وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لە چوار گەڕەکی رۆژهەڵاتی موسڵ شەڕێكی قورسە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 11/1/2017
ەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو باسی شەڕی موسڵ دەكات

رووداو - موسڵ

لە چوار گەڕەکی موسڵ شەڕێکی قورس لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و داعش بەردەوامە، فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، شەڕی هەرە قورس لە گەڕەکی یارمچەی بەری باشووری رۆژهەڵاتی موسڵە، لە بەیانییەوە چەند هەلیکۆپتەرێكی جۆری ئاپاچی چەکدارانی داعش دەکەنە ئامانج.

لە بەری رۆژهەڵاتی موسڵیش شەڕ لەنێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی داعش لە گەڕەکی مالیە بەردەوامە، لە بەری باکووری رۆژهەڵاتی موسڵیش لە گەڕەکی سدیقە، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق نیوەی گەڕەکەکەیان کۆنترۆ ڵکردووەتەوە، 50%ی گەڕەکەکەش تائێستا لەژێر دەستی داعشدایە.

لە بەری باکووری موسڵیش فیرقەی 15 و 16ی سوپای عێراق گەیشتوونەتە گەڕەکی حەدبا، ئەوانیش تائێستا توانیویانە نیوەی گەڕەکی حەدبا کۆنترۆڵ بکەنەوە.

لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ تائێستا زیاتر لە 20 گەڕەک کۆنترۆڵ کراونەتەوە، واتە کۆی گەڕەکە کۆنترۆڵکراوەکانی موسڵ لە قۆناخی یەکەم و دووەم گەیشتووەتە زیاتر لە 60 گەڕەک.


چەند رۆژێكە سوپا و هێزە عێراقییەكان لە سێ قۆڵەوە (رۆژهەڵات، باکووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ) بۆ نێوەڕاستی موسڵ لە هێرشدان و، لە چەند ناوچەیەك گەیشتوونەتە سەر رووباری دیجلە، پێشبینیش دەكرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا رۆژهەڵاتی شارەكە بەتەواوی لە داعش پاك بكرێتەوە.
 

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

موحسين جوامێر جوامێر | 23/01/2017 01:36:05 م
زارت خۆش کاکە ڕێبوار گیان، هەرگیز نەهێڵن سندووق بۆ ئاوارەکان دابنرێت.
رێبوار تاڵەبانی: ناهێڵین سندووقی دەنگدان بۆ ئاوارەکان لە کەرکووک دابنرێت
| 4 کاژێر لەمەو بەر | (1)
عەلی باخورنیفی | 22/01/2017 04:51:19 م
تکایە لە رێگای بەرنامەی کاکە رەنج یان رووداوی ئەمرو رێگای دهوک- هەولێر بورژێنن.. تکاتان لێ دەکەین. حکومەت وا دیارە ئاگای لێ نییە.
access access | 23/01/2017 11:28:49 ص
خودایە ئارامیان پێ ببەخشی.....
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| دوێنێ کاژێر 12:03 | (5)
samira tofiq | 23/01/2017 10:41:51 ص
ئەسكەندەر ووتووت سەرۆكی لیژنەی ئاسایش لەپەرلەمانی بەغدا داوا لە عەبادی دەكات دەسەلاتەكانی خۆی بەكار بهینی بۆكۆتایی هینان بەقەیرانی هەریمی كوردستان و...
پارتی و یەكێتی چی لە گۆڕان دەكەن؟
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rabar Muhamad
Rabar Muhamad | 23/01/2017 07:03:52 ص
دواى 15 دةقة كةيشتمة سةر روداوةكة بةراستى كارةسات بوو
رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

به‌ریتانیا هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چپس و فینگری په‌تاته‌ ده‌دات 56 خولەک لەمەوبەر |

به‌ریتانیا هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چپس و فینگری په‌تاته‌ ده‌دات

سووره‌وه‌كردنیان مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار زۆرتر
 چیرۆکی ئەو پیاوەی تەرمی خوشکەکەی لە باخچەی ماڵەکەیان ناشت 2 کاژێر لەمەو بەر |

چیرۆکی ئەو پیاوەی تەرمی خوشکەکەی لە باخچەی ماڵەکەیان ناشت

لە تلکێف داعش رێگەی نەداوە کەس هاوکاری زۆرتر
لە هەرێمی كوردستان بۆ دوو هەڵبژاردن دەست بە ئامادەكاری كرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە هەرێمی كوردستان بۆ دوو هەڵبژاردن دەست بە ئامادەكاری كرا

حكومەت رەزامەندی بۆ خەرجكردنی بودجە دەبڕی زۆرتر
0.297 seconds