وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لایەنە تورکمان و عەرەبەکان دەیانەوێت بە یاسا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەخە بکەن

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 11/1/2019
عەبدولمەهدی پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەکات

رووداو - بەغدا 

ھەرزوو لەسەر ھەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بەرپرسانی باڵای عێراق کاردانەوەی تووندیان نواند، بەشێکیان بە ھەڕەشە و بەشێکیشیان دەیانەوێت لە رێگەی یاساوە بڕیار لەسەر داگرتنی ئاڵای کوردستان بدەن، بۆ ئەوەش زۆرینەی پەرلەمانتارە عەرەب و تورکمانەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەیانەوێت بەر لە دادگای فیدراڵی لێرەوە بڕیار دژی ئەو پرسە دەربکەن.

عەلی عەبوودی، ئەندامی کوتلەی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: " پارێزگای کەرکووک پارێزگایەکە ناکۆکی لەسەر نییە، بەڵکو بەشێکی سنوورەکەی بەپێی دەستوور ناکۆکی لەسەرە، ئەو ھەڵسوکەوتانە دەبێت لێکۆڵینەوەی جیدی لەسەر بکرێت لە نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی ھەرێم لەوانەیە ئێستا حکومەتی ناوەندی بێ دەنگ بێت ئەمەش ئاساییە، بەڵام ئەو پرسە کاردانەوەی تووند و گەورە دروستدەکات لە پەرلەمانی عێراق".

شاندێکی یەکێتی کە سەرجەم نوێنەرانی کەرکووکی تێدابوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی جیدیان لەسەر ھەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان کرد، شاندەکە بەڵینی ئەوەیان لە عادل عەبدولمەھدی وەرگرت کە بەھیچ شێوەیەک ھێز بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە بەکار ناھێنرێت و دادگای فیدراڵی دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ ھەڵکردن یان داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای حیزبە کوردستانییەکان .

رۆژی 28-3-2017 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاریدا لە سەرجەم فەرمانگە ‌و دامودەزگا حكومییەكانی لەپاڵ ئاڵای عێراق ئاڵای كوردستانیش هەڵبكرێت، ئەمە تا ئەو کاتە ئاسایی بوو کە ھێشتا سوپا و حەشدی شەعبی بەبیانووی سەپاندنی یاسا نەچووبوونە کەرکووکەوە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.187 seconds