وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

ناوچە کریستیاننشینەکانی دەشتی نەینەوا لەژێر هەڕەشەی گۆڕینی دیمۆگرافیادان

لەلایەن رووداو 11/2/2019
کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا ناگەڕێنەوە ناوچەکانیان

رووداو - هەولێر

شارۆچکەی بەرتڵە لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ؛ شارۆچکەیەکی کریستیانەکان کە ئێستا بەناچاری باوەشی بۆ وێنەی گەورە مەرجەعانی شیعەی عێراق و ئێران کردووەتەوە.


بیهنام بینۆکا، قەشەیە و باس لە هۆکاری نەگەڕانەوەی کریستیانەکان بۆ ناوچەکانیان دەکات، ئەو دەڵێ "هەر لەسەرەتای رزگارکردنی دەشتی نەینەوا و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی بۆ ناوچەکەیان، لەهەندێک لایەنەوە کە دەسەڵاتیان لە ناوچەکەدا هەبوو، رووبەڕووی هەراسانکردن بووینەوە، بەتایبەتی خانمان کە رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەوە، تەنانەت منداڵەکانیش رووبەڕووی کێشە بوون".

ئیقبال شینۆ دانیشتووییەکی بەرتڵەیە و دەڵێت، لەو هەراسانکردنەدا ئامانجێک هەیە، جەخت دەکاتەوە لەوەی "بەنزیکەیی دەتوانم بڵێم، ئەوان هەموو کریستیانێک هەراسان دەکەن، تاوەکو ئێمە بترسێین و لە بەرتڵە بچینە دەرەوە".

شیشی کۆنکرێتی ماڵە رووخێندراوەکان و جلوبەرگی دڕاوی خەڵکە بەپەلە هەڵاتووەکانی گەڕەکێکی بەرتڵە، بەڵگەن لەسەر ژیان لەم ناوچەیە لە پێش داعش، بەڵام پێدەچێت، داعش تاکە هەڕەشە نەبووبێت.

بیهنام بینۆکا هەروەها دەڵێ "بەداخەوە هەمووان وا بیردەکەنەوە کە داعش بەربەستی گەورە و تەنیا بەربەستی مەسیحییەکان بووە لە ناوچە مێژووییەکانی خۆیاندا، بەڵام لە راستیدا وانییە. ئێمە لە هەشتاکانەوە رووبەڕووی کۆچپێکردنی بەزۆر بووینەتەوە لە ناوچەکانی خۆماندا".

سالم سەلمان، دانیشتووی بەرتڵەیە و بابەتێكی دیکە دەخاتەڕوو و دەڵێ "لێرە بابەتێکی ئەمنی هەیە کە یاری بە دەروونی تاک دەکات. دەچم بۆ قاوەخانە و چایخانە و گوێم لێدەبێت کە لەوانەیە داعش بگەڕێتەوە و لەوانەیە فڵان شت بێت، بەڵام ئایا راستە یان راست نییە؟ نازانم. ئەمە ئەو رەوشە کە یاری بە دەروونی دانیشتووانی ئێرە دەکات".

ترسی گەورەی کریستیانەکان لە بارودۆخەکە وایکردووە، ژمارەیەکی زۆریان ئامادەنەبن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان. 

حەبیبە کیاقۆس خەڵکی بەرتڵەیە و لە عەینکاوە دەژی، ئەو باس لەوە دەکات رەوشەکە یارمەتیدەر نییە ژیانی ئاوارەیی کۆتایی پێبهێنێت. 

حەبیبە هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی "بەڵێ ترس رێگرمە، هەستدەکەم لە ماڵەکەی خۆم لە بەرتڵە بمێنمەوە دێنە سەرم، دەترسم. من لە بەرتڵە دەترسم".

دوور لە ماڵ و دوور لە ترس، ژمارەیەکی زۆر لە کریستیانەکانی بەرتڵە و ناوچەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا بڕیاریانداوە غەریبی هەڵبژێرن و رۆژانە لە کەنیسە قەرەباڵخەکانی دوور لە ناوچەکانیان، نزای گەڕانەوەی ئاشتی و گەڕانەوەی خۆیان بۆ نێو لانە رووخاوەکانیان بکەن.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.313 seconds