وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

سەرکردەیەکی یەکێتی: گشتپرسی بكەین لەگەڵ ئێران تووشی شەڕ دەبین

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 11/7/2017
رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان
رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

رووداو- سلێمانی

رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت بەبێ‌ كاراكردنەوەی پەرلەمان گشتپرسی باتڵە و یەكێتی بەشداریی تێدا ناكات، رەفعەت عەبدوڵڵا كە هاوكات بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی ئەو حیزبەیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەگەر هەرێمی كوردستان گشتپرسی بكات، ئێران و توركیا كاردانەوەیان دەبێ و دەڵێت: "تووشی شەڕ دەبین، ئەوە مەجالی تێدا نییە".

 بەبێ‌ كاراكردنەوەی پەرلەمان گشتپرسی باتڵە


رووداو: یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی كۆمیتەی گشتپرسی كردووە یان نا، لە كاتێكدا دوو بەرپرسی باڵای یەكێتی لەوێ‌ بوون؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: بڕیاری سەركردایەتیی یەكێتی روونە، پێویستە هەموو بابەتەكانی پەیوەست بە ریفراندۆم بگەڕێتەوە پەرلەمان و كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر بێت، هەر لەوێ‌ بڕیارماندا ئەگەر نوێنەر بۆ كۆمیتەكە بنێرین یان نەنێرین، بڕیاری لەسەر بدرێت، بەڵام لەپڕ زانیمان دوو هەڤاڵی ئێمە چوونەتە كۆبوونەوەكە.

رووداو: نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسییە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و كوڕی مام جەلالە، نوێنەرایەتی یەكێتییان نەكردووە؟
 
پەرلەمان كارا نەكرێتەوە یەكێتی بەشداری گشتپرسی ناكات


رەفعەت عەبدوڵڵا: دەبوو سەركردایەتی نوێنەر دیاری بكات، ئەویش دیاری نەكرد، چونكە كۆبوونەوەكە لەناكاو بوو، لە كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتی نوێنەریش دیاری بكەین و بچنە كۆبوونەوەكانیش بەبێ‌ كاراكردنەوەی پەرلەمان ناچینە نێو پرۆسەكە. ریفراندۆم پرۆسەیەكە بۆ گەیشتن بە ئامانجێكی دیاریكراو. وەكو یەكێتی تەنیا بۆ سەربەخۆیی لەگەڵ ریفراندۆمین. سەربەخۆیی كوردستانیش پێداویستی دەوێ‌ لە رووی ئابووری بەلانیكەمەوە، ئەگەر تووشی كێشە بووین لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌، بتوانین بەرگە بگرین. كێشەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانمان لەگەڵ بەغدا هەیە كە هێشتا چارەنووسیان یەكلایی نەكراوەتەوە.

لەڕووی سیاسی و یاساییەوە كۆمەڵێك قەیرانمان هەیە، تا ئەو قەیرانانە چارەسەر نەكرێن حەق نییە باسی ریفراندۆم بكەین، بڕۆ سەیری شەقام و مووچەخۆران بكە خەڵك هەمووی برسییە، ناكرێ‌ خەڵك دوو هێندە برسی بكرێت. جگە لەوە ریفراندۆم پشتیوانیی نێودەوڵەتی پێویستە، من ئەو پشتیوانییە نابینم.
 
بۆ گشتپرسی كاردانەوەی توركیا لە ئێران توندتر دەبێ‌


رووداو: هیچ وڵاتێك ناتوانێت راستەوخۆ پشتگیری ئەو پرۆسەیە بكات، هەست ناكەن نیگەرانیی ئێوە لە شوێنی خۆیدا نییە؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: ئێران دژی پرۆسەكەیە و هەراسانمان دەكات لە رێگای بەغدا و حەشدی شەعبی و هێزەكانی دیكەوە، لە ناوچە دابڕاوەكان كێشەمان بۆ دروست دەكات و تووشی شەڕ دەبین و مەجالی تێدا نییە. توركیا تەدەخول دەكات و لە مەوزعی كەركووك زۆر توندن، پاراستنی كەركووك بە بەشێك لە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی دەزانێت، قەناعەتم وایە توركیا توندتر دەبێت، دەروازە سنووری و ئاسمانییەكان دادەخات. ئەگەر سەیر
 
ئەگەری هەیە لەگەڵ گۆڕان بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەین

بكەین سووریا بەو حاڵە و بەو كەموكوڕییانەی خۆیەوە دژی ریفراندۆمە.

رووداو: ئەی ئەڵتەرناتیڤی گشتپرسی چییە لەم قۆناغەدا، لە كاتێكدا پرسی شەراكەتی بەغدا و هەولێر لە زۆر رووەوە شكستی هێناوە؟
 
لەو ماوەیەی دیاریكراوە بۆ ریفراندۆم ناتوانرێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە

رەفعەت عەبدوڵڵا: بە رای من باشترین شت لەم قۆناغە بیكەین و خۆمان لە كێشە و شەڕ بەدوور بگرین، رای میللەتەكەمان وەكو كارتێك بەدەستەوە بێت. ئەم ریفراندۆمە خۆمان نەیكەین رێكخراوێكی ناسراوی نێودەوڵەتی لەگەڵ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بیكات، ئەوكات كارتەكە بەهێزتر دەبێت، پێویستە هەموو ئەو پرۆسەیەش بە فلتەری پەرلەماندا بڕوات، باڵاترین دەسەڵاتی شەرعی كە پەرلەمانە پەكخراوە، ئێمە بە چ روویەك داوای سەربەخۆیی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكەین. باشترین هەنگاو كاراكردنەوەی پەرلەمان و چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و دەركردنی یاسایەكی تایبەتە بۆ ریفراندۆم.

رووداو: پێشبنیی دەكەی لە 25ی ئەیلول گشتپرسی لە تەواوی باشووری كوردستان بەڕێوەبچێت؟
 
ئەگەر 25ی ئەیلوول ریفراندۆم بكرێت هەڵبژاردن ناكرێت

رەفعەت عەبدوڵڵا: بڕیارەكەی یەكێتی زۆر روونە، پەرلەمان كارا نەكرێتەوە ناچینە نێو پرۆسەكە و بەشداری ناكەین، تۆ پرسیارەكەت بەم شێوەیە بكە: لەو ماوەیە پەرلەمان كارا دەكرێتەوە؟ بە بڕوای خۆم ئەو ماوەیەی دیاریكراوە بۆ ریفراندۆم ناتوانرێت پەرلەمانی تێدا كارا بكرێتەوە، بۆیە تا 25ی ئەیلول ناگەینە ئەنجام بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئێمەش ناچینە نێو پرۆسەكە. رەنگە لەسەر دروستكردنی كۆمیتە و لیژنە فەرعییەكان لەنێو یەكێتی ناكۆكی و بۆچوونی جیاواز هەبێ‌، بەڵام هەموو سەركردایەتی كۆكن لەسەر ئەوەی بەبێ‌ پەرلەمان ریفراندۆم ناكەین، ئەگەر پەرلەمانیش كارا نەكرێتەوە ریفراندۆم باتڵە.

رووداو: بەپێی قسەی ئێوە بێت سندوقی گشتپرسی لە زۆنی سەوز دانانرێت؟
 
دەبێ‌ كاك مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەك بكات بۆ سەركەوتنی ریفراندۆم 

رەفعەت عەبدوڵڵا: ریفراندۆمێك كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر نەبێت بۆچی دەیكەی، ئەگەر ریفراندۆمێك ئەنجامێكی باشی لێنەكەوێتەوە بۆ دەیكەی، ئەگەر نیوەی خەڵكی كوردستان بەشداریی پرۆسەكە نەكات سوودی چییە، دەبێ‌ حیسابی موفاجەئەش بكرێت بەم قەیرانانەی كە هەیە ئەنجامی ریفراندۆم چۆن دەبێ.

رووداو: ئەی چۆن پەرلەمان كارا دەكەنەوە، یەكێتی لە نێوان گۆڕان و پارتی چی دەكات؟

رەفعەت عەبدوڵڵا:
گۆڕان و پارتی بوونەتە واجیهەی كێشەكان، ئەگەرنا كێشەكان لە نێوان هەمووماندایە، لەگەڵ گۆڕان لە دوایین كۆبوونەوەدا گفتوگۆمان زۆر لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان كرد و رێككەوتین كە پێویستە بەبێ‌ مەرج پەرلەمان كارا بكرێتەوە، پاشان چارەسەری كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكرێت.

رووداو: ئەگەر نەتوانرێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە تا 25ی ئەیلول، ئەی چارەسەر چییە؟
 
نە پارتی  و نە ئێمە هاوكاریی كاك قوباد تاڵەبانی ناكەین 

رەفعەت عەبدوڵڵا: بەبۆچوونی من دەبێ‌ كاك مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەك بكات، بۆ سەركەوتنی ریفراندۆم و هەڵبژاردنەكان، هەروەها تێپەڕاندنی كوردستان لەو قەیرانانە، ئەویش بە كاراكردنەوەی پەرلەمان و چارەسەركردنی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەی پەیوەستە بە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە قەناعەتی خۆم بە چەند دانیشتێك چارەسەر دەكرێ.

رووداو: كێشەكە لەوەدایە ئەگەر پەرلەمانیش كارا بكرێتەوە و یاسای گشتپرسی دەربچێ، كێ‌ یاساكە وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیمزا بكات؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێ‌ ئەوە یەكێكە لە كێشەكان، ئێمە و گۆڕان هەمان قەناعەتمان هەیە كە كێشەی یاسایی هەیە، دەبێ‌ بە هەموو لایەنەكان چارەسەرێكی بۆ بدۆزنەوە، ئەم كێشەیە تەنیا بە گۆڕان و یەكێتی چارەسەر نابێت، بەڵكو پێویستە پارتیش بێتە ناو پرۆسەكە لەگەڵ سەرجەم حیزبەكان چارەسەری كێشەكان بكرێت.

رووداو: ماوەی رابردوو وەكو مەكتەبی رێكخستن لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت دانیشتن، هیچ وادەیەك بۆ دەستكاری سیستەمی مووچە قسەی لەسەر كراوە؟
 
لە تێكەڵكردنەوەی ئیدارەی هەولێر و سلێمانی سەركەتوو نەبووین


رەفعەت عەبدوڵڵا:
باسی زۆر بابەت كرا یەكێكیان سیستەمی مووچە بوو، لە هیچ وڵاتێك نییە 80%ی بودجەكەی بۆ مووچە بڕوات، ئێستا بەرنامەیەكی باشیان بۆ چاكسازی و پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچە داناوە، راستییەك هەیە نە پارتی نە ئێمە هاوكاریی كاك قوباد تاڵەبانی ناكەین كە ئێستا ئەو بووتە واجیهەی ئەو پرۆسەیە و بە بڕوای ئێمە بەرنامەیەكی زۆر باش و سەركەوتووە، ئەگەر هاوكاریی بكرێ.

رووداو: لە نێو یەكێتی زۆر باسی هاوسەنگیی دەسەڵات و پێداچوونەوە بە حكومەت دەكرێ‌، ئێوە لەگەڵ پارتی هیچ پڕۆژەیەكیتان هەیە یان ئەو دۆخە بۆ دوای هەڵبژاردن جێهێڵدراوە؟

رەفعەت عەبدوڵڵا:
حەقیقەتێك هەیە لە تێكەڵكردنەوەی ئیدارەی هەولێر و سلێمانی سەركەتوو نەبووین، ئەو ستافەی لە لای ئێمەوە رۆیشتووە لە هەولێر لەسەر بەرنامەیەك ئیش دەكات كە پارتی دایڕشتووە، لە زۆربەی كۆبوونەوەكان كە من ئەندامی بووم كاك بەختیار كۆمەڵێك فایل و بەڵگەی دەخستە بەردەم كاك مەسعود پێیدەگوت لەو شوێنانە غەدر لە یەكێتی كراوە، داواتان لێدەكەین بۆمان چاك بكەنەوە، من خۆم لە سەرەتای پێكهێنانی ئەم كابینەیە لەگەڵ بەشداریكردنی یەكێتی نەبووم.
 
لەگەڵ بەشداریكردنی یەكێتی نەبووم لە حكومەت


رووداو: دەكرا ئێوە كە دوو پارێزگای گەورەی هەرێمی كوردستانتان بە دەستەوەیە و دەزگای ئەمنی و هەواڵگری و پێشمەرگەتان هەیە، ببنە ئۆپۆزیسیۆن؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: مەرج نییە یەكێتی ئەگەر بەشداری لە حكومەت نەكرد، ببێتە ئۆپۆزیسیۆن، بەڵكو لە دامودەزگا خۆجییەكان بەشدارە، بەڵام لە حكومەت و وەزارەتەكان بەشداری نەكردبایە، چونكە رێكخستنەكانمان گلەییمان لێدەكەن یەكێتی لە حكومەت چییە؟ چیمان بۆ كۆمەڵانی خەڵك كردووە، پێویستە ئەم حكومەتە بە سیستەمی ئیشكردنیدا بچێتەوە.

رووداو: دۆخی یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان چۆن دەبێ‌؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: ناتوانم پێشبینی بۆ ژمارەی كورسییەكان بكەم، ئەوە دەگەڕێتەوە سەر گوتاری سیاسی و جەماوەری یەكێتی، بەڵام جارێ‌ روون نییە كە هەڵبژاردن دەكرێت یاخود نا ئەگەر 25ی ئەیلول ریفراندۆم بكرێت، ئەو بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردن ناكرێت، چونكە لە رووی ئامادەسازییەوە مەعقول نییە دوای مانگێك هەڵبژاردن بكەی.

رووداو: هیچ بەرنامەیەكتان هەیە ئەگەر لەگەڵ گۆڕان یەكنەگرنەوە بە یەكەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن؟

رەفعەت عەبدوڵڵا: گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە كراوە، یەكێكە لە ئەگەرەكان ئەوەیە پێكەوە بەشداریی هەڵبژاردن بكەین.

 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| دوێنێ کاژێر 08:47 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| دوێنێ کاژێر 02:56 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| دوێنێ کاژێر 09:38 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 09:24 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

روبەیعی بۆ رووداو: هەموو بژاردەکان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی کراوە دەبن 1 کاژێر لەمەوبەر |

روبەیعی بۆ رووداو: هەموو بژاردەکان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی کراوە دەبن

شاندێکی کوردستان بۆ گفتوگۆی گشتپرسی دەچێتە بەغدا زۆرتر
1 کاژێر لەمەوبەر |

"نووری مالیکی: خەڵکی موسڵ دوژمنمانن و سوننەن"

جەلال تاڵەبانی بۆ مالیکی: لەبیرنەکەی منیش سوننەم زۆرتر
تورکیا بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی دەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا بەفەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی دەکات

"دژی دواخستنی پرۆسەکەین و نابێت جارێکی دیکە زۆرتر
0.437 seconds