وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پەرلەمان عێراق بۆ پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان کۆدەبێتەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 11/10/2018
کۆبوونەوەیەکی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق وێنە؛ ئەرشیڤ
کۆبوونەوەیەکی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق وێنە؛ ئەرشیڤ

رووداو-بەغدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمان عێراق کۆدەبێتەوەو، پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان لە بەرنامەی کاری پەرلەمان دایە.


رۆژی پێنجشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2018، شەشەمین دانیشتنی ساڵی یەکەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت. بەپێی راگەیێندراوێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری پەرلەمان سێ خاڵی لە خۆگرتووە، کە بریتین لە:

یەکەم: بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پلەی وەزیفی و گواستنەوەی دەسەڵاتەکان (وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران).

دووەم: بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆکردن (تێکڕای نمرەی قوتابیان- پلانی وەرگرتنی ناوەندی).

سێیەم: پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان لە پەرلەمانی عێراق.

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەکە کاژێر 14:00 ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێدەکات.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە کۆی 26 لیژنە، کورد پێنج سەرۆک لیژنەی بەردەکەوێت. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گوتی، تاوەکو ئێستا گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی لیژنەکان نەکراوە، بۆیە پێناچێت بە کۆبوونەوەیەک پرسی دابەشکردنی لیژنەکان کۆتایی بێت. 

لە خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆکایەتیی پێنج لیژنە بەر کورد کەوتبوون، کە پێکهاتبوون لە لیژنەکانی: پەروەردە، نەوت، یاسایی، خوێندنی باڵا و هەرێم و پارێزگاکان، لەگەڵ ژمارەیەک جێگری سەرۆکی لیژنە و بڕیاردەری لیژنە.

لەنێو ئەو 26 لیژنەی پەرلەمانی عێراق، پێنج لیژنە بە لیژنە کاریگەر و گرنگەکان دادەنرێن، کە ئەوانیش لیژنەکانی: دەستپاکی، نەوت و وزە، یاسایی، ئاسایش و بەرگری و لیژنەی دارایین.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:07:32 م
ده سخوش پارتی زور غه در خه یانه تی لیکراوه به لام له به رانبه ر خه لکی کوردستان و میژووی گه له که ی و ئازادیخوازانی جیهاندا سه ربه رز و سه رفیرازه و...
Rebwar | 15/10/2018 08:33:31 م
Dastxosh
سەفقەی سەرۆککۆمار
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (4)
سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:17:16 م
کاک "هیمن" ده سخوش به داخه وه راستی بو چوی "پیاو عیلاجی نه بی به حه لیفی دایکی ده لی خاله "!وادیاره کوردستان ده که ویته ده ستی جیلیکی نوی تاله بانی و...
پۆست شازدەی ئۆکتۆبەر
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/10/2018 12:42:26 م
Dastxosh
Darbaz | 15/10/2018 04:36:05 م
هيچيان لة هيچيان باشتر نينه
ئەوجارە پارتی لوغمی چاندووە
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (5)
حه مه ره سول | 06/10/2018 05:16:54 م
نوسينه نه كانت خوى قوتابخانه يه كه به راستى حسن علوي راستى فه رمووه كه وه سفى نوسينه كانتى كردوه وه وتوويه تى( لم يلد ولم يولد) منيش هاورام و ده...
کاوسێن | 15/10/2018 02:57:06 م
هیوادارم ئەم نوسینەی تۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ نوسینەوەو ئاشکراکردنی ئەو بەسەر هاتانەی بەسەر کادیر وئەندامانی کۆمەڵەدا هات لەسەر جیاوازی بیروراو هەلوێستی...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 5/10/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە بەسرا زیاتر لە سەد هەزار کەس بە ئاوی پیس ژەهراویبوون 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە بەسرا زیاتر لە سەد هەزار کەس بە ئاوی پیس ژەهراویبوون

پۆخڵیی ئاوەکە شەش هێندەی ئەوەیە کە بە نەشیاو زۆرتر
ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان 17 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیاگرا خراوەتە نێو بەشێک لە جگەرە ئەلیکترۆنییەکان

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداری دەدات زۆرتر
برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە 20 کاژێر لەمەو بەر |

برسیێتی و بەدخۆراکییەکی گەورەتر بۆ یەمەن بەڕێوەیە

گەورەترین برسیێتی دەبێت لە 100 ساڵی رابردوودا زۆرتر
0.61 seconds