وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونکردنەوە لەبارەی خراپی پاسپۆرتی عێراقی دەدات

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 11/10/2018
"بەمنزیکانە عێراقییەکان دەتوانن گەشتی چەند وڵاتێکی نوێ بکەن"

رووداو-هەولێر 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونکردنەوە لەبارەی خراپی و پاشەکشەی پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی جیهانی دەدات و دەشڵێت، بەمنزیکانە عێراقییەکان دەتوانن گەشتی چەند وڵاتێکی نوێ بکەن.


ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقییەوە نییە، پۆلێنکردنەکە پشت بە کۆمەڵێک پێوەر دەبەستێت، کە پەیوەستن بە دۆخی وڵات و دامەزراوە ئەمنی و ئابوورییەکان و هێزی دراو. هەروەها تاوەکو ئێستا چەندین وڵاتی جیهانی نیگەران و راڕان لەبارەی کۆچ و داواکردنی مافی پەنابەری.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەوەی تایبەت بێت بە رەهەندی دانوستاندن، ئەوا هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامە و توانیویەتی چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆبکات، لەبارەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، پاسپۆرتی خزمەت و ئەنجامدانی گفتوگۆکان بەمەبەستی ئاسانکاریکردنی پێدانی ڤیزای گەشیاریی بۆ عێراقییەکان لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی جیهاندا. 

ئەحمەد مەحجوب جەخت لەودەکەنەوە، لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2019 دا عێراقییەکان دەتوانن بچنە چەندین وڵات، وەزارەتی دەرەوەش گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی جیهانی کردووە و گەیشتووەتە ئەنجامی باش.  

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها دەڵێت وڵاتان لەسەر بنەمای هاوشێوە مامەڵە دەکەن، عێراق بە ئاسانی ڤیزا نادات، بەهۆی دۆخی ئەمنی و رێوشوێنی تووندی ئەمنییەوە،  پێدانی ڤیزای عێراقیش لە سەخترین ڤیزاکانە.  

بەپێی دوایین ریزبەندی، پاسپۆرتی عێراقی خراپترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهاندا.

ماڵپەری دامەزراوەی هینلی پاسپۆرت بڵاویکردەوە، پاسپۆرتی ژاپۆنی باشترین و بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانە، هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە بەبێ ڤیزا دەتوانن سەردانی 190 وڵات بکەن و، پێش پاسپۆرتی سەنگاپورە کەوتووەوە، کە خاوەن ئەو پاسپۆرتە دەتوانێت بەبێ ڤیزا سەردانی 189 وڵات بکات.

هاوکات ئەڵمانیا، فەرەنسا و کوریای باشوور لە پلەی سێیەم دێن، کە هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن بەبێ ڤێزا سەردانی 188 وڵات بکەن.

ئەوەی جێگەی سەرەنجە عێراق و ئەفغانستان لە ریزبەندی 106 و دوایین خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانن، کە هەڵگرانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا تەنها سەردانی 30 وڵات بکەن. پاسپۆرتی سۆماڵ (105)، سووریا (105) یەمەن (103)، سوودان (102) و لیبیا (100) لە پێش پاسپۆرتی عێراق دان.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پاسپۆرتی ئیمارات یەکەم ( لەسەر ئاستی جیهان پلەی 21)، کوەیت دووەم (لەسەر ئاستی جیهان 55) و قەتەر لە پلەی سێیەم ( لەسەر ئاستی جیهان 60) دێن. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان

پەرلەمانتارێكی كورد: بەرە بەرە بایەعی نامێنێ‌ زۆرتر
پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
0.437 seconds