وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

"دوو هەزار و 500 تەرم" لەژێر داروپەردووی موسڵ دەرهێندراون

لەلایەن سەمیع زوبێر 12/1/2018
ماوەی شەش مانگە هێزە عێراقییەکان شاری موسڵ-یان کردووەتەوە و بەشێک لە خەڵکەکەی گەڕاونەتەوە، بەڵام هێشتا دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە نەکراوە. پاشماوەی جەنگ، وێرانکاری و رووخاون دیمەنی شارەکەن. فۆتۆ: AFP
ماوەی شەش مانگە هێزە عێراقییەکان شاری موسڵ-یان کردووەتەوە و بەشێک لە خەڵکەکەی گەڕاونەتەوە، بەڵام هێشتا دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە نەکراوە. پاشماوەی جەنگ، وێرانکاری و رووخاون دیمەنی شارەکەن. فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

هێزە ئەمنییەكانی عێراق "دوو هەزارو 585 تەرم"یان لەژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە رووخاوەكانی شاری موسڵ دەرهێناوە.

عەمید محەممەد جواری، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پرۆسەی دەرهێنانی تەرمەكانی ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكانی شاری موسڵ كۆتاییهاتووە، تاوەكو ئێستاش دوو هەزارو 585 تەرم دەرهێندراون.

جواری گوتیشی "ئەو تەرمانەی هێشتا ماون تەرمی چەكدارانی داعشن، هەڵگرتنەوەشیان ئەركی شارەوانی موسڵە، بەڵام تەرمی مەدەنییەكان كە دانیشتووانی شارەكە هێزە ئەمنییەكانیان لێ ئاگاداركردوونەتەوە، كۆتاییهات".

لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییە هاوبەشەكانی عێراق و چەكدارانی داعش و تۆپبارانكردنی زەمینی و ئاسمانی شارەكە، لانی کەم 11 هەزار سڤیل لە موسڵ كوژراون، ئەوەش بەپێی ئاماری میدیا و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق دەڵێت، هەزار و 260 کەس کوژراون.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا لە دەست چەکدارانی داعش، 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون، ئەوەش 10 هێندە لەو ژمارەیە زیاتر کە پێشتر پێشبینیکرابوو.

سێیەکی قوربانییەکان بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانی، مووشەک و یاخود تۆپبارانەوە گیانیان لەدەستداوە، سەرەڕای گولـلە هاوەکانی هێزە عێراقییەکان. هاوکات سێیەکی دووەمیش لەلایەن داعش بووە، بەڵام ئاماژە بە ئەوانی دیکە نەکراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی دیکەی ئاژانسی ئەی پی (AP)، لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا نۆ هەزار و 606 سڤیل کوژراون و ئاژانسەکە ناوەکانی دەستکەوتوون. 

بەپێی لێکۆڵینەوەکەی ئەی پی، ژمارەی کوژراوانی سڤیلی ئەو شەڕە کە نۆ مانگی خایاند، لەنێوان 9 بۆ 11 هەزار کەسدایە. ئەوەش بەبێ کوژراوانی دەستی داعش و گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

ئەمریکا چەند جارێک کوژرانی سڤیلی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانەوە پشتڕاستکردووەتەوە. پێشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، تەنیا هەزار و 260 سڤیل لەو شەڕەدا کوژراون. 

داعش لە حوزەیرانی 2014 شاری موسڵی کۆنترۆڵکرد. شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری لە 17-10-2016 دەستیپێکرد، دوای نۆ مانگ لە 10-7-2017 کۆتاییهات.

رێکخراوی داعش لە حوزەیرانی 2014دا موسڵ و زۆربەی ناوچە سوننەنشینەکانی عێراقی کۆنترۆڵکرد و دەستی بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی سوپای عێراقدا گرت. 

داعش لە سووریاوە روویکردە عێراق و لە ماوەیەکی کەمدا فەللوجە، موسڵ، تکریت و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی کۆنترۆڵکرد. لە سەرەتای ئابی هەمان ساڵدا، داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دواتریش سنوورەکانی مەخموور و گوێڕ، کەرکووک و حەویجە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

jaza latif abdula | 18/01/2018 09:29:19 ص
بەهیوای سەرکەوتن
هاوار فرهاد محمد | 18/01/2018 12:15:45 م
هیوا خوازم بگاته شوینی مه به ست
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە 250 هەزار کارمەندە
| 16/1/2018 | (6)
Ahmed | 18/01/2018 07:40:11 ص
سلاو به ريزان، ده ستان خوش بو بة ئاگادار كردنةوى خه لكى له نةهامة تةكاني هاونيشتيمانيان، تكاية ناو نيشان ئه و خيزانةم بو ده نيرن بو هاوكار ى كردنيان....
... | 18/01/2018 10:33:14 ص
Slaw, akre nawnishani yan zhmaray aw kasa ba email bnern.. Supas
گورچیلەی خۆی بۆ
| دوێنێ کاژێر 08:26 | (4)
احمد حسن زێڕۆ | 17/01/2018 11:41:37 ص
ده‌ستخۆش قوربانی به‌داخه‌وه‌ كورد وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشه‌ وایه‌ كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌ی درێژ خایه‌نی هه‌بێ ئه‌وه‌ مێژووه‌ پێمان ده‌ڵێ كه‌ كورد...
مەترسییە گەورەكەی هەڵبژاردن
| 17/1/2018 | (1)
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 17/01/2018 11:11:40 ص
هه‌ر بژی كاكه‌ سامان به‌ڕاستی تۆ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراوی كه‌ توانیوته‌ به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ داوای نه‌ته‌وه‌یه‌كی 45 ملیۆنی به‌جیهانی...
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ستراتیجییەتی ئاسایشی نەتەوەیی راگەیاند 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ستراتیجییەتی ئاسایشی نەتەوەیی راگەیاند

"رووبەڕووبوونەوەی هەندێک وڵات لە رووبەڕووبوونەوەی زۆرتر
لە کەرکووک بایی 47 ملیۆن دۆلار کارتی ئینتەرنێت دەدزرێت 3 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک بایی 47 ملیۆن دۆلار کارتی ئینتەرنێت دەدزرێت

باندێکی گەورە دەستگیرکرا زۆرتر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێرشکردنە سەر عەفرین سەقامگیریی هەرێمی تێکدەدات 4 کاژێر لەمەو بەر |

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێرشکردنە سەر عەفرین سەقامگیریی هەرێمی تێکدەدات

"نابێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی سنووری تورکیا" زۆرتر
0.203 seconds