وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لە قەزای دوجێل دوو کەس بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستدا

لەلایەن رووداو 12/1/2018
رووداو
رووداو

رووداو - هەولێر

لە قەزای دوجێل-ی سەر بە  پارێزگای سەلاحەدین دوو کەس بەهۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش تووشی نەخۆشییەکە بوون.

عامر خەزرەجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای دوجێل بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ (12-1-2018) گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ "بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای وەرزی" لە قەزای دوجێل مردووە. لە رۆژانی رابردووشدا کەسێکی دیکە لە قەزای بەلەد بەهەمان نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی قەزای دوجێل، ئێستا دوو تووشبووی دیکە بە نەخۆشییەکە لەژێر چاودێری پزیشکیدان، کە خەڵکی زڵوعیەن.

هەرچەندە عامر خەزرەجی جەختدەکاتەوە، نەخۆشییەکە ئەنفلەوەنزای وەرزییە، بەڵام بەپێی میدیا عێراقییەکان ئەو دوو کەسە بەهۆی ئەنفلەوەنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستداوە. 

رۆژی 7ی ئەم مانگە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای دیالە کۆنترۆڵی کێڵگەیەکی پەلەوەری کردووە کە تێیدا ئەنفلەوەنزای باڵندەی هەبووە.

عامر خەزرەجی دەڵێت، بەهاوکاری لەگەڵ فەرمانگەی ڤێتێرنەری و تەندروستی و شارەوانی قەزاکە دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و رێوشوێنی بەپەلە گیراوەتەبەر. 

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای وەرزی دوو جۆری جیاوازی هەیە و کاتێک تووشی مرۆڤ دەبێ، دەکرێ دوو هەفتە بەردەوام بێت. زۆربەی تووشبووان چاکدەبنەوە، جگە لە هەندێ حاڵەتی دەگمەن کە رەنگە ببێتە هۆی مردن کە زۆربەی کات لە گرووپی مەترسیداردا روودەدات، وەک منداڵ یان کەسانی بەساڵاچوو.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| دوێنێ کاژێر 03:51 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| دوێنێ کاژێر 09:58 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێجیمی رووەکیی ئاستی شەکری خوێن رێکدەخات 9 کاژێر لەمەو بەر |

رێجیمی رووەکیی ئاستی شەکری خوێن رێکدەخات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
لەئایسلەندا خەتەنەکردنی منداڵان قەدەخەدەکرێ 11 کاژێر لەمەو بەر |

لەئایسلەندا خەتەنەکردنی منداڵان قەدەخەدەکرێ

مسوڵمان و جووەکانی تووڕەکردووە زۆرتر
یەکەم هەنگاو بەرەو دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لە تاقیگەدا 12 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم هەنگاو بەرەو دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لە تاقیگەدا

لە بەریتانیا ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن زۆرتر
0.218 seconds