وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

زانکۆی موسڵ پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 12/1/2019
داعش زانکۆی موسڵی کردبووە سەربازگە

رووداو-هەولێر

داعش لە ماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتی لە موسڵ ئەوەی لە دەستی هات بەرامبەر شارەکە کردی. ژێرخانی ئابووری شارەکەی وێران کرد و خەڵكی موسڵی بە هەموو شێوەیەک چەوساندەوە.


زانکۆی موسڵ لەلایەن چەکدارانی داعش کرابووە شوێنی خۆ حەشاردان و سەربازگە. ئێستا کە داعش ساڵ و نیوێکە لە شارەکە نەماوە، هێشتا ئاسەواری دوای داعش لەسەر زانکۆکە ماوە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە و ئیدارەی خۆجێیی داوا دەکات حکومەتی عێراق یەکێک لە زانکۆ بە نێوبانگەکانی عێراق پشتگوێ نەخات. 

ئوبەی دێوەچی، سەرۆکی زانکۆی موسڵ رایگەیاند: "رێژەی وێرانی ژێرخانی زانکۆی موسڵ 70%ـە، هەر چوار کتێبخانەکە و تاقیگەکانی کە 125 تاقیگەن وێران بوون، زانکۆی موسڵ بەو توانا سنوودارییەی خۆیەوە دەستی بەکار کردووەتەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و رێکخراوەکان بەتایبەتی UNDP هاوکاریکراوە، دوو ساڵە زانکۆی موسڵ بەشێوەیەکی رێکوپێک دەوامی ئاسایی خۆی دەکات، ئێستا ژیان بۆ زانکۆکە گەڕاوەتەوە. ئەمساڵ 9 هەزار قوتابی وەرگیراون، لەکاتێکدا لەماوەی ئاسایی خۆیدا توانای وەرگرتنی زانکۆکە، تەنها 4 هەزار قوتابییە". 

لەماوەی دەسەڵاتی داعش و لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەیشدا، زانکۆکە وێران بوو. لەگەڵ ئەوەی ئێستا دەوامی ئاسایی زانکۆ دەستیپێکراوەتەوە، بەڵام پێویستی بە تاقیگەی مۆدێرن و خزمەتگوزاریی خوێندن و فێرکردن هەیە.

عەبدولکەریم ئەلتلۆشی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە زانکۆی موسڵ رایگەیاند: "ئێستا زانکۆکە پێویستی بە پشتوانییە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانە وێرانبووەکەی، چەندین کۆلیژ و بەش لە شوێن و کۆلیژی دیکە دەوام دەکەن، بۆیە گرفت و کێشەی زۆر سەخت هەن". 

عەدنان عامر، قوتابییەکی زانکۆی موسڵ دەڵێت: "ئەمە قۆناخی دووەمە لە زانکۆ دەوام دەکەین، دوای ئەوەی سێ ساڵ دەوام  پچڕابوو، سوپاس بۆخوا دەوام و ژیانی ئاسایی گەڕاوەتەوە ، پشت بەخوا باشتر و باشتر دەبێت ، داوا لە لایەنی حکومی و پەیوەندیدارەکان دەکەین خزمەتگوزاریی بۆ زانکۆکە بگەڕێننەوە و بەری راستی ئاوەدان بکەنەوە".

زانکۆی موسڵ ساڵی 1967 دامەزراوە لە 23 کۆلیژ پێکهاتووە و زیاتر لە 4 هەزار مامۆستا و 30 هەزار قوتابی هەیە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| دوێنێ کاژێر 09:49 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| دوێنێ کاژێر 08:50 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| دوێنێ کاژێر 01:19 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دیالۆگی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بارسێلۆنا 5 کاژێر لەمەو بەر |

دیالۆگی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بارسێلۆنا

سەرەتا من (ئەحمەد سەنگاوی) بە یەکەم پرسیار زۆرتر
وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە

لەو کەسانەی فاکتەری مەترسیداریان هەیە زۆرتر
تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟ 12 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟

پێکهاتەکانی رەنگاورەنگ و هەمەجۆر بن زۆرتر
0.703 seconds