وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

هۆزەکانی بەسرە داواکارییەکانیان بۆ حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان دیاریدەکەن

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 12/7/2018
خۆپیشاندان لە بەسرە
خۆپیشاندان لە بەسرە

رووداو - هەولێر

هۆزەکانی پارێزگای بەسرە داواکارییەکانیان بۆ حکومەتی فیدراڵی و ئەو کۆمپانیا نەوتییانە دیاریدەکەن کە لەو پارێزگاکە کاردەکەن. خۆپیشاندەرانیش رێگەی سەرەکی سنووری نێوان عێراق و ئێران دادەخەن.

لە بەیاننامەیەکدا هۆزەکانی پارێزگای بەسرە رایانگەیاند، پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و داواکردنی مافەکانی خەڵک دەکەن، لەوانەش باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاریی پارێزگاکە، "بە تووندیش کارە تووندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان ئیدانە دەکەن، لە تەقەکردن و کردنە ئامانجی هاووڵاتییان".

هۆزەکانی پارێزگای بەسرە داوا لە حکومەتی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە دەکەن، دۆخی خزمەتگوزاری هاووڵاتییانی بەسرە باش بکەن.

هۆزەکان هەروەها داواشدەکەن، کۆمپانیا نەوتییەکان ژێرخانی قەزاکان باش بکەن، لەوانەش قورنە و مەدینە و شارۆچکەکانیان، ئەوەش لەڕێگەی پشتگیرکردن لە پڕۆژەکانی ئاو، کارەبا، رەوشی تەندروستی و پاککردنی شەقامەکان. "ئەو کۆمپانیانە جگە لە پیسبوونی ژینگە و وێرانکردنی زەوی کشتوکاڵی، هیچی دیکەیان نەهێناوە".

سەر لەبەیانی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەدان کەس لە دانیشتوانی قەزای شەتولعەرەب لە رۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە رژانە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان لە کۆتایی شەقامی تنومە دەستپێکرد.

خۆپیشاندەران ئەو رێگە سەرەکییەیان داخستووە، کە بۆ دەروازەی شەلامچە-ی سنووری نێوان عێراق و ئێران دەچێت.


خۆپیشاندەران دروشمی جۆراوجۆر لە دژی حکومەت و دەسەڵاتداران دەڵێنەوە و داوا باشکردنی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی بێکاری و قەیرانی نیشتەجێبوون، گرفتی ئاو و پچڕانی تەزووی کارەبا دەکەن.

چەند رۆژێکە خۆپێشاندان و ناڕەزایی پارێزگای بەسرەی گرتووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردووش بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون. رۆژی چوارشەممە حکومەت شاندی وەزاری قەیرانەکانی رەوانەی بەسرە کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئەو پارێزگایە.

عەبادی بڕیاریداوە بۆ چارەسەری ئاوی پاک، بە تانکەر ئاو بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە ببرێت کە ئاوی پاکیان نییە. هاوکات وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، بڕیاریانداوە ئاو لە وڵاتانی دراوسێ بکڕێت.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.391 seconds