وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی بۆ رووداو: بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستمان بە هاوئاهەنگی زیاتر هەیە

لەلایەن ئاڵا شاڵی 12/7/2018
"دەبێ سەرجەم پێکهاتەکان لە پێکهێنانی حکومەتدا بەشداربن"

رووداو-برۆکسل

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وەڵامی پرسیاری رووداودا رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستمان بە هاوئاهەنگی زیاتر هەیە لەنێوان لایەنەکاندا. 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە برۆکسل لە وەڵامی پرسیارێکی ئالا شاڵی نێردراوی رووداو لە لووتکەی ناتۆ راگەیاند: "لایەنەکان لە هەوڵدان بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، عێراقییەکان پێویستییان بە حکومەتێكی تۆکمە و بەهێزە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی دەبێ سەرجەم پێکهاتەکان لە پێکهێنانی حکومەتدا بەشداربن گوتی: "بۆ پێکهێنانی حکومەت، چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنین".

عەبادی کە بۆ بەشداریی لە لووتکەی ناتۆ چووتە برۆکسل گوتی: "پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ هەیە و هاوکارییەکانی ناتۆ بۆ عێراق بەردەوامن".

دەقی وەڵامەکەی عەبادی بۆ رووداو

ماوەی دوو ساڵی پەیوەندیمان لەگەڵ ناتۆدا هەیە، ناتۆ چەند یەکەیەکی سەربازیی ناردووە بەسەرۆکایەتی فەرماندەیەکی کەنەدی. من دووپاتی دەکەمەوە، ئەو یەکە سەربازییانە یەکەی شەڕکەرنین ئەوان یەکەی تایبەتن مەشق و راهێنانیان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کردووە لە هەموو روویەکەوە. هەروەها هاوئاهەنگی هەواڵگری و ئەمنییان کردووە. وەک چۆن جیهان پێویستیان بەئێمەیە، ئێمەش بەهەمان شێوە پێویستمان بەئەوانە. عێراق خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کارەکانی هەواڵگریدا بۆیە پێویستی بەهاوکارییە بۆ سەرکەوتن. 

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقی، ئێمە باوەڕمان بەدیموکراسییەت هەیە. هەر ئەو دیموکراسییەتەش بوو، چەندین کوتلەی سیاسی هێنایەئاراوە، ئەم کوتلانە پێویستە هاوکاری یەکدی بن. چونکە کوتلەیەک و دووان ناتوانن حکومەت پێکبهێنن. پێویست بەهاوکاری هەموو کوتلەکان دەکات. دەبێ هەموو کوتلە سەرکەوتووەکان بەشداریی پرۆسەی بەڕێوەبردنی چوار ساڵی داهاتووی عێراق بکەن. بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش یەکمانگرت و پێکەوە سەرکەوتوو بووین و ئێستاش پێویستمان بەیەکگرتوویەکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی عێراق ئاوەدان و سەقامگیر بکەین و بەرەو کەناری ئارامی بیگوازینەوە. دەبێ هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان بەشداربن لەم حکومەتەی داهاتوو. ئێمەش سوورین لەسەر ئەم بابەتە. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 10 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.297 seconds