وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لە دیوانییە دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

لەلایەن رووداو 12/7/2018
ترسی لای دانیشتووان دروستکردووە

رووداو - دیوانیە

لەگەڵ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپاراستن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگای دیوانییە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوی کۆنترۆڵی تای خوێنبەربوون لەو پارێزگایە بکرێت و لەماوەی هەفتەی رابردوودا دوو حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە تۆمارکراون. 


عەبدولکەریم ئەسەدی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دیوانییە دەڵێت: "تەندروستی دیوانییە لەماوەی هەفتەی رابردوو لە دوو ناوچەی جیاوازی پارێزگاکە دوو حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوونی تۆمارکردوون، هەردوو تووشبووەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیانلەدەستداوە، تەندروستی دیوانییە رێوشوێنی خۆپاراستنی گرتووەتەوە و نزیکەی دوو مانگە ژوورێکی عەمەلیاتیان پێکهێناوە".

تای خوێنبەربوون گرووپێکە لە نەخۆشیی ڤایرۆسیی گوازراوە، کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. جرج و مشک بە کۆگای هەڵگرتنی ڤایرۆسەکە دادەنرێن، کاتێك مێشوولەیەکی تایبەت بە ناوی گەنە خوێنی جرج دەمژێت ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر مانگا و مەڕ و بزن دەگەزێت و ڤایرۆسەکەیان بۆ دەگوێزێتەوە، بەمەش مەترسیی هەیە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە. ئەوەش وایکردووە لەنێو شوانەکان و ئەوانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن بڵاوتربێت.

سەلمان عەباس رکابی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دیوانییە دەڵێت: "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو دوو حالەتی تای خوێنبەربوون لە دیوانییە  تۆمارکراون، هەردووکیان مامەڵەیان لەگەڵ مەڕوماڵات و مانگا کردووە، لە شوێنەکانی قەسابەکان تۆمارکراون. کەمی ئاستی هۆشیاری هۆکاری گواستنەوەی ئەو نەخۆشیەن، هەروەها بەخێوکردنی مەڕوماڵاتیش، نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە هاوشێوەی ئەنفلۆنزای ئاساییە و تووشبوو دووچاری خوێنەربوون دەبێت، نەخۆشەکە پێویستی بە خوێن، شلەمەنیی و چاودێرییە و رێژەی مردنی ئەو نەخۆشییەش زۆر بەرزە و دەگاتە زیاتر لە 50%".

هاووڵاتیانی دیوانییە داوا لە حکومەت و حکومەتی خۆجێی دەکەن، چارەسەرێک بۆ ئەو نەخۆشییە بدۆزێتەوە و لە دەست ئەو پەتایە رزگاریان بکەن.

بەپێی دوایین ئاماری حکومەتی عێراق، تاوەکو ئێستا هەشت حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، کە بەهۆیەوە شەش یان مردوون، 14حاڵەتی دیکەش گومانیان لەسەرە.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : دیوانییە
639 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بورهان ره شيد | 15/07/2018 06:00:53 ص
زؤر به داخه وه رؤحى مردوه كان شدبيت خواى كهوره شفاى بريناره كانيان بدات
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (2)
Rayo | 14/07/2018 10:28:39 م
Hech ma7qul nya iraq hech paywande ba ema nya entarnet la hareme kurdustan dabexn 😑
lawand barzani | 15/07/2018 03:58:44 ص
بۆ دەتوانن بەم شێوەیە دەنگی نارەزایی خەڵک کپ کەن
فەیسبووک لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیرا
| 14/7/2018 | (8)
Awat | 14/07/2018 01:46:41 م
ئەو گوران کاریانە زور پیویست بون بەتایبەت لە کەرکوک پاش ەوەی کە ثاش ماوەچی کورت پیشمەرگە دەگەریتەوە لو کەرکوک لو ئەوەی دەست بە ژیانەچی نوی بکری لەو...
پارتی گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە چەند پۆستێکی کەرکووک و سلێمانیدا دەکات
| 14/7/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.281 seconds