وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بەڤیدیۆ؛ لە دیالە کۆرپەیەک لە بیاباندا فڕێدەدرێت

لەلایەن خالید عەزیز 12/8/2017
بە برینداری دۆزرایەوە و گیاندار چەند پەنجەیەکی خواردووە

رووداو - دیالە

کۆرپەیەکی فڕێدراو لە بیابانی بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە دۆزرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا فڕێدرابوو. کۆرپەکە کچە و تەمەنی لە چەند رۆژێک تێناپەڕێ، لە بیابانێکی وشک و گەرمایەکی مەترسیداردا فڕێدرابوو.

گیانداری ناوچەکە دەست و پەنجەی کۆرپەکەیان خواردووە، چەند بەشێکی جەستەی بریندارە، براوەتە نەخۆشخانەیەکی دیالە لەوێ چارەسەر وەردەگرێت.

غالب عەتییە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دیالە بە رووداوی راگەیاند "پۆلیس کچە کۆرپەیەکیان لە نزیک یەکێک لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی دیالە بە فڕێدراوی دۆزییەوە، ئەو کچە کۆرپەلەیە لەدۆخێکی زۆر خراپدا بوو، دواهەناسەکانی هەڵدەمژی، کۆرپەلەکە رادەستی نەخۆشخانەی بەتوول کرا و هاوکارییە پزیشکییە سەرەتاییەکانی بۆ ئەنجامدرا".

بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی دیالە دەڵێت، باری تەندروستی جێگیرە، چەندین خێزان داوایان کردووە کچەکەیان بدەنێ بۆ ئەوەی بەخێوی بکەن، بەڵام هێشتا پۆلیس لە لێکۆڵینەوەی کەیسەکەدایە و زانیاری لە سەر دایک و باوکی کچە فڕێدراوەکە دەستنەکەوتووە.

مورتەزا خەزرەجی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەتوول بۆ رووداو دەڵێت "دەستبەجێ تیمێكی پزیشکی شارەزا پێکهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی، ئەو لەژێر پلەی گەرمای هاویندا لە بیابان بەجێیان هێشتبوو، بەو هۆیەوە جەستەی تووشی وشکی بووبوو، ئاژەڵ و گیاندارەکان پێنج پەنجەی دەستی راستی و چەند پەنجەیەکی دەستی چەپی خواردبوو. 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەتوول دەشڵێت "چەند داواکارییەک دەست ئێمە گەیشت بە بەخێوکردنی کۆرپەکە لەلایەن رێکخراو و خێزانەکانەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادگاین".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : دیالە
24059 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 4 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 6 کاژێر لەمەو بەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.235 seconds