وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ڤیدیۆ؛ حەشدی شەعبی لە گوندی بەشیر راهێنان بە منداڵ و نەوجەوانان دەکات

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 12/8/2017
ساڵی رابردوو 100 منداڵ و ئەمساڵیش 180 منداڵ، لە لایەن حەشدی شەعبیەوە خولی سەربازییان بۆ کراوەتەوە

رووداو - کەرکووک 

حەشدی شەعبی 180 منداڵ و نەوجەوانی لە گوندی بەشیری سەر بە کەرکووک چەکدار کردوون. ئەو منداڵانە لە خولێکی سێ مانگیدا لەسەر بەکارهێنانی چەکی سووک و قورس لەگەڵ تەکتیکی شەڕ و هێرشبردن رادەهێنرێن. 

مەرجەعی شیعەی عێراق و خەڵکی ناوچەکە لە پشت چەکدارکردنی مێردمنداڵانی گوندەکەن، کە هەموویان تورکمانی شیعەن و تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ  18 ساڵیدایە. ئەوان لەسەر دەستی راهێنەر و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی سێ مانگە مەشقیان پێدەکرێت.

سەید قەمبەر مووسەوی، نوێنەری مەرجەعی شیعەکان لە گوندی بەشیر بە روداوی راگەیاند، ئەو گەنجانە بۆ ئەوە فێری هونەری جەنگی دەکرێن و چەکیان پێدەدەێ، تاوەکو بەرگری لە خۆیان و ناوچەکەیان بکەن، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر بەشیر زیانی گەورەیان بەرکەوت چونکە کەس نەیدەزانی چەک بەکاربێنێت.

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەی حەشدی شەعبی پێکدەهێنێت و نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و منداڵان دژییان دێنێتە سەر خەت، بەو پێیەی "هیچ یاساک رێگە بە کارێکی لەو شێوەیە نادات".

جوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت "رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەزگا ئەمنییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان هاندەدەین ئەو جۆرە کارانە بوەستێنرێن، دەبێ گوشار لە حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بکرێت، بۆ ئەوەی بێنە دەنگ، چونکە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بخزێنرنەوە جەنگ و سەربازییەوە پێشێلی مافەکانیان بکرێت وەک منداڵ".
 
ساڵی رابردوو 100 منداڵ و ئەمساڵیش 180 منداڵ لە لایەن حەشدی شەعبیەوە خولی سەربازییان بۆ کراوەتەوە، ئێستا حەشدی شەعبی تەنیا لە گوندی بەشیر و ناحییەی تازە کە دەکەونە باشووری کەرکووک زیاتر لە بیست لیوا و فەوج و سەرایەی هەیە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : بەشیر
1119 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 12 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.875 seconds