وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لایەنە شیعەکانی عێراق دژی سزاکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 12/8/2018
کاردانەوەی لایەن شیعییەکانی بەرامبەر سەپاندنی سزاکانی سەر ئێران زیاتردەبێت

رووداو - بەغدا

تاوەکو دێت کاردانەوەی لایەن شیعییەکانی عێراق لەبەرامبەر سەپاندنی سزاکانی سەر ئێران زیاتر دەبێت، رەوتی حیکمە بە فەرمی نوسراوی ئاراستەی ئەمریکا کردوە کە پێویستە ھەرچی زووە، عێراق لەو ملامنێیە بخاتە دەرەوە و کۆتایی بەو گوشارانە بێنێت کە حکومەتی عێراق ناچار دەکات سزاکانیان دژ بە ئێران جێبەجێ بکەن، چونکە بەلای ئەوانەوە ئەمریکا بەو ھەنگاوانەی زیان بە عێراق دەگەیێنێت نەک ئێران.


عەبدوڵڵا زەیدی، گوتەبێژی رەوتی حیکمە دەڵێت: "پێموایە ئەو سزایانە ئەوەندەی بۆ عێراق بە سلبی دەشکێتەوە ئەوەند زیان بە ئێران ناگەیێنێت ئەویش لەبوارەکانی  سیاسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازی، پێموایە ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا کاردانەوەی تووندی دەبێت رەنگە بگاتە تووندووتیژی، چونکە ھەمووان دەزانن پەیوەندییەکی سۆزداری بەھێز ھەیە لە نێوان گەلی ئێرانی و گەلی عێراق".

لەنێو لایەنە شیعەکاندا دوو ئاراستەی بیرکردنەوە ھەن زۆرینەیان دژی ئەوەن حکومەتی عێراق بچێتە ژێرباری داخوازییەکانی ئەمریکا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان ئەمە بە رێگەچارە دەزانن و پێیانوایە عێراق توانای ئەوەی نییە رووبەڕووی ئەمریکای زلھێز بوەستێتەوە و داواکانیان پشتگوێبخات.

نەدا شاکر جەودەت، کاندیدی سەرکەتووی ھاوپەیمانی نەسر دەڵێت: "حکومەتی عێراق ھیچی لەتواناندا نییە ئەمەی کە ھەیە بۆچوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، یانی لەنێوان کێ و کێ بابەتەکە لەنێوان ئەمریکادایە، ئەمریکا وڵاتێکی زلھێزە ھەموومان ئەوە دەزانین، کەواتە عێراق چیپێدەکرێت دەسەڵاتی چی ھەیە، ئێمە بینیمان بەڕێز سەرۆکوەزیران لەو روەوە قسەیکرد ئێمەش ھەر ئەوە دەڵێین، بەداخەوە کە ئەو سزایانە جێبەجێدەکرێت، چونکە بەڕاستی عێراق پیشەسازی نییە، کشتوكاڵی نییە بێکاری لەنێو گەنجانەدا لە رێژەیەکی زۆر بەرزدایە".

بەشێک لەو لایەن شیعیانەی باڵی سەربازیان ھەیە لە نێویشیاندا عەسایب ئەھلل حەق، نوجەبا و حیزبوڵڵا دەڵێن، لەگەڵ ئێران دژی ئەمریکا دەوەستنەوە و بە فەرمیش داویان لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە لەگەڵ دووژمنانی ئێران رێکنەکەوێت.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.172 seconds