وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی "لێکدانەوە هەڵەکان" لەبارەی هەڵوێستی عێراق بەرامبەر ئێران رەتدەکاتەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 12/8/2018
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق: پەیوەندی بەغدا و تاران نایابە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق: پەیوەندی بەغدا و تاران نایابە

رووداو - هەولێر

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەبادی جەخت لەسەر توندووتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا و رێگەنەدان بە "دزەکردنی هیچ گرووپێک" دەکاتەوە. دەشڵێت پەیوەندیەکانی عێراق و ئێران "نایاب"ن و "لێکدانەوە هەڵەکان" لەو بارەوە رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-8-2018 ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆبووەوە و چەند پرسێکی ئەمنی تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کراوە، جەخت لە قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوەتەوە، کە "پەیوەندییەکی گەورە بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە و پاراستنی ئەو پەیوەندییانەش بە گرنگ دەزانێت".

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەو "لێکدانەوە هەڵە و لێدوانە سیاسییانە" لەبارەی هەڵوێستی فەرمی عێراق رەتدەکاتەوە، کە ئیدانەی برسیکردنی گەلانی ئێرانی کردووە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پەیوەندی نایابی عێراق لەگەڵ ئێران دەکاتەوە".

ئەو راگەیێندراوە لەبارەی "نایابی" پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا لەکاتێکدایە، بڕیاربوو عەبادی رۆژی چوارشەممە، واتە رۆژێک دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە سەردانی تارانیش بکات، بەڵام ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکە راگەیێندرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی تووندتۆڵکردنی سنووری عێراق و تورکیا کراوە. ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەسەر توندووتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و تورکیا لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سنوور و رێگەگرتن لە دزەکردنی هەر گرووپێک کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەکەدا، تاوتوێی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەکی فریاکەوتنی نیشتمانی یەکگرتوو کراوە، کە هاووڵاتییان لەکاتی تەنگانە و پێویست پەیوەندی بکەن و لایەنی پەیوەندیدار لە مەترسی و هەر رووداوێک ئاگاداربکەنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی دیکەش کراوە، وەک پرۆسەی کۆگای چەک و تەقەمەنی و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پشکنین و چاودێری پرۆسەی کۆگاکردن لەگەڵ کاری فەرماندەیی هێزی دەریایی و چۆنێتی بووژانەوە و بەهێزکردنیان.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
belan garmiany | 20/10/2018 01:42:57 م
تێگەیشتین کە لە پردێ پیلانی دایرکەران تێکشکا، وەك تێکشکان بۆ هێڕشی پێچەوانەنەکرایەوە، خۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانای هێڕش بردنی هەبوو، شارەزاییەکی...
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە: لە پردێ پێشمەرگە پەلاماری نەیار و داگیرکارانی تێکشکاند
| 20/10/2018 | (1)
awa | 20/10/2018 11:39:39 ص
سلاو هيوام وايه ئه م فستيواله به باشي ببه رده وام بيت و هيوادارم به و شيوه به ريوه نه چيت كه فستيوال سليماني به ريو ه ي برد
لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 105 فیلم پیشاندەدرێن
| 19/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت 34 خولەک لەمەوبەر |

منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت

لەماوەی نەشتەرگەرییەک دڵی دووجار وەستاوە زۆرتر
ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ

نەخۆش دەتوانێ لەگەڵ خۆیدا هەڵیبگرێ! زۆرتر
سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم 12 کاژێر لەمەو بەر |

سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم

"زوو زوو دەکەوم و شت لەدەستم بەردەبنەوە" زۆرتر
0.437 seconds