وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی: داوا لە کورد دەکەم جارێکی دیکە شاند بنێرنەوە بەغدا

لەلایەن بەهمەن حەسەن 12/9/2017
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

رووداو - هەولێر 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کرد کە جارێکی دیکە شاندێک رەوانەی بەغدا بکەنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانەوە بکەن.

عەبادی لەگوتاری هەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ سێشەممە (12-9-2017) رایگەیاند ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ماوەیەکی درێژە پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی

  بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی نادەستوورییە  
تاوتوێ دەکات، ئەنجوومەنی وەزیران جارێکی دیکە سووربوونی خۆی لەسەر پاراستنی یەکێتی عێراق و دەستووری عێراق دەربڕی، دیالۆگ بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم کێشە هەڵپسێدراوەکان لە نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمدا، هەروەک چەندین جار دووپاتمانکردووەتەوە، بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی نادەستوورییە و رێوشێونەکانی گشتپرسی پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی عێراقە".

عەبادی دەڵێ ئەنجامدانی گشتپرسی "پێچەوانەی یاسا خۆجییە کارپێکراوەکانە لەهەمان هەرێمدا، بڕیاری گشتپرسی تاکلایەن نابێت، ئێمە لە یەک وڵات دەژین، پەیوەندییەکی مێژوویی و چارەنووس و خەباتکردن بەیەکەوەمانەوە دەبەستێتەوە و چارەنووسمان یەکە، ناکۆکی و ململانێمان تاقیکردەوە لە سەردەمی رژێمی ستەمکاردا، کارەسات و کۆمەڵکوژی لێکەوتەوە، هەروەها هاوکاری و هاوئاهەنگیمان لە شەڕی دژی داعش تاقیکردەوە، داعشمان لەنێوبردن و موسڵ و نەینەوامان رزگارکرد، یەکڕیزی گەلەمان ئەو سەرکەوتنانەی بەدیهێنا، کە جیهان و گەلەمان سەریان پێی سوڕما".

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا عەبادی جەختی کردەوە لەوەی "تاوەکو ئێستا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر کەرکووک، تاوەکو ئێستا داعش لە رۆژئاوای

 یەکڕیزی رێگای بووژانەوەی هەمووانە
کەرکووکە لە حەویجە و ناوچەکانی دەورووبەری، قسەم ئاراستەی هەموو عێراقییەکانە، کە ئاگادارن، دووربکەنەوە لەوانەی دەیانەوێت دۆخەکە زیاتر بەرەو رەگەزپەرستی و تایفییەت ببەن و ئاڵۆزتری بکەن، هەمووان سوورن لەسەر یەکڕیزی، لەبەر ئەوەی رێگای بوژانەوەی هەموومانە، هەروەها وتارم ئاراستەی کوردانی عێراقییە لەهەموو شوێنێکدا لە هەرێم یاخود لە دەرەوەی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکەکەی بۆ
 ژیانێکی خۆش و ئارام بۆ کوردان دابیندەکەین
هەموو عێراقییەکانە، ئێمە رژدین لەسەر دەستەبەرکردنی تەواوی خواست و هیواکانیان و ژیانێکی خۆش و ئارامیان بۆ دابین بکەین، هەروەها بۆ هەموو عێراقییەکان، ئەوەی هاووڵاتیانی کورد لە عێراق لەماوەی قۆناخی پێکەوەژیان دوای 2003 بەدەستیانهێناوە لە سەدەکانی رابردوو بەدەستیان نەهێناوە، ئەمە مافی خۆیانە، چونکە هاووڵاتی عێراقی پلە یەکن وەک تەواوی عێراقییەکان، بۆیە رژد و سوورین بۆیان وەک هاووڵاتیانی عێراقی".

عەبادی پێی وایە "ئەنجامدانی گشتپرسی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەموو ئەو دەستکەوتانەی (کورد) بە دەستیانهێناوە، دەڵێین هۆشداری،
 بە ئەنجامدانی گشتپرسی، کورد دەستکەوتەکانیان لەدەستدەدەن 

هۆشداری بۆ ئەوانەی دەمانخەنە نێو فیتنەیەکی دیکە کە هەموومان تێیدا دۆڕاو دەبین، وڵات رووبەڕووی شەڕ و بوومەلەرزی زۆر بووەتەوە تاوەکو ئێستا باجەکەی دەدەین، باجی ئەو کەسانە دەدەین کە لە دەستمان داون، وێرانبوونی ژێرخان، تاوەکو ئێستا عێراق قەرز و قەرەبووکردنەوە دەداتەوە، بەهۆی سیاسەتە تێکدەرانەکانی رابردوو، نامەوێت بەگەڕێینەوە ئەو قۆناخە، هەروەها دەڵێم سەپاندنی دیفاکتۆ بە هێز کارێکە رەتدەکرێتەوە و بەردەوامیش نابێت. رژێمی بەعس هەوڵی گۆڕانکاری و داپلۆساندنی دا، بەڵام شکستیهێنا و ئەوەی دەیویست بەدەستی نەهێنا، سەپاندنی دیفاکتۆ بە هێز چارەسەر نییە، بەڵکو پێویستە دیالۆگ هەڵبژێرین بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ئەمە ئەو ئامانجەیە کاری بۆ دەکەین و رێگە بەداشکردنی وڵات نادەین، لەگەڵ رێزم بۆ خواست و ویستی هەموو هاووڵاتیانی عێراقی، بەتایبەتی هاووڵاتیانی کورد، هەموو گەلێک خواست و ویستی هەیە، بەڵام ئێمە لە وڵات هاوبەشین و بەرژەوەندی هاوبەش بە یەکەوەمان دەبەستێتەوە، ناکۆکی لە نێوانماندا هەیە، ئەگەر ناکۆکی بەوە چارەسەربکەین هەرکەسێک بۆچوونی خۆی بسەپێنیت و دیفاکتۆ بسەپنێت، بەسەر هاوبەشەکانی دیکە، ئەوانەی دیکە بەشێوەیەکی دیکە مامەڵە بکات، کەی ئەمە کۆتایی دێت و هەموو بەرژەوەندی وڵاتەکەمان لەدەستدەدەین".


عەبادی لە گوتەکانیدا داوای یەکگوتاری کرد و رایگەیاند "قسەکانمان رووبەڕووی هاوڵاتیانی کوردە بە پلەی یەکەم، ئەو گشتپرسییە رەتبکەنەوە، چونکە

قسەکانمان بۆ کوردە، کە گشتپرسی رەتبکەنەوە 

بەرژەوەندییان لەمەدا نییە. چارەسەر ئەوەیە کێشەکانمان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین، من تەنیا داوای دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدا ناکەم، بەڵکو داوای دیالۆگ لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەکەم، پەرلەمان پەکخراوە، دۆخەکە پەکخراوە، ئەمەیە چارەسەر؟ چاودێریکردن بەسەر دارایی لە کوێیە؟ بۆچی مووچەی هاووڵاتیان دابین ناکەن، ئێستا هەرێمی کوردستان خۆیان نەوت هەناردە دەکەن، لە دوای هاتنی داعش لە هاوینی 2014 دەستیان بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکدا گرتووە، ئێستا هەرێمی کوردستان پێچەوانەی یاسا و دەستوور نەوتی کەرکووک هەناردە دەکات، تەنانەت پێچەوانەی راڤەیانە بۆ دەستوور و بەهێزەوە ئەو کارە دەکەن، بۆچی نەیتوانیوە خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان فەراهەم بکەن؟ ئایا چاودێری زیاترتان دەوێت یاخود کەمکردنەوەی چاودێری؟ ئێمە بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕۆین؟ وەک عێراقییەکان رووبەڕووی کێشە بووینەتەوە لە یەک ناوچەی جوگرافی، با بە هاوکاری چارەسەری بکەین و بە دابینکردنی باشترین شت بۆ هاووڵاتیان، نەک بە ناکۆکی و ململانێ، ئەوەی بە پلەی یەکەم زیانمەندە، بە راشکاوانە دەڵێم هاووڵاتیانن".

لە کۆتایی گوتەکانیدا حەیدەر عەبادی رایگەیاند "داوای دیالۆگ و دیدار دەکەین بۆ گەیشتن بە چارەسەر، داوا لە سەرکردایەتی کورد دەکەم، بێنە بەغدا
 داوا لە سەرکردایەتی کورد دەکەم بێنە بەغدا بۆ گفتوگۆ
بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ، جگە لە گفتوگۆ هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، من سوورم لەسەر دیالۆگ و پەیوەندی و بەردەوامیش دەبین، بەڵام ئەم رێوشوێنە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، ئەوقسانە لە سۆنگەی سووربوون و رژدبوونمانە بۆ رۆڵەکانمان و هاووڵاتیانی عێراقی و عێراق بەشێوەیەکی گشتی، کەسانی چاکەکار لەو وڵاتە زۆرن سوور و رژدن لەسەر ئاسایشی وڵات و سەقامگیری و یەکێتی ئەو وڵاتە".

گوتەکانی عەبادی لەکاتێکدان، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای 80 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان خرایە دەنگدانەوە، پەرلەمانی عێراق لەدژی بەڕێوەچوونی گشتپرسی دەنگی دا و رەتیکردەوە گشتپرسی لە باشووری کوردستان بکرێت. 

هاوکات پەرلەمانی عێراق دەستی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی واڵاکرد بۆ گرتنەبەری هەر رێکارێک لەدژی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان. 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


کۆمێنتەکان

 
Mehvan | 12/9/2017
ئیتر بەسە بندەستی ئێمەش دەمانئەوێت دەولەتی خومان هەبیتم داوا لە حەیدەر عەبادی دەکەم با دانیشێت
عه لي موحه مه مه د | 13/9/2017
به لي جه نابي عه بادي دواي ده نكداني به رله مان ئاماده ي دانوستانه . ده بي كورد به مه رجي هه لوه شاندنه وه ي برياري به رله مان سه رداني به غدا بكه نه وه .
نیشانەکردن : عەبادی , گشتپرسی
44890 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ 6 کاژێر لەمەو بەر |

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

"تەنیا ئەو توێژینەوانەیان بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتر
 مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە! 8 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە!

نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك کوشندەترین نەخۆشیین زۆرتر
لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە رۆژی مامۆستایان سیستەمی پەروەردەی تورکیا رەخنەباران دەکرێت

لە تەمموزی 2016 ەوە دەیان هەزار مامۆستا زۆرتر
0.39 seconds