وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی: شەڕ دژی گەلی کورد ناکەین، بەڵام پاراستنی یەکپارچەیی ئەرکمانە

لەلایەن هەڵات رێبوار 12/10/2017
 سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد لەبارەی ئەنبار
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد لەبارەی ئەنبار
 رووداو - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند سوپای عێراق بۆ شەڕکردن لەدژی کورد بەکارناهێنن، بەڵام پاراستنی یەکپارچەیی ئەرکمانە و دەستوور جێبەجێ دەکەین. 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 12-10-2017) حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد لەبارەی چەسپاندنی سەقامگیری زیاتر لە پارێزگای ئەنبار، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەشدا باسی گشتپرسیی و کاردانەوەکانی دوای گشتپرسی کرد. 

حەیدەر عەبادی رایگەیاند "سوپاکەمان لەدژی گەلەکەمان بەکارناهێنین، هەروەها شەڕ لەگەڵ هاونیشتمانیانی کورد ناکەین. (بەڵام) ئەرکی سەر شانمانە پارێزگاری لە یەکپارچەیی وڵات بکەین و دەستوور بچەسپێنین و، هاونیشتمانیان و سامانی نیشتمانی بپارێزین".

عەبادی جەختیش دەکاتەوە لەوەی "بەجیدی کار بۆ خێراکردنی پرۆسەی چەسپاندنی سەقامگیری دەکەین. پێویستە کەمپەکانی ئاوارەکان دابخرێن و
پێویستە کەمپەکانی ئاوارەکان دابخرێن
بەزووترین کات هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، هەروەها پارێزگاری لەو سەرکەوتنە بکرێت، کە لە ئەنبار بەدەستهاتووە".

شەوی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵەوە".

هەروەها بەپێی رۆژنامەی "وەتەنی" سعودی، ئەمریکا هۆشداری داوەتە عێراق، تورکیا و ئێران، لەئەگەر هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان، دەستوەردان دەکات و رێگری دەکات. رۆژنامەکە لەزاری سەرکردەیەکی باڵای دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کردووە "واشنتن هۆشداری داوە بە بەغدا، ئەنقەرە و تاران لەهەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر کوردستان".

لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 92%ـی دەنگدەران، دەنگیان بە سەربەخۆیی دا، بەغدا بەردەوام هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات و چەندین تۆمەتی جیاجیای خستووەتە پاڵ، بەڵام شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێکی شەش خاڵیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی وەڵامی هەموو هەڕەشەکانی دایەوە.

کۆمێنتەکان

 
پاداشت | 12/10/2017
ئه‌ی به‌س له‌ دژی پێژمه‌رگه‌ به‌كاری ئه‌هێنن؟ یان مه‌به‌ستیه‌تی سوپا نا به‌ڵكو ته‌نها حه‌شدی شه‌عبی له‌ دژی هاونیشتیمانیه‌نی كورد به‌كارئه‌هێنن؟
د.رزگار عزت خان | 12/10/2017
ئه رى گه لى كورد، له ج ئايه تيكى قورئان نوسراوه كه ده بيت كوردستان له گه ل عيراق بمينيته وه؟؟؟؟ ئه رى ئه گه ر ئيستا خودا پيغه مبه ريكى غه يرى عرب بنيريت ، هه لويستي عرب ج ده بيت؟؟؟؟؟؟
كاروان | 12/10/2017
ئه گه و ميديا ي كوردى وه لامى ئه م قسه يه نه ده نه وه . وابزانم له قسه كانى تينه كه يشنون . چونكه بو ناليت شه ر دژى پيشمه رگه ناكه ين . قسه كانى واده گه ينى كه پيشمه رگه به هيچ نازانى و ناواچهً كوردستانيه كانى ده ره وى هه ريم به كورد دانانيت . باش ليكى يده نه وه. پيوسته زور به توندى جوابى بدريته وه .
Aso | 12/10/2017
چون بتؤانين له گه ل ئه م كونه په رستانه بژين ، فه رقى ئه مانه و داعش چى يه ، داعش هاوارى ئه كرد الله اكبر ، ئه مان ئه لين يا زهراء يا حسين ، ئه مانه ميشكيان پره له پوخله واتى ميژووى خويناوى عه ره ب ، به كلوريش پاك ناكريته وه ، ده وه ره كورد بتوانيت له گه ل ئه مانه بژى ، عه باديش غه داره فه رقي نى يه له گه ل مالكى ، باوه ر به قسه كانى نه كه ن ، ده ستى ده ستيمان پيده كات ، ئه لى ئيمه قه ت هيرش ناكه ينه سه ر برا كورده كانمان ، وا ئه زانى كورد چاوه روانى ره حمه ت و به ره كه تى ئه ون ، يان ئه لى ئيمه په رژه وه ندى مواطنى كوردمان ده ويت ، درو كردن به روژى رووناك له لايه ن پياوى ئيران و پاسداران عباديه گه ره خوى كردوه به شير به سه رمانه وه ، امريكاو ايران نه بوايه ئيستا عه بادى سه رى له كربلا بوو و جه سته شى له به غدا ، داعش ئه چوه ناو به غداشه وه ، ئيستا محاوه له ئه كات لاسايى سوپاى صدام بكاته وه ، مجموعه يه جنرالى به عسى و شيعه ى بوگه ن ده هينيته سه ر شاشه كان وا ئه زانى هه يبه تى عيراقي عه زيم و موه حه د به دبابه و ته يا ره يه ، ئه وه سه قافه ته كه يانه ، شيعه عه قلى حوشتريشيان نى يه ، قه ت تنازليان بو نه كه ن ، بينه وه ناو ناوچه كانى ده ره وه ى اقليم ده ستى ده ستيمان پيده كه ن و له ژيريشه وه ده ست ده كه نه وه به تعريبكردن و مؤامرات ، كورد ئه بيت ووريا بيت ، تا مادده ى ١٤٠ تطبيق نه كه ن نابيت عيراق له و ناوچانه بيت كه پيشمه رگه پاراستى شه هيدى بو دا ه عه بادى درو ئه كات ئه لى هجوم ناكه ين ، بو ئه وه يه كورد ئاماده باشى نه كات ، له وانه يه رووداويك بخولقينن و بيكه ن به بيانوو بو هجوم ، عه بادى قسه كانى هه مووى بزماره ئا گاتان لييبيت ، چونكه وجراويشكارى ايرانى و توركى هه يه ، كى نالى له گه ل امريكاش ريكه وتووه بو سنوورداركردنى خواسته كانى كورد چونكه بى ده نگى امريكا له هه ره شه كانى به غدا به خورايى نى يه ،
کاروان موحەممەد | 12/10/2017
لە ڕووی مرۆیی باش نیە دڵت بە شەڕ خۆش بێت چونکە خەڵک دەکوژرێن، بەڵام لە ڕووی سیاسیەوە لێکدانەوەی دیکە بۆ شەڕ دەکرێت. عێراق هەڵەیەکی گەورە دەکات ئەگەر شەڕ لە دژی پێشمەرگە بکات بۆ گرتنەوەی ناوچە کوردستانیەکان کە ئێستا خراونەتەوە سەر هەرێم. هەر شەڕێک ڕووبدات جا با هەندێک گروپی حەشد بەرپای بکەن نەک هەموو سوپا و هێزی چەکداری عێراق، بە قازانجی کورد دەشکێتەوە چونکە: یەکەم، دوور نیە هێزی هێرشبەر گورزی کوشندەی بەربکەوێت و بشکێت، دووەم، ئەو شەڕ و شەڕۆچکانە (بە کوردی پێی دەڵێن قوونەشەڕ) وا دەکەن ڕوسیا و ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوڕوپی و هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانیش تەدەخول بکەن و گوشار بخەنە سەر هێزی تەعەداکەر بۆ ئەوەی شەڕ ڕابگرێت، بەم جۆرە ئاگربەستێک دێتە ئاراوە و هەروەها گوشارەکان لەم ئاستەدا ناوەستن بەڵکو پاڵ بە حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستانەوە دەنێن تا دیالۆگ و دانوسەندن بکەن بە ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی (لێرەدا رۆلی تورکیا و ئێران کەم دەبێتەوە و ڕوسیا و ئەمەریکا و ئەوڕوپا رۆل دەگێڕن و ئەوان پرسەکان یەکلایی دەکەنەوە و دۆخێکی تازە دروست دەکەن)، جا کە دانوستان بە ناچاری کرا، عێراق ناچار دەبێت لە زۆر خاڵدا تەنازول بکات، کوردستانیش وا بکات، بۆ نمونە کورد دەڵێت ڕیفیراندوممان کردووە و ئەمە ئەنجامی دەنگی خەڵکە لەو ناوچانەی کە ئێوە داوای دەکەن، ئەگەر باوەڕتان پێی نیە وەرن با لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتی رێفیراندومێکی دیکە بکەین بزانین دیسان زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچانە دەیانەوێت سەر بە عیراق بن یان سەر بە کوردستان! سەبارەت بە نەفتی کەرکوکیش، بێ گومان خاکەکە سەر بە کوردستانە و بەڵگەیی مێژوویی هەیە، وە بەشێکی زۆری عەرەبەکانی دوبز و تەنانەت هەندێک لەوانەی حەوێجەش دەنگ دەدەن بەوەی لەگەڵ کوردستان بژین نەک لەگەڵ حکومەتی عێراقیی بەئێرانیکراو. بۆیە کەرکوک ئیدارە و خەڵک بە ڕێککەوتننامە بێت یان بە ئەنجامی ڕیفیراندومی ٢٥ی ئەیلول یان ڕیفیراندومێکی دیکە بە سەرپەرشتیی نێودەوڵەتی هەر دەگەڕێتەوە سەر کوردستان (تورکمان حەز ناکەن ڕیفیراندوم بکرێت چونکە دەزانن ئەنجامەکە چی دەبێت، هەر ئەوانیش بوون بە پشتیوانیی تورکیا نەیانهێشت ماددەی ١٤٠ لە ٢٠٠٧ جێ بە جێ بکرێت چونکە هەر ڕیفیراندومێک بکرێت زۆرینەی خەڵکی پارێزگای کەرکوک دەنگ بە چوونە سەر کوردستان دەدەن). جا دەمێنێتەوە نەفتی کەرکوک کە جەوهەری کێشەکانە، لێرەدا دیسان بە ناوبژیوانی و سەرپەررشتی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ڕوسیا یان ئەمەریکا دەکرێت ڕێککەوتننامەیەک بکرێت لە نێوان بەغداد و هەولێر لە سەر ئەوەی کە حکومەتی عێراق بۆ ماوەی بیست یان سی ساڵ لە ٢٠% پشکی لە نەفتی کەرکوک بدرێتێ، کەی ئەو موددەیە تەواو بوو، نەفتی کەرکوک بە تەواوەتی دەبێتەوە موڵکی خەڵک و دەوڵەتی کوردستان، ئەم ڕێککەوتننامەیە شتێکی باش دەبێت، عێراق دەبێت مەمنونیش بێت بەمە، چونکە بە هەموو پێوەرێک کەرکوک سەر بە کوردستانە و تورکمان مێژوویان پێنج شەش سەدەیەکە لەو پارێزگایە و عەرەبیش هەر یەک سەدەیەکە کە بەدەوی بوونە و حکومەتی مەلەکی و کۆماریی عێراق نیشتەجێی کردوون لە دوبز و حەوێجە و باشووری کەرکوک و خورماتو و باکووری شارەبان (بەعقوبە) تا دەگاتە قەرەتەپە... بۆیە باشترە بۆ عێراق بەو ڕێککەوتنە لە سەر نەفت ڕازی ببێت، (وەک گوتم ئێران و تورکیا لێرەدا ڕۆل نابینن، بەڵکو زلهێزە جیهانیەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبژیوانیی دەکەن، کورد دەبێت پێ لە سەر بەنێودەوڵەتیکردنی کێشەکە دابگرێت نەک پەنا بۆ مەرجەعی شیعەی نەجەف ببرێت وەک موەفەق روبەیعی دەیگوت، وا نابێت هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ کورد بخرێتە دەنگدانی پەرلەمانی عێراقی چونکە ئەنجامەکەی ڕەفزکردنە!). بەم جۆرە، یان ئەو ڕیفیراندومەی ٢٥ی ئەیلول پەسەند دەکرێت لە لایەن عێراقەوە بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان کوردستان و عێراق، یان داوا لە عێراق دەکرێت ڕازی ببێت بەوەی ڕیفیراندومێکی دیکە بکرێت لەو ناوچانە بە پێی ماددەی ١٤٠، دیسان لێرەدا زۆربەی ناوچە کوردستانیەکان دەگەڕێنەوە سەر کوردستان، وە عەرەبێکی زۆری سوننیش لەو ناوچانە دەنگ بە کوردستان دەدەن لە دژی عێراقی ئێرانی. جا دێمەوە سەر دەستپێکی شیکردنەوەکەم بۆ ئەوەی کۆتای پێ بێنم: شەڕ وا دەکات چارەسەری کێشەکان خێراتر بکرێت و زووتر کوردستان لە عێراق جودا ببێتەوە چونکە کە وڵاتان تەدەخولیان کردووە عێراق ناچار دەکەن بە دیالۆگ ڕێک بکەوێت لەگەڵ کوردستان، بۆ دیالۆگیش یان حکومەتی عێراقی ڕێککەوتننامە ئیمزا دەکات بۆ دیاریکردنی سنوور و خاوەندارێتی یان هەبوونی پشک لە نەفتی کەرکوک، یانیش ڕیفیراندۆمێکی دیکە لەو ناوچانە بکرێت واتە ماددەی١٤٠. بەم جۆرە، عێراق لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ناچار دەکرێت بە یەکجاری کێشەکانی لەگەڵ کوردستان یەکلایی بکاتەوە و چارەسەریان بکات، جا کە ڕێککەوتننامە بۆ ئاشتی و چارەسەری پرسی سنوور و پرسی نەفت کرا، بەم جۆرە عێراق هیچ بەهانەیەکی نامێنێت تا وەک دراوسێیەکی تازەی خۆی قەبوڵمان نەکات. دوا وتەم، گەلی کوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی داوە نەک بە کۆنفێدێرالیزم لەگەڵ عێراقی ئێرانی. بۆیە کورد هەتا پێی بکرێت باشترە پێداگری بکات لە سەر سەربەخۆیی بۆ ئەوەی مێژووی خوێناوی دووبارە نەبێتەوە و هەر لایەک لە ماڵی خۆی و لە وڵاتی خۆی بە ئاسوودەیی و ئاشتی بژی و تەواو، ئەگەر ئەمڕۆش ڕقیان لە یەکتر بێت (کوردستان و عێراق)، ئەمە دونیای سیاسەتە، دوای چەند ساڵێک بەرژەوەندیەکان بە تایبەتی بەرژەوەندیی ئابووری و بازرگانی وا دەکەن ئاشت ببنەوە و ببنە دوو دراوسێ و یەکتریان قەبوڵ بێت، وەک ئیسرائیل و مصر، یان ئیسرائیل و ئوردن. هیوادارم بە سەربەخۆیی شاد ببین نەک کۆنفێدێرالیزم کە دیسان کۆمەڵێک کێشەی دیمەکان بۆ دروست دەکات. وە ئەگەر دونیا بوو بووە کۆنفێدێرالی، دەبێت ناو ئەو کۆنفێدێاسیۆنە ئەوها بێت (کۆنفێدێراسیۆنی عێراق و کوردستان) بە عەرەبی (کونفدرالیە العراق و کوردستان = کعک) بە ئینگلیزی (The Confederation of Iraq and Kurdistan CIK)! بەڵام هیوادارم کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ڕێژیمەکەشی مەلەکیەتی دەستووری بێت The Kingdom of Kurdistan KOK

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 5 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.265 seconds