وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

هەولێر و بەغدا "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار"یان ئەنجامدا

لەلایەن 13/1/2018
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق

رووداو - هەولێر

هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان لە شاری بەغدا کۆبوونەوە. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بووە، بۆ وردەکاری و تاوتوێکردنی زیاتری کێشەکانیش ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن.

رۆژی شەممە 13-1-2018، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و بەئەندامییەتی مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت، تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەش لەگەڵ تیمێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ  و ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە بەرەو هەولێر گەڕایەوە.

لیوا سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار بوو و کەشێکی لێکتێگەیشتن هەبوو، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سڵاوی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی میوان راگەیێندرا، شاندی هەرێمی کوردستانیش لێکتەگەیشتن و بەدەنگەوەهاتنێکی روونی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسای عێراق".

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند: "هۆکاری کەڵەکەبوونی بەشێک لە کێشەکان بۆ نەبوونی پەیوەندی دەگەڕێتەوە، چونکە بەدڵنیاییەوە پەیوەندیی راستەقینەی نێوان وەزارەتەکان و نیازی راستگۆیانە چارەسەرێکی نموونەیی دەبێت بۆ سەرجەم کێشەکان لەنێوان وەزارتەکاندا، بەتایبەتی بەشێکی زۆری وردەکارییەکان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، فەرمانگەکانی دیکە کە فەرمانگەی ئیتیحادین، بۆیە لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنی زۆر هەبوو".

سەعد مەعن ئاشکراشی کرد کە بۆ وردەکاری و تاوتوێکردنی زیاتری کێشەکان رۆژی دووشەممە 15-1-2017 کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن. 

هاوکات تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە بە‌غدا کۆبوونەوەی باشمان ئەنجامداون، رۆژی دووشەممە شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و گفتوگۆی زیاتر دەکەین."

لەبارەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان تەلار فایەق گوتی: "بەهۆی هەستیاری دۆخەکە نامەوێت باسی وردەکارییەکان بکەم، بەڵام لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆماندا بڕیاری کۆتایی لەبارەی شتەکان نەدراوە و وەستاوەتە سەر کۆبوونەوەکەی رۆژی ئەم دووشەممەیە".


دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر ئەمە یەکەمین شاندی فەرمی هەرێمی کوردستانە لەسەر ئاستی وەزیر سەردانی بەغدا بکات.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


نیشانەکردن : هەولێر, بەغدا
11629 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کاژێرێک یۆگا دڵت تەندروست دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

کاژێرێک یۆگا دڵت تەندروست دەکات

دڵەڕاوکێ کۆنترۆڵدەکات زۆرتر
سێ پێشمەرگەی دیل لەدەستی داعش رزگارکران 5 کاژێر لەمەو بەر |

سێ پێشمەرگەی دیل لەدەستی داعش رزگارکران

خەڵکی گەرمیانن و 96 رۆژبوو رفێنرابوون زۆرتر
ئیکۆنۆمیست: دەکرێت عەبادی و مالیکی هەوڵی پەرتەوازەکردنی کورد بدەن 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئیکۆنۆمیست: دەکرێت عەبادی و مالیکی هەوڵی پەرتەوازەکردنی کورد بدەن

"بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت دانوستاندن زۆرتر
0.516 seconds