وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

لەلایەن سەرباز سیامەند 13/1/2018
ئاڵای عێراق و ئاڵای کوردستان
ئاڵای عێراق و ئاڵای کوردستان

رووداو - هەولێر

دوای چوونی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و تاوتوێکردنی کێشەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان، رەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی و فەرمانگەکانی دیکە، ئەم دووشەممەیە شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی هەولێر دەکات. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت بڕیاری کۆتایی لەبارەی پرسەکان نەدراوە و وەستاوەتە سەر کۆبوونەوەی دووشەممە.

رۆژی شەممە 13-1-2018، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و بەئەندامییەتی مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت، تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەش لەگەڵ تیمێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ  و ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە، بەرەو هەولێر گەڕایەوە.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە بە‌غدا کۆبوونەوەی باشمان ئەنجامدان، رۆژی دووشەممە 15-1-2018 شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و گفتوگۆی زیاتر دەکەین."

لەبارەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانیش تەلار فایەق گوتی: "بەهۆی هەستیاری دۆخەکە نامەوێت باسی وردەکارییەکان بکەم، بەڵام لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆماندا بڕیاری کۆتایی لەبارەی شتەکان نەدراوە و وەستاوەتە سەر کۆبوونەوەکەی ئەم دووشەممەیە".

هاوکات لیوا سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار بوو و کەشێکی لێکتێگەیشتن هەبوو، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سڵاوی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندی میوان راگەیێندرا، شاندی هەرێمی کوردستانیش لێکتەگەیشتن و بەدەنگەوەهاتنێکی روونی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسای عێراق".

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند: "هۆکاری کەڵەکەبوونی بەشێک لە کێشەکان بۆ نەبوونی پەیوەندی دەگەڕێتەوە، چونکە بەدڵنیاییەوە پەیوەندیی راستەقینەی نێوان وەزارەتەکان و نیازی راستگۆیانە چارەسەرێکی نموونەیی دەبێت بۆ سەرجەم کێشەکان لەنێوان وەزارتەکاندا، بەتایبەتی بەشێکی زۆری وردەکارییەکان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، فەرمانگەکانی دیکە کە فەرمانگەی ئیتیحادین، بۆیە لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنی زۆر هەبوو".

سەعد مەعن ئاشکراشی کرد کە بۆ وردەکاری و تاوتوێکردنی زیاتری کێشەکان رۆژی دووشەممە 15-1-2017 کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن. دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر ئەمە یەکەمین شاندی فەرمی هەرێمی کوردستانە لەسەر ئاستی وەزیر سەردانی بەغدا بکات.

هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان بڵاوکردەوە و تێیدا پشتڕاستکراوەتەوە کە ئەم دووشەممە شاندێک لە بەغدا دەگاتە هەولێر . لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن لەسەر رێکخستنی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەبەر رۆشنایی ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتن لە کۆبوونەوەی ئاماژە بۆکراودا لە رۆژی دووشەممە 15-1-2018 لە هەولێر، تا پێکەوە کۆنووسێکی گشتگیر ئامادەبکرێت بەو چارەسەرانەی کە رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت، هەروەها بەرزکردنەوەی ئەو کێشانەی پێویستیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی هەیە و پێویستن بۆ گێڕانەوەی ئەو چالاکییانەی لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و بەنداوەکاندا ئەنجامدەدرێن".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

نیشانەکردن :

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| دوێنێ کاژێر 08:13 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:24 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن 4 کاژێر لەمەو بەر |

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد 5 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد

نۆ پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج زۆرتر
عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات

بڕیاڕە سەردانی هەولێریش بکات زۆرتر
0.203 seconds