وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغدا روویدا

لەلایەن رووداو 13/1/2018
ڕووداو
ڕووداو

رووداو - بەغدا

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغدا روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئێوارەی رۆژی شەممە 13-1-2017 لە گەڕەکی عەدەن لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق تەقینەوەیەک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ریاز عەزاز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدای کردە ئامانج.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان بەهۆی تەقینەوەکە 2 کەس کوژراون و چواری دیکە برینداربوونە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک کوژرابێت.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە تەقینەوەکە خۆکوژی بووە. لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانیش ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمەڵێک بریندار هەن، بەڵام کوژراو نییە.
 
هاوکات ریاز عەزاز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تەقینەوەکە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەوی کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە پاسەوانێکی کوژراوە و سێ پاسەوانیشی برینداربوونە.

تەقینەوەکە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شەممە بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغدا 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکە بریندار بوون. تەقینەوەکە لە شەقامی موزدەحیم خاڵێکی پشکنینی کردە ئامانج.

هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی لەئەستۆ نەگرتووە. لە چەند ساڵی رابردوودا رێکخراوی داعش تەقینەوەی خوێناوی لە بەغدا و دەوروبەری ئەنجامدەدان، بەڵام لەوەتەی داعش لە عێراق پاشەکشێی پێکراوە، ژمارەی هێرش و تەقینەوەکان روویان لە کەمبوونە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Kan | 21/01/2018 02:02:06 م
ئيران ناچاره مل كجى كورد بيت ، چونكه زور له ق بوه
رووحانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کوردی عێراق بگاتە مافە شەرعی و دەستوورییەکانی
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
خاوەنشكۆ
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/01/2018 02:49:54 ص
Dastxosh, pshtgiry ewa grnga bo dakoky krdn La mafy natawakaman La dzhi dagirkaran
 دژی هێرشکردنە سەر عەفرین لە پاریس خۆپیشاندان ئەنجامدرا
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەمەنی نەوجەوانی بۆ 24 ساڵی بەرزدەبێتەوە

"مرۆڤی ئێستا لە 10 ساڵی تاکو 24 ساڵی لە تەمەنی زۆرتر
قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجە 12 هێندە زیاددەکات

تووشبوونیشیان بە نەخۆشی دڵ پێنج هێندە زیاددەکات زۆرتر
نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد 21 کاژێر لەمەو بەر |

نوێترین زانیاری لەبارەی عەفرین؛ هێرشی زەمینی دەستیپێکرد

یەپەگە تێکشکاندنی هێرشێکی راگەیاند زۆرتر
0.266 seconds