وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بڕیارە ئەم مانگە فڕۆکەخانەکانی کوردستان بکرێنەوە

لەلایەن رووداو 14/1/2018
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە
رووداو - هەولێر 

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆبوونەوەکە بە "بەرهەمدار" ناودەبات. هاوکات بۆ گفتوگۆی زیاتریش رۆژی دووشەممە شاندێکی عێراق سەردانی هەولێر دەکات.

بڕیارە لەم مانگەدا فڕۆکەخانەکانی کوردستان بۆ گەشتی نیودەوڵەتی بکرێنەوە، رووداو زانیویەتی حەیدەر عەبادی وەزیری ناوخۆی راسپاردووە گرفتی فڕۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکان چارەسەر بکات. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ رووداو، تاوەکو 25ی ئەم مانگە بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەدرێت.

لیوا سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەکە بەرهەمداربوو و، کەشێکی لێکتێگەیشتن زاڵبوو بەسەر ئامادەبووانی کۆبوونەکە ، هەر لە سەرەتای کۆبوونەوەکەش سڵاوی دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شاندەکە راگەیێندرا، لە راستیدا شاندەکەی هەرێمی کوردستانیش لێکتێگەیشتن و بەدەنگەوە هاتنێکی روونی هەبوو ، لەچوارچێوەی دەستوور و یاسای عێراق. روونە هۆکاری کەڵەکەبوونی بەشێک لە کێشەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پەیوەندی، چونکە پەیوەندی راستەقینەی نێوان وەزارەتەکان و نیازی راستگۆیانە ، بەدڵنیاییەوە چارەسەرێکی نمونەیی دەبێت بۆ سەرجەم کێشەکان لە نێوان وەزارتەکاندا ، بەتایبەتی بەشێکی زۆری وردەکارییەکان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ هەیە. پشتیوان بەخوا بۆ وردەکاری زیاتری ئەو بابەتانە ، رۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی دیکە ئەنجامدەدەین".

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ سەرۆکایەتی دەکرا ، هەروەها مەولود باوەموراد ، وەزیری گواستنەوە و بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە لە شاندەکەدا بەشداربوون.

تەلار فایەق ، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو) راگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشیان ئەنجامداوە و بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر رۆژی دووشەممە شاندێک لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتیشی: "بەهۆی هەستیاری دۆخەکە، نامەوێت باسی وردەکارییەکان بکەم، بەڵام لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆماندا بڕیاری کۆتایی نەدراوە و، وەستاوەتە سەر کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممە 15-1-2018".

بەهۆی ئەنجامدانی گشتیپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە 25-9-2017، حکومەتی عێراق وێڕای هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان و دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 50% -ی خاکی باشووری کوردستان ، گەمارۆشی خستەسەر‌ هەرێمی کوردستان و ئێوارەی رۆژی29-9-2017 هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکاندا داخست و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:07:32 م
ده سخوش پارتی زور غه در خه یانه تی لیکراوه به لام له به رانبه ر خه لکی کوردستان و میژووی گه له که ی و ئازادیخوازانی جیهاندا سه ربه رز و سه رفیرازه و...
Rebwar | 15/10/2018 08:33:31 م
Dastxosh
سەفقەی سەرۆککۆمار
| 15/10/2018 | (4)
سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:17:16 م
کاک "هیمن" ده سخوش به داخه وه راستی بو چوی "پیاو عیلاجی نه بی به حه لیفی دایکی ده لی خاله "!وادیاره کوردستان ده که ویته ده ستی جیلیکی نوی تاله بانی و...
پۆست شازدەی ئۆکتۆبەر
| 15/10/2018 | (1)
Rebwar | 15/10/2018 12:42:26 م
Dastxosh
Darbaz | 15/10/2018 04:36:05 م
هيچيان لة هيچيان باشتر نينه
ئەوجارە پارتی لوغمی چاندووە
| 15/10/2018 | (5)
حه مه ره سول | 06/10/2018 05:16:54 م
نوسينه نه كانت خوى قوتابخانه يه كه به راستى حسن علوي راستى فه رمووه كه وه سفى نوسينه كانتى كردوه وه وتوويه تى( لم يلد ولم يولد) منيش هاورام و ده...
کاوسێن | 15/10/2018 02:57:06 م
هیوادارم ئەم نوسینەی تۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ نوسینەوەو ئاشکراکردنی ئەو بەسەر هاتانەی بەسەر کادیر وئەندامانی کۆمەڵەدا هات لەسەر جیاوازی بیروراو هەلوێستی...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 5/10/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت

"بنەمای زانستی نییە و جۆێکە لە سووکایەتی" زۆرتر
سورێنچک لە تاقیگەدا درووستکرا 8 کاژێر لەمەو بەر |

سورێنچک لە تاقیگەدا درووستکرا

وەکوو سوورێنچکێکی ئاسایی کاردەکات زۆرتر
تەنۆلکەی نانۆیی دەبێتە چارەسەرێکی نوێی مارپێوەدان 9 کاژێر لەمەو بەر |

تەنۆلکەی نانۆیی دەبێتە چارەسەرێکی نوێی مارپێوەدان

مەترسییەکانی ژەهری مار کەمدەکاتەوە زۆرتر
0.891 seconds