وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لیژنە 30 کەسییەکەی بەغدا سەردانی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و شەهیدان دەکات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/2/2018
بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان باسی چۆنییەتی کارکردنی لیژنەکە دەکات

رووداو - هەولێر

ئەو لیژنە 30 کەسییەی لە دیوانی چاودێری دارایی بەغداوە بۆ وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جیا لە پەروەردەو تەندروستی هاتوون، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد.

رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: لیژنە 30 کەسییەکە بەسەر 9 لیژنەی لاوەکیدا دابەشبوون، هەر لیژنەیەکیش سەردانی یەکێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی ئەو وەزارەتانە بکەن.

پەیامنێری رووداو دەڵێ: ئەمڕۆ لیژنەکە جیا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی سەر بەو وەزارەتە، سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد، ئەو وەزارەتەش 1443 مووچەخۆر و نزیکەی 90 هەزار وارسی شەهیدی هەیە.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەبارەی کارەکانی لیژنەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوان وردەکاریی کارەکەی خۆیان بۆ ئێمە روونکردەوە، کە مەبەستیان چییە و بۆچی هاتوون، ئێمەش کورتەیەکمان لەسەر وەزارەت بۆ شیکردنەوە. ئەوان تیمێکی باڵا بوون ئێستا سەردانی هەندێک وەزارەتی دیکە دەکەن، تیمێکی تەکنیکیشیان بە دوو گرووپ لە وەزارەت بەجێهێشتووە".

بەرەڤان حەمدی دەڵێ: "باسی ژمارەی فەرمانبەران و دۆسیەکانمان کردووە، هەروەها باسی ئەو وارسانەمان کرد کە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون سوودمەندن لە وەرگرتنی مینحەی شەهیدانە و مووچەیان لەلای ئێمە هەیە، کە نزیکەی 90 هەزار وارس دەبن و بەسەر هەرسێ پۆلێنی شەهیدی سەنگەر و جینۆساید و شەهیدی هاووڵاتی و زیندانیانی سیاسی دابەش دەبن".

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون دەشڵێ: "هەر شوێنێک یەکەی ژمێریاری هەبێت ئەوان سەردانی دەکەن. واتە سەردانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و سۆران و هەڵەبجەش دەکەن، بەپێی ئەو ئەوەلیاتەی هەیە، ئەمڕۆ هێڵە گشتییەکانمان دانا. لە دیوانی وەزارەت تەنیا بەرێوەبەرایەتی کەرکووک نەبێت، ئەگەرنا ئەوانی دیکەیان پشکنین کردووە وەکو فەرمانبەر، تیمێکی دیکەش خەریکی وردبیینییە لەسەر لیستی مووچە، ئێمەش پێمانگوتوون دۆسیەکان کراوەن و هیچ شتێکی شارەوەمان نییە".

پێشتر ڤیان محەممەد حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندبوو، "پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، لیژنەیەک لە سلێمانی و یەکێک لە دهۆک و یەکێکیش لە هەولێر خەریکی کاری وردبینی خۆیانن. گوتیشی: ئەو لیژنە 30 کەسییەی باسدەکرێت کە دێنە هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بە وردبینی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی دیکەوە هەیە.

نیشانەکردن : مووچە

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 6 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.39 seconds