وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

فراکسیۆنە کوردستانییەکان: عەبادی ئامادەنییە گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجە بکات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 13/2/2018
.

رووداو - بەغدا

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر هەڵوێستی خۆیان بۆ بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تایبەت بە پرسی بودجە بەردەوام دەبن و داوای کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی خرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لێنەگەڕان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسایەکە بکرێت. 

فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، تەنیا بۆ ئەوە بەشداریانکردووە تاوەکو روونکردنەوە لەسەر پڕۆژەیاسایەکە بدەن، دواتریش لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایانگەیاند، کە ئەوان لەسەر هەڵوێستی خۆیان سوورن و بەردەوامدەبن لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تایبەت بە پرسی بودجە.

لە پرێس کۆنفرانسەکەدا عەرەفات کەرەم، بە زمانی عەرەبی روونکردنەوەی لەسەر هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێشکەشکرد. دواتر ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: "ئێمە جارێکی دیکە چووینە ژوورەوە بۆ ئەوەی رێگری بکەین لەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی پڕۆژەیاسای بودجە تێنەپەڕێندرێت، بەڵام ئەمە سەرینەگرت، لە دانیشتنی دووەم ئێمە وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان دانیشتین و بڕیارماندا سووربین لەسەر هەڵوێستەکانی خۆمان، واتە بایکۆتی هەموو دانیشتنەکانی تایبەت بە پرسی بودجە دەکەین".

سەبارەت بە بەشدارییکردن لە بەشی دووەمی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئارێز عەبدوڵڵا، گوتی: "بۆ ئەوەبوو تێبینی و پێشنیازەکانی خۆمان بەشێوەیەکی یاسایی بگەیێنینە لیژنەی دارایی، ئەوانیش بە فەرمی چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی راسپاردە و پێشنیازەکان ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان بکەن".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتیشی: "ئێمە وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوای کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ئێمە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەو لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان لەوبارەیەوە قسەی کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بودجە، چونکە وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەمیانی دوو دانیشتن لەگەڵ عەبادی ئامادەنییە گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجە بکات، تەنانەت تێبینی فراکسیۆنەکانی دیکەشی لەبەرچاونەگرتووە".

هاوکات سادق لەببان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق، كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "پەرلەمانتارانی كورد سوورن لەسەر تێنەپەڕاندنی بودجەی گشتی ئەمساڵ، بەبێ دانانی پشكی كۆنی هەرێمی كوردستان كە 17%یە".

لەببان گوتیشی "ئەگەر هاوپەیمانی نیشتمانی و یەكێتیی هێزەكان لەسەر بەدیهێنانی زۆرینە رێكنەكەون بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئەوە تێناپەڕێندرێت، ئەمەش پێویستی بە بڕیاری دەستەی سەرۆكایەتییە بەبێ هاوپەیمانی كوردی، سەرەڕای ئیرادەی راستەقینەی فراكسیۆنە كاریگەرەكان لە پەرلەمان".

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dyako Darweshi | 22/10/2018 08:58:19 ص
سلاو
صديق | 22/10/2018 11:44:30 ص
به بيي ئه م ليدوانه وا ده رده كه وي كه له ساردترين و كه رماترين روزي سال بيداني كاره با ئيتر له ١٥ سه عات كه متر نابي ..! ئه مه موزده يه ئه كه ر ...
پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ رۆژانە 20 کاژێر زیاددەکات
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سید عبیداله رحمن | 21/10/2018 08:07:19 م
شیعار و لافیته و دروشمی سه ره کی گوران له ئیستادا ده بی به ره و " گوران له ناو گوران " دا بیت !
گۆڕان: سەرلەبەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| دوێنێ کاژێر 12:22 | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| 20/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی نوێ تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک درێژدەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی نوێ تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک درێژدەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
تووشبووانی سووانی جومگەی ئەژنۆ بجووڵێن یان پشوبدەن؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

تووشبووانی سووانی جومگەی ئەژنۆ بجووڵێن یان پشوبدەن؟

دامەزراوەیەکی تەندروستی ئەڵمانی وەڵامدەداتەوە زۆرتر
0.453 seconds