رووداو - بەغدا
رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد، بڕیارە ئەمڕۆش جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە، بەڵام کورد سوورە لەسەر بایکۆتی دانیشتنەکە و داوای هەڵوێست لە سەرۆکۆکۆماریش دەکات. سوننەش هەرچەندە رەخنەیان لە پڕۆژەیاساکە هەیە، بەڵام بەشداری دانیشتنەکان دەکەن.
دوای خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه، ئێستا ته‌نیا ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ماوه. كورد داواده‌كات هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بێنه سه‌رخه‌ت و رێگری له‌تێپه‌ڕاندنی بكه‌ن، كه به بڕوای ئه‌وان سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی كوردی تێدا پشتگوێخراوه.
له‌نێو فراکسیۆنە کوردستانییەکان ده‌نگی جیاواز بیسترا، فراكسیۆنه‌كانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاریاندا ئه‌ندامانی كوردی لیژنه‌ی دارایی بچنه دانیشتنهكانەوە، به‌ڵام فراكسیۆنی یه‌کگرتوو دژی ئه‌م بڕیاره بوو.
د. موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەڵوێستی سەرەتایی فراکسیۆنە کوردستانییەکان "هەڵوێستێکی یەکگرتوو و جوامێرانە بوو، کە چووینە ژوورەوە و نەمانهێشت ئەو دانیشتنە بەردەوام بێت و سەرۆکی پەرلەمانمان ناچارکرد دانیشتنەکە هەڵبگرێت، ئەوە هەڵوێستێک بوو بەڕای ئێمە پێویست بوو هەموو فراکسیۆنەکان لەسەری بەردەوام بن".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو گوتیشی "پێمانوایە بەشدارییکردنی کورد لەو دانیشتنەدا پێویست نەبوو، لەبەر ئەوەی تێبینییەکانی کورد لەسەر بودجە بە نووسراو پێشکەش بە لیژنەی دارایی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانیش کراوە، نەک هەر پێیدراوە بەڵکو گفتوگۆشی لەسەر کراوە، دواتر سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت بە سیاسەتی قۆڵبادان قووتی میللەتی ئێمە ببڕێت، ئێمەش نابێت ئەو دەرفەتەی پێبدەین".
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوادەکات فوئاد مەعسووم لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە "بێهەڵوێست نەبێت" و دەڵێت "نابێ رێگە بەو گاڵتەجارییەی سەرۆکوەزیران بدات کە یاری بە چارەنووس و مافەکانی ئێمە دەکات".
سوننه‌كان كه تاوەکو ئێستا دژی پڕۆژه‌یاسای بودجه بوون، به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی پەرلەمانیان كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون به‌ر له‌پێداچوونه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه بكرێت.
حه‌نین قه‌دۆ، پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانی عێراقییه گوتی "ئه‌گه‌ر به زۆرینه یاساكه تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌وا بێگومان هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌توانێ بودجه تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه رێکكه‌وتنی نیشتمانی له‌سه‌ر بکرێت، چونكه بودجه یه‌كێكه له هه‌ره پڕۆژه‌یاسا گرنگه‌كان".