وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی: لاپەڕەیەکی نوێمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 13/3/2018
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەی عەبادی

رووداو - بەغدا

حەیدەر عەبادی رایگەیاند،  رۆژی پێنجشەممە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە و بەمنزیکانە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانیش دەنێرین. 

لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "هەوڵدەدەین لاپەڕەیەکی نوێ بکەینەوە، هەندێک دەیانەوێت بۆ ململانێییەکی ناوخۆیی پەلکێشمان بکەن، ئێمە داوای هاوکاریی ناوخۆیی دەکەین، نەک ململانێی نێوخۆیی، کە سوودی بۆ کەس نییە، بۆیە لەو سۆنگەیەوە لاپەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە".

عەبادی گوتیشی "هەروەک بەڵێنمدابوو، بەمنزیکانە مووچەی بەشێکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکەین لەسەر ئەو رێژەی لەسەری رێککەوتووین و قسەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە. ئەوان نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە هەناردە دەکەن، بۆیە ئێمە بەشێک لەو مووچەیە دەدەین و بەشەکەی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدرێت".

دەقی گوتەکانی عەبادی لەبارەی هەرێمی کوردستان:

وەک جێبەجێکردنی راسپاردەکانمان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ئیتیحادی لە سەرجەم عێراقدا، هەروەک دەزانن کاتی خۆی بڕیارماندا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کەموڕی و پابەندنەبوون بە بڕیارەکانی دەسەڵاتی ئیتیحادییەوە، کە دەستوور بەڕاشکاوانە باسی ئەوەی کردووە، بابەتی سنوور لە دەسەڵاتی تەواوی حکومەتی فیدراڵیدایە، ئەو کارەمان بۆ تۆڵەکردنەوە لە هەرێم نەکردووە و بێڕێزیکردن نەبووە بە رۆڵەکانمان لە هەرێم، چۆن کاری وادەکەین، ئەوانە هاووڵاتیی ئێمەن و هێز و هەوڵەکانمان لە هەموو شوێنێکدا لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە، بەڵکو ئەوە تەنیا پرسێکی یاسایی و دەستووریی بوو، کە دەبێت دەسەڵاتی فیدراڵی لە هەموو ناوچەیەک بسەپێنرێت.

هەرێم دەسەڵاتی خۆی هەیە، سیستەمی عێراق، بەڕێوەبردنی لامەرکەزیییە، حکومەت داوا و پەسندی سیستەمی لامەکەزی کردووە و حکومەتی ئیتیحادی دەسەڵاتی خۆی هەیە، هەروەها هەرێم و پارێزگاکانیش دەسەڵاتی خۆیان هەیە و هەمووان دەسەڵاتی خۆیان هەیە و ململانێ لە نێوانیاندا نییە، بەڵکو تەواوکەری یەکدین، سوپاس بۆخوا گەیشتینە شێوە داڕشتنێک و لە کۆتاییدا حکومەتی خۆجێیی لە هەرێم رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکانمان دەربڕی، لەگەڵ رەزامەندیدانیان ، ئێمە دەستمانکرد بە دامەزراندنی دوو بەڕێوەبەرایەتی لە هەردوو فڕۆکەخانەکە و لیژنەیەکی باڵا کە سەر بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هەردوو فڕۆکەخانەکە و سەلامەتییان و ئەنجامدانی رێوشوێنەکان بە دروستی و دەمانەوێت سەلامەتی نێودەوڵەتی لەم دوو فڕۆکەخانەیە هەبێت و رێوشوێنەکانی ناوەندیی جێبەجێبکرێت لە پاسپۆرت و گومرگەکان و  پاراستنی فڕۆکەخانەکان و فەرمانە دیوانییەکەمان باسی  حەوت رۆژ دەکات، کە دەکرێت پێنجشەممەی داهاتوو فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە و پێم راگەیاندوون، کە دەتوانن سبەی  یاخود دووسبەی فڕۆکەخانەکان بکەنەوە. لەگەڵ فەرماندەو ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ کۆبووینەوە، پشتیوان بەخوا پەلەی لێدەکرێت.

هەوڵدەدەین لاپەڕەیەکی نوێ بکەینەوە، هەندێک دەیانەوێت بۆ ململانێییەکی ناوخۆیی پەلکێشمان بکەن، ئێمە داوای هاوکاریی ناوخۆیی دەکەین، نەک ململانێی نێوخۆیی، کە سوودی بۆ کەس نییە، بۆیە لەو سۆنگەیەوە لاپەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە ، پشتیوان بەخوا لەهەموو شوێنێکدا هەموو سامانی وڵات بۆ خزمەت و مافی گەلەکەمان بەکاردەهێنین، هەروەک بەڵێنم دابوو، بەو نزیکانە مووچەی بەشێکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکەین لەسەر ئەو رێژەی لەسەری رێککەوتووین و قسەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە، ئەوان نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە هەناردە دەکەن ، بۆیە ئێمە بەشێک لەو مووچەیە دەدەین و بەشەکەی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدرێت و دەمانەوێت گرەنتی ئەوەهەبێت، کە مووچە دەگاتە هەموو فەرمانبەران، بۆیە داوادەکەین لە هەموو چاودێران و هێزە خێرویستەکانی هەرێم و ئەوانەی  پەیوەندییان پێوەکردووین، لەو چاودێرییەدا هاوکاریمان بکەن، ئێمە دەمانەوێت گەرەنتی ئەوە هەبێت، کە مووچە بۆ هەموو  فەرمانبەران دەچێت، هەروەک بەڵێماندابوو، ئەو مووچەیە پشتیوان بەخودا بەمنزیکانە دەگات و پارەی بۆ تەرخانکراوە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە 23 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە 10/12/2018 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.407 seconds