وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

دانیشتووانی تەلەعفەر خۆیان لەدەستی داعش رزگار دەکەن

لەلایەن زانا بەهرام 13/8/2017
1500 کەس لە تەلەعفەر هەڵاتوون

رووداو - هەولێر

دانیشتووانی قەزای تەلەعفەر کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی داعشدایە و، دەست بە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی نەکراوە، لە قەزاکە هەڵدێن و خۆیان دەگەیەننە هێزە ئەمنییەکان.

رۆژی شەممە نزیکە 150 کەس کە زۆربەیان تورکمان بوون و خەڵکی گوندەکانی تەلەعفەرن، خۆیان گەیاندە هێزە ئەمنییەکانی عێراق. لەگەڵ گەیشتنیان بەو ناوچەیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نان و ئاویان پێدرا. دواتر بۆ کەمپی ئاوارەکان لە دەوروبەری موسڵ بەڕێکران.

عالییە عیماد، ئاوارەی گوندێکی نزیک تەلەعفەرە و یەکێکە لەو کەسانەی لەدەستی داعش هەڵاتووە، دەڵێ "ئاو نییە بۆ خواردنەوە، زۆربەی خەڵک ئاوی پیس دەخۆنەوە، زۆربەی دانیشتووانەکە بە نان و ئاوێکی کەم دەژین. خواردن بۆ کڕینیش نەبوو، ئەگەر هەشبوایە نرخەکەی زۆر گران بوو، هاوژینەکەم بەهۆی نەخۆشی گورچیلە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشم ئێستا لە دەستی داعشدایە".

بەگوێرەی ئاماری هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، نزیکە 1500 کەس ناوچەکانیان جێهێشتووە و خۆیان گەیاندووەتە رۆژئاوای موسڵ.

جاسم عەزیز، ئاوارەی تەلەعفەرە، ئەو لەبارەی داعشەوە دەڵێ "ئەوان خەڵکیان دەکوشت، ئەوانی هەوڵی هەڵاتنیشیان دەدا، دەگیران و گولەیەکیان لەسەری دەدرا، ئێمە بەدرێژایی شەو بەپێ رۆیشتین. دوانیوەڕۆی دوێنێ بەڕێکەوتین، تاوەکو گەیشتینە ئێرە برسی و تینوو بووین. ئێمە پارەمان بە قاچاخچییەکان داوە بۆ ئەوەی دەربازمان بکەن". هەروەها ئاشکرای دەکات کوڕەکەشی لە جەژندا ویستوویەتی دەربازی ببێت، بەڵام لەلایەن داعشەوە کوژراوە.

یەکێک لەو پۆلیسانەی ئەو ناوچەیە دوای سێ ساڵ بە خوشکێکی خۆی شاد دەبێتەوە، ئەو پۆلیسە شیعەیە، کە لە ساڵی 2014ـدا تەلعەفەری جێهێشتووە.

ئەحمەد رەسول سەلیم، ناوی ئەو پۆلیسەیە، دەڵێ "سوپاس بۆ خوا، ماوەی سێ ساڵە ئەوانم نەبینیبوو. هیوام بڕابوو، بەڵام سوپاس بۆ هێزە ئەمنییەکان کە پێشوازییان لێکردبوون، خوا چاکەیان بداتەوە و بیانپارێزێت".

هەڵاتنی خەڵکی تەلەعفەر و ناوچەکانی دەوروبەری، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی، بۆیە ئەو ئاوارانە بەچاوی گومانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەیر دەکرێن.

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

نیشانەکردن :
2644 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| 21/2/2018 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە نەینەوا زیاتر لە 4 هەزار کەس بەتۆمەتی داعشبوون گیراون 5 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەینەوا زیاتر لە 4 هەزار کەس بەتۆمەتی داعشبوون گیراون

بەڵگە لەسەر 300 کەس هەیە زۆرتر
ئەردۆغان ئامارێکی نوێی لەبارەی شەڕی عەفرین راگەیاند 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەردۆغان ئامارێکی نوێی لەبارەی شەڕی عەفرین راگەیاند

یەپەگە رەتیدەکاتەوە زۆرتر
ئەم بێدەنگیە دەمكوژێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

ئەم بێدەنگیە دەمكوژێت

کورتە چیرۆکێکی عومەر كەریم بەرزنجی بخوێنەوە زۆرتر
0.328 seconds