وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

دەوڵەتی یاسا واژۆی بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە فوئاد مەعسوم کۆکردووەتەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 13/9/2017
فوئاد مەعسووم ، سەرۆککۆماری عێراق
فوئاد مەعسووم ، سەرۆککۆماری عێراق

رووداو- هەولێر

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، 100 واژۆیان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق کۆکردووەتەوە.

محەممەد سیهود، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند،پۆستی سەرۆککۆمار نوێنەرایەتی یەکێتی عێراق دەکات و سەرۆککۆمار سوێندی خواردووە، کە دەستوور و یەكێتی وڵات بپارێزێت.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت سەرۆککۆمار هەڵوێستی لەبارەی گشتپرسی هەبێت، کە بڕیارە 25ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆککۆمار هەڵوێستی لەبارەی گشتپرسی نەبووە، ئەمەش واییکردووە پەرلەمانتاران واژۆ بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆککۆمار کۆبکەنەوە.

پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گوتی ، تاوەکو ئێستا واژۆی 100 پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆککۆماری عێراق و، رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.

پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە 12-9-2017 ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستانی رەتکردەوە و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی راسپارد هەموو رێوشوێنێک بۆ پاراستنی یەکێتی عێراق بگرێتەبەر و پەرلەمانتارانی کوردیش دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| دوێنێ کاژێر 09:58 | (1)
Iman Botani | 18/02/2018 11:21:51 ص
ئینجا پێی رازی دەبن...چ ئیشیکیان بەم و هاوشێوەیان ماوە؟
 سروە عەبدولواحید: هێشتا هەر گۆڕانم
| دوێنێ کاژێر 12:32 | (1)
Dlgash mzuri | 17/02/2018 05:01:31 م
ده ستت خوشى له نوسه ر ده كه م كاك شهريار به راستى زور به توانايه
كەرتی نەوتی عێراق؛ دوور لە ئامانجەكانی
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عێراق سزا بۆ کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعش دەردەکات 30 خولەک لەمەوبەر |

عێراق سزا بۆ کۆمەڵێک ژنە ئەندامی داعش دەردەکات

سزای یەکێکیان لەسێدارەدانە زۆرتر
هەزار و 500 هاوژین و منداڵی چەکدارانی بیانیی داعش لە عێراق بەندن 1 کاژێر لەمەوبەر |

هەزار و 500 هاوژین و منداڵی چەکدارانی بیانیی داعش لە عێراق بەندن

وەیرێکی عێراق: بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی زۆرتر
0.547 seconds