وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

دەوڵەتی یاسا: بەهۆی نەبوونی هەڵوێست دژی گشتپرسی فوئاد مەعسووم دووردەخرێتەوە

لەلایەن ئاکام فەهمی 14/9/2017
فراکسیۆنەکەی مالیکی 110 واژۆی بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە فوئاد مەعسووم کۆکردووەتەوە

رووداو - بەغدا

فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسای سەر بە نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق 110 واژۆی بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق کۆکردووەتەوە. پەرلەمانتارێکی ئەو فراکسیۆنەش دەڵێت، بەهۆی نەبوونی هەڵوێست دژی گشتپرسی سەرۆککۆمار دووردەخەنەوە.

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا بە رووداوی راگەیاند، دەبێت سەرۆککۆمار هەڵوێستی لەبارەی گشتپرسی هەبێت، بەڵام هێشتا هەڵویستی نەبووە، بۆیە واژۆ لەدژی کۆکراوەتەوە تاکو متمانەی لێوەربگیرێتەوە. 

محەممەد سیهود، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا گوتی "یەکێک لە کارەکانی سەرۆککۆمار، کە سوێندی یاسایی لەسەر خواردووە، پاراستنی یەکپارچەیی عێراقە و پابەندبوونە بە دەستوور. بەڵام لەبەرئەوەی سەرۆککۆماری عێراق ھیچ ھەڵوێستێکی لەبارەی گشتپرسی نەبووە، کە لەلایەن بارزانییەوە ئەنجامدەدرێت، بۆیە زۆربەی پەرلەمانتاران واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ لابردنی لە پۆستەکەی".

دەنگی یەک لەسەر سێی پەرلەمانی عێراق بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆککۆمار پێویستە. هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانە و پلانی هەیە واژۆکان بگەیێنێتە 165 واژۆ، بەو پێیەی پەرلەمانی عێراق 328 کوورسییە.

سوننە دژی کۆ کردنەوەی واژۆیە بۆ لابردنی سەرۆککۆمار و دەڵێت، پێویستە کێشەکان گەورەتر نەکرێن.

رەعد دەھلەکی، پەرلەمانتاری سوننە لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت "ئێمە بە ھەموو شێوەیەک دژی گەورەکردنی کێشەکانین و بوونی کێشەین لەنێوان پێکھاتەکانی عێراق بە سوننە، شیعە، کورد، تورکمان و عەرەبەوە".

نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەڵێن، کۆکردنەوەی واژۆ بۆ گەورەکردنی کێشەکانە، شیعەش نایەوێت کورد لە بەغدا پۆستی ھەبێت.

عبدولعەزیز حەسەن، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت "ئەوان دەیانەوێت بەزۆر پاڵ بە ئێمەوە بنێن بۆ جیابوونەوە، بەڵام ئێمە بەرگری لە ھەموو مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین و سەرۆککۆمار پۆستێکی سیادی خەڵکی کوردستانە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ناسر | 20/11/2017 08:56:03 ص
جیا بوونەوە پێویست بە یاسا ناکات.
کوردسرائیل | 20/11/2017 10:30:58 ص
شەکری خوارد ،نوێنەری کوردی تیا نیە و بڕیارەکەش سیاسیە
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی گشتپرسی دەرکرد
| دوێنێ کاژێر 10:47 | (2)
Azad Azad | 20/11/2017 10:12:50 ص
كه‌ركوك له‌ لایه‌نی هه‌ڤاڵانی ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریه‌وه‌ فرۆشراوه‌ وه‌ ئێستاش كه‌ركوك داكیر كراوه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌ت ساز كه‌ن بۆ داكیر...
ئەحمەد عەسکەری: یەکێتی لە دەرەوەی کەرکووک بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ناکات
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 17/11/2017 01:38:58 م
ده ستتان خوش ، من پرسیاریک له جه نابت و خوینه رانی به ریز ده که م له کامه ولاتی موسولمان له جیهاندا توزقالیک ریز له دیموکراسی و رای گشتی خه لک وه...
كةتةلونيا | 19/11/2017 09:39:10 م
ماموستا سلام ؟ پرسيار ئةوةية .... أوروپا بة حساب ديموكراتيةت ليي دةچورى ؟ بو هةزمي ( ريفراندومةكةى ) كةتةلونيا ناكات ؟؟؟؟؟ كةواتة مةسةلةكة توزيك ورد...
رۆژهەڵاتی ناوین هەزمی ریفراندۆم ناكات
| 17/11/2017 | (2)
مةملةكةتى پياوةتى | 16/11/2017 08:10:56 ص
مةحالة سةركةوتن بة بي تاقيكردنةوة و پاكسازى !!!! ، نةبووة و نابيت !!!، ئةم گولةش كة حساب نةكرا ، هةر ئةو حةكةمة نا دادپةروةرانة ، هةر بة نادادپةروةرى...
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دیندار زێباری: لە دوو هەفتەی رابردوودا 1000 خێزانی دیكە ئاوارە بوون 3 کاژێر لەمەو بەر |

دیندار زێباری: لە دوو هەفتەی رابردوودا 1000 خێزانی دیكە ئاوارە بوون

داوامان لە ئەمریكا كردووە تیمی بەدواداچوونی زۆرتر
زریان لەسەر شكانی بۆڕییەك كوژرا 3 کاژێر لەمەو بەر |

زریان لەسەر شكانی بۆڕییەك كوژرا

هاوژینەکەی بەدەم گریانەوە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە زۆرتر
ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە

ئەوە یەکەم حالەتی دەرکەوتنەوەی ئەو ڤایرۆسەیە زۆرتر
0.375 seconds