وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بڕیاری دەستگیركردن بۆ پارێزگاری بەسرە دەرچوو

لەلایەن سەمیع زوبێر 13/9/2018
ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە
ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە

رووداو-هەولێر

بە پێی مادەی 433ی یاسای سزادان كە تایبەت بە ناوزڕاندن، دادگای قەزای بەعقوبە سەنتەری پارێزگای دیالە، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە دەركرد.


لەبەرامبەردا ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "لە راگەیاندنەكانەوە بیستوومە بڕیاری دەستگیركردنم بۆ دەركراوە، ئامادەشم بڕۆمە بەردەم دادگا چونكە متمانەیەكی زۆرم بەدادگایە".

گوتیشی "من پارێزبەندیم هەیە، چونكە وەكو پەرلەمانتارم و سوێندی یاساییم خواردوە، ئەمەش رێگەم لێناگرێت لەبەردەم دادگا ئامادەبم و ئەو بەڵگانەی لەلامن پێشكەشیان بكەن"، هەروەها دەڵێت، ئەو بەڵگانەی لەلایەتی ئەو قسانەی دەسەلمێنێ كە لەنێو هۆڵی پەرلەمان دژی فەرماندەی لەكارلادراوی پۆلیسی بەسرە كردونی.

ئەمڕۆ پێنج شەمە 13-9-2018 دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی دیالە بەپێی مادەی 433ی یاسای سزادان، یادداشتنامەی دەستگیركردنی بۆ ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە دەركرد.

لە میانی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان لە 8-9-2018 كە بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی بەسرە تەرخانكرابوو، پارێزگاری بەسرە لیوای روكن جاسم سەعدی بە وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبار كرد.

رۆژی شەمە 8-9-2018 سەرچاوەیەكی ئاگادار دەرچوونی بڕیاری دوورخستنەوەی لیوا روكن جاسم سەعدی فەرماندەی پۆلیسی بەسرەی لە پۆستەكەی راگەیاند، بەهۆی رووداوەكانی ئەمدواییەی پارێزگای بەسرەو خۆپیشاندانەكان و سوتاندنی بارەگا حكومییەكان و بارەگای پارتەكان و كۆنسوڵخانەی ئێران.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند بەتۆمەتی ناوزڕاندن، لە 8/9/2018 وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پۆلیسی بەسرە سكاڵایان لەدژی ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە پێشكەشی دادگا كردووە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە

"ساڵی 2030 بەریتانیا لە جگەرەکێشان رزگاردەکەین" زۆرتر
لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.688 seconds