وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

ئاوارەکان ئامادەنین لەژێر گوشاری حەشدی شەعبیدا بگەڕێنەوە

لەلایەن مستەفا گۆران 14/11/2017
" باشترە لە ئاوارەییدا بژین نەک ژێردەستە بین"

رووداو - هەولێر

دوای ئەوەی حەشدی شەعبی بڕیاریداوە هەر ئاوارەیەک نەگەڕێتەوە ئەو ناوچانەی دەستی بەسەرداگرتوون لە موسڵ و دەشتی نەینەوا دەست بەسەر ماڵ و حاڵیان دادەگیرێت، ئاوارەکان نیگەرانن لەو کارانەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان دەیکات و دەڵێن، بشگەڕێینەوە پارێزراونابین، بۆیە باشترە لە ئاوارەییدا بژین نەک ژێردەستە بین.

ئەوانەی لەنێو کەمپەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێن ئامادەنین لەژێر گوشاردا بگەڕێنەوە، بەڵام بەشێكی کەمیان لەترسی ماڵ و موڵکیان لە ناوچەکان گەڕاونەتەوە. 

میقداد مەشعان، ئاوارەی موسڵ دەڵێت "خەڵکانێک هەن بۆ پارە و مووچەکانیان ناچارن بگەڕێنەوە و خەڵکیش هەیە گوێی لە کەرامەتی نییە، چی پێ بگوترێت قبوڵی دەکات، بەڵام من هەموو موسڵم لەسەر تاپۆ بکەن ناگەڕێمەوە، چونکە دەزانم زوڵم و ستەمی میلیشیا بەرامبەر ئێمە چۆنە".

لەدوای بڕیارەکەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەمپەکانی خازر، حەسەن شام و سێڤدینان نزیکەی  پێنج هەزار خانەوادە ناچاری گەڕانەوەبوون، موختاری ئەم کەمپە هۆکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان بەفشاری حەشد بۆ باڵادەستی میلیشیا شیعەکان لە موسڵ و لاوازی حکومەت دەگێڕێتەوە". 

موسلم محەممەد، موختاری ئاوارەکانی کەمپی سێڤدینان دەڵێت "بەفشاری حەشدی شەعبی زۆربەی خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ موسڵ، چونکە ماڵەکانیان دەستی بەسەر دادەگیرێت یان مووچەخۆران مووچەیان دەبڕدرێت، بۆیە خەڵکی لەترسان دەگەڕێنەوە و حەشد باڵادەستە، لە موسڵ حکومەت قسەی ناڕوات بۆیە ناچارن لەو ژیانە ناخۆشەی موسڵ و لەژێر دەستی حەشد بژێن".

ئەگەر چی بڕیاری حەشدی شەعبی بەشێک لەئاوارەکانی بەویستی خۆیان ناچار بەگەڕانەوە کرد، بەڵام بەشێکی زۆر لەئاوارەکان بەفشاری حەشدیش ئامادەنین بگەڕێنەوە. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.438 seconds