وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پەرلەمانی عێراق ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد

لەلایەن دەرباز ساڵح 14/1/2018
 پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و 7 پرس تاوتوێدەکات
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و 7 پرس تاوتوێدەکات

رووداو - بەغدا

پەرلەمانی عێراق ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد و بڕیاری دا نابێت ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 35 کورسی زیاتر بێت.

پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە 14-1-2018، دەنگی لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان دا. لەچوارچێوەی ئەو یاسایەدا بڕیاری دا بۆ هەر پارێزگایەک 10 کورسی تەرخانبکرێن، لەگەڵ زیادکردنی کورسییەک بۆ هەر 200 هەزار دەنگ، هەروەها نابێت ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هیچ پارێزگایەک لە 35 کورسی زیاتر بێت.

ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە.

ئێستا پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و 7 پرس تاوتوێدەکات، تاوتوێکردنی پڕۆژەیاساکانی بودجە و هەڵبژاردنیش لە کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان لادرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ کە لە کاژێر یەکەوە دەستی پێکردووە :" تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای ئەو پارێزگایانەی لە چوارچێوەی هەرێمێکدا رێکنەخراون تاوتوێدەکرێت، جگە لەوە 6 پرسی دیکە تاوتوێدەکات، لەوانە پڕۆژەیاسای راگەیاندن و پەیوەندییەکان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاودێری کۆمەڵایەتی، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای لێبووردن لە سزاکانی باج و پڕۆژەیاسای پەنابەران لە عێراقدا".

پڕۆژەیاساکانی بودجەی عێراق و هەڵبژاردن مشتومڕی زۆریان لەنێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق دروستکردووە، بۆیە تاوتوێکردنیان بۆ چوارشەممەی داهاتوو دواخرا. عەرەفای کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بە رووداوی راگەیاند:" کوردستان بەو پڕۆژەیاسایە رازی نییە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکدەنگن لەسەر رەتکردنەوە و دەنگنەدان بەو پڕۆژەیاسایە".

بڕیارە 12-5-2018 هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پێکەوە بەڕێوەبچن، هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق سنووری ئیداریی هەرێمی کوردستان، واتە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان) ناگرێتەوە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 12 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.36 seconds