وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عالیە نوسەیف: دەبێ رێککەوتنی بەغدا و هەولێر ستراتیژی بێت نەک سیاسی

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 14/3/2018
"نابێ لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گەلی عێراق بێت"

رووداو - بەغدا

ئەندامێکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، دەبێ رێککەوتنی بەغدا و هەولێر ستراتیژی بێت نەک سیاسی. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا دەڵێت، عەبادی-یش گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە ئەو هەنگاوانەی دژی گەلی کوردستان داینابوو، بەردەوام نابێت.

لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان و ناردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران، عالیە نوسەیف، ئەندامی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی گوت "داواکارین ئەو رێککەوتنە ستراتیژی بێت و لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گەلی عێراق نەبێ. هیواخوازین رێکەوتنەکە سیاسی نەبێت، دەزانین زۆرێک لە کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند بەرەو چارەسەر دەچێت. هیواخوازین ئەو رێککەوتنە بۆ بەرژەوەندی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت بەڵکو بۆ بەرژەوەندی گەل بێت و ئەو دۆسیەیەش لەنێوان هەولێر و بەغدا دابخرێت".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، گوشاری نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەمریکا و گفتوگۆی ورد و جیدی نێوان هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی فرۆکەخانەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. بۆ خەرجکردنی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەش پێش نەورۆز هەمان بڕیار لەئارادایە.

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە. هیواخوازین پێش جەژنی نەورۆز مووچەش بنێردرێت، چونکە بەڕاستی خەڵک زۆر ناخۆشی بینی، بەدەستی حەیدەر عەبادی خوێنڕژا، فڕۆکەخانەکان داخران، مووچە نەهات و بودجە کە کرایەوە، ئەوە نابێ بەردەوام بێت و عەبادیش گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بەردەوام نابێت".

چوار رۆژ دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکەی باشوری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، یەکێک لە سزاکانی حکومەتی عێراق قەدەخەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بوو لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی، ئەو هەنگاوە کاریگەری زۆری لەسەر خەڵک و زۆربەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دروستکرد.

پێداچوونەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات

لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر وەرگرتن خەوێندراوە زۆرتر
یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە 4 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە

نزیکترین هاوڕێی خۆی لەدەستداوە بەهۆی نەخۆشیی ئەیدز زۆرتر
یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە 8 کاژێر لەمەو بەر |

یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە

پارتی: كێشەی كەركووك چەند فایلێكی جیاوازە زۆرتر
0.421 seconds