وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پەرلەمانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی پارێزگاری کەرکووکی پەسندکرد

لەلایەن بەهمەن حەسەن 14/9/2017
نەجمەدین کەریم
نەجمەدین کەریم

رووداو - بەغدا

سەرەڕای بایکۆتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخستنەوەی پارێزگاری کەرکووکی خستە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و بەکۆ دەنگی پەرلەمانتارانی نێو هۆڵی پەرلەمان بڕیاری لابردنی درا.

173 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون و هەموویان دەنگیان بە دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە پۆستەکەی داوە. 

ئەوەش دوای ئەوە هات، هەر ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر داوایەک بۆ لابردنی نەجمەدین کەریم کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد.

لە کاتی بەشداری لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەڤزیۆنی رووداو لە شەوی چوارشەممە 13-9-2017 ، نەجمەدین کەریم گوتی "من لە پەرلەمانی عێراقەوە متمانەم پێنەدراوە تاوەکو ئەوان لێم وەربگرنەوە، ئەو کەسەی منی هەڵبژاردووە و کراوم بە پارێزگار ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بووە. لە کۆتا هەڵبژاردن من دەنگی نیوەی زیاتری خەڵکم هێناوە، تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە و تا خەڵکی کەرکووک منی بوێت خزمەتیان دەکەم، چ کاتێک خەڵکی کەرکووک بڕیاری ئەوەی دا کە پێویستیان بە کاری من نییە، ئەوکاتە من ملکەچ دەبم بە هەموو دەستوورەکانیان، بەڵام من لێرە خزمەتی خەڵکی کەرکووک دەکەم و خەڵکی کەرکووک بڕوای خۆی داوە بەمن نەک پەرلەمانی عێراق".

دوو رۆژ پێش ئێستاش لە کاتی سەردانەکەی بۆ کەرکووک، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەرلەمانی عێراق هەوڵی لابردنی نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی دەدرێت، "بەڵام ئێمە بە قسەیان ناکەین و گوێشیان نادەینێ".

پێشتر زانا رۆستایی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاندبوو، بەپێی یاسای ژمارە 21ی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەرلەمان دەتوانێ  پارێزگار لابدات، بەڵام کەرکووک پابەندی ئەو یاسایە، لەبەرئەوەی هەڵبژاردنی تێدا نەکراوە، تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کار بە یاسای ژمارە 21 ناکات، بەڵکو کار بە فەرمانی برێمەر دەکات، کە کاتی خۆی دەسەڵاتێکی کارگێڕی زۆری بە ئەنجوومەنی پارێزگاکان داوە.

رێکارە یاساییەکانی گۆڕینی پارێزگار بەپێی یاسای ژمارە 21 بریتییە لەوەی کە ئەنجوومەنی وەزیران داوایەک ئاراستەی پەرلەمان دەکات، کە لەسەر چەند هۆکارێک ئەو داوایە بونیاد نرابێت، پەرلەمانیش ئەوکاتە بە زۆرینەی دەنگ داواکە قبووڵ دەکات و لە پۆستەکە دووری دەخاتەوە وەکو ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا، بۆیە بەگوتەی زانا رۆستایی "ئەگەر 300 واژۆش لە پەرلەمانی عێراق کۆبکرێتەوە پەرلەمان ناتوانێت پەنا بباتە بەر ئەو رێککارە، چونکە رێکارێکی یاسایی نییە بۆ لادانی پارێزگار".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
ئەرداڵان | 14/9/2017
عێراق بۆ کورد کۆتایی هات. ئەبێت دەست بەجێ پارلەمانتارە کوردەکان و سەرۆک کۆمار بگەڕێنەوە کوردستان.
نیشانەکردن : نەجمەدین کەریم
9173 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Safin kurdish | 23/11/2017 05:19:15 م
Baraste bezarbuin la qsakani abadi
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 02:49:16 م
کاک شیخ مژاره که زیاتر له وه ی که ئابووری بیت سیاسیه و ده بی و با سیاسیه کانی به ئه زموون و ئه وانه ی ده توانن و شاره زان و هه مووسووچ و که لین و...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 23/11/2017 03:54:45 م
ده‌ستخۆش كاك گۆران بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌هاداره‌ ...كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر بوارێك ڕاوێژكار هه‌یه‌ به‌لام گوێیان بۆ ناگیرێ بۆیه‌ حالمان وایه‌...
هەرێمی كوردستان چۆن خۆی رێكبخاتەوە‌؟
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Botan H H | 23/11/2017 08:00:57 ص
بةخواي بةغدا خواستي ئاشتي نيية , ئةو جارةي مةرجي دوسييةى ئةمنييشي زياد كرد!!!!!
نووسینگەی عەبادی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان ئاشکرادەکات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 10 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
0.468 seconds