وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

دەستگیركردنی خۆپیشاندەران لە بەسرە دەستیپێكردووە

لەلایەن سەمیع زوبێر 14/9/2018
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەسرە AFP
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەسرە AFP

رووداو-هەولێر

بەهۆی سووتاندنی بارەگای كۆنسوڵخانەی ئێران و ژمارەیەك دامەزراوەی حكومی و باڵەخانەكانی سەر بە پارت و بزووتنەوە سیاسییەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، هەڵەمەتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران دەستیپێکردووە و فەرماندەی نوێی پۆلیسیش بەڵێندەدات سەرپێچیكاران پانبكاتەوە.


یەكێك لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكانی بەسرە گوتی "بەهۆی ئەو گوشارانەی چالاكڤانان رووبەڕووی دەبنەوە ناڕەزاییەكان هەڵپەسێردراون، ژمارەیەكیش لەو كەسایەتییانەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكانیان دەكرد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هەڕەشەی دەستگیركردنیان لێكراوە، بەتاوانی بەشداریكردنیش لە سووتاندنی بارەگای کۆنسوڵخانەی ئێران و بارەگاكانی دیكە، ژمارەیەكی زۆری بەشداربووانی خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون، هەروەها بەڵێننامەیان بەسەدان كەس واژۆكردووە كە بەشداریی لە هیچ گردبوونەویەكدا نەكەن".

فەریق رەشید فلەییەح فەرماندەی نوێی پۆلیسی بەسرە گوتی "بەپێی پلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان، دەستكراوە بە بڵاوكردنەوەی هێزی سەربازی بۆ پاراستنی شوێنە گرنگەكان، هەموو ئەو كەسانەش پان دەكەینەوە كە هەوڵی كوشتن یان وێرانكردنی ژێرخان و دەستكەوتەكانی پارێزگاكە دەدەن".

گوتیشی "هێزەكان پارێزگاری لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكەن، بەڵام هەركەسێك كەرەستەیەكی برینداركاری لەلابێت یان هەوڵی وێرانكردنی باڵەخانەیەك بدات، ئەوە لە خۆپیشاندەرەوە دەگۆڕێ بۆ تاوانبار، هەموو شێوازێكیش دەگرینەبەر بۆ بەرگریكردن لە خۆمان و بارەگاكانمان".

جگە لە هێزە ئەمنییەكان كۆمەڵێك گرووپی چەكداری سەربە حەشدی شەعبیش لە شەقامەكانی پارێزگای بەسرە بڵاوكراونەتەوە، غانم حەمید ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لەمبارەوە گوتی "گرووپەكانی حەشد و بەرگری ئیسلامی لە پاراستنی ئاسایشی بەسرە و لەباربردنی پیلان لەسەر پارێزگاكە بەشدارن".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 6 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.281 seconds