وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بەبێ هەڵبژاردنی جێگری دووەم، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەی دواخرا

لەلایەن مستەفا گۆران 15/9/2018
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ شیعە یەکلابووەوە

رووداو - بەغدا

بەبێ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەی (یەکشەممە 16-9-2018) دواخرا.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دوو لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردران؛ ئەوانیش سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ شیعە.

لە دانیشتنەکەد سەرەتا محەممەد حەلبووسی، بەربژێری میحوەری وەتەنی (سوننە) بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. حەلبووسی لە کۆی 298 دەنگ، توانی 169 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەوەش بەسەر خالید عوبەیدی و ئوسامە نوجەیفی سەرکەوت.

دواتر حەسەن کەریم کەعبی، بەربژێری هاوپەیمانی سائیروون لە پێکهاتەی شیعە بە 210 دەنگ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

لە هەمان دانیشتندا هەڵبژاردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرا، سێ پەرلەمانتاری کورد (د. بەشیر خەلیل حەداد، د. موسەننا ئەمین و ئەحمەد حاجی رەشید) خۆیان بەربژێر کرد. لە ئەنجامدا د. بەشیر حەداد 152 دەنگی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا بۆ هەڵبژاردنی پێویستی بە 167 دەنگ هەبوو.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووبارەکردنەوەی دەنگدانی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دواخست بۆ رۆژی یەکشەممە.

شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتاران لە کاژێر 9ـی بەیانی تاوەکو 9ی شەو لە هۆڵی پەرلەمان بوون، بۆیە هەموو لایەک داوایانکرد دانیشتنەکە بۆ سبەی دوابخرێت، چونکە بەشێک لە پەرلەمانتاران دوای دەنگدانیان هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشتبوو.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، هەندی لایەنی سیاسی پابەندی رێکەوتن نەبوون، لەوانەش بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی دەنگیان بە د. بەشیر حەداد نەداوە.

شیروان دووبەردانی راشیگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممە بەدڵنیاییەوە د. بەشیر حەداد، پەرلەمانتاری پارتی بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

دوای هەڵبژاردنی محەممەد حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمان، خالید عوبەیدی کە بەربژێر بوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و 89 دەنگی بەدەستهێنا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق "بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە".

خالید  عوبەیدی راشیگەیاندبوو "با ئەو خێزانە گەندەڵە بە کەرەستەکەی خۆی دڵخۆشبێت کە (وەکو دەڵێن) بە 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە، هەروەها با ئەو گەندەڵانە دڵخۆش بن کە ئێستا پیرۆزبایی لەیەکدی دەکەن. سەبارەت بە عێراق و عێراقییەکانیش دەڵێم: خواتان لەپشتە و ئەویش لە هەمووان یارمەتیدەرترە".

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 48 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.407 seconds