وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

حەشدی شەعبی خەریكی بە شیعەكردنی دەشتی نەینەوایە

لەلایەن ناسر عەلی 15/11/2017
کردنەوەی قوتابخانەی (ئیمام خومەینی) لە شارۆچکەی بەرتللەی زۆرینە کریستیاننشین
کردنەوەی قوتابخانەی (ئیمام خومەینی) لە شارۆچکەی بەرتللەی زۆرینە کریستیاننشین

رووداو- دهۆك

حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا دەستی داوەتە بەشیعەكرنی خەڵكی ناوچەكە كە مۆزایكێكن لە ئایین و مەزهەب و نەتەوەی جیاواز. كریستیانێكی ناحیەی بەرتللە دەڵێت لە ترسی حەشدی شەعبی تا ئێستا كەسیان نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، چونكە دەڵێت بۆ ئەوان هیچ جیاوازییەك لە نێوان حەشدی شەعبی و داعشدا نییە. 

عامر یاقو، كریستیانێكی ناحیەی بەرتلەیە، كاتێك لە ساڵی 2014 داعش پەلاماری ناوچەكەی دان، ئاوارەی شاری دهۆك بوو، هەرچەندە ساڵێكە بەرتلە ئازادكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەڕاوەتەوە. ئەو دەڵێت "بەرتلە و حەمدانیە شوێنی مێژوویی ئێمەن، داعش هاتن بەناوی ئیسلام كڵێساكانی ئێمەیان لەناوبرد، سێ ساڵ چاوەڕێمان كرد تاوەكو چەكدارانی داعش نەمان، وامانزانی دوای داعش ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام ئێستا رەوشمان خراپترە".

ناحیەی بەرتللە سەر بە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوایە. ژمارەی دانیشتووانی 40 هەزار كەس دەبێ‌ كە زۆرینەی رەهایان كریستیانن. ناحیەكە سێ‌ ساڵ لەبن دەستی داعشدا بوو، مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئازاد كرا، بەڵام تاوەكو ئێستا یەك خێزانی كریستیان نەگەڕاوەتەوە ناوچەكە.

عامر بێ هیوایە لە گەڕانەوە و دەڵێت: "رۆژ بە رۆژ رەوشی ئەو ناوچانە خراپتر دەبێ‌، حەشدی شەعبی بە پلان هەوڵ دەدەن شوێنەواری كریستیانەكان و كڵێساكانی ئێمە لەو ناوچانە بگۆڕن، ئەوان لە شوێنی كڵێسا و ناوەندە ئاینییەكان دەستیان كردووە بە دروستكردن و كردنەوەی خوێندنگەی تایفی".

نزیكەی مانگێك لەمەوبەر، بە ئامادەبوونی سەركونسوڵی ئێران لە شاری هەولێر، خوێندگای ئیمام خومەینی لە ناحیەی بەرتللە كرایەوە. عامر دەڵێت: "ئەو كارەی حەشدی شەعبی و كردنەوەی قوتابخانەی ئیمام خومەینی كریستیانەكانی زۆر دڵگران كردووە، ئێمە یەكسەر نوێنەرەكانی خۆمان لە كوردستان و عێراق ئاگاردار كردەوە".

سەرچاوەیەكی ئەمنی كە ئاگاداری كردنەوەی قوتابخانەی ئیمام خومەینییە لە بەرتللە، گوتی "كریستیانەكان بە كردنەوەی ئەو قوتابخانەیە زۆر نیگەرانن. ئەمە هەوڵێكە بۆ بەشیعەكردنی ناوچەكە". 

ئەو سەرچاوە ئەمنییە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، گوتیشی: "جگە لە كردنەوەی ئەو خوێندنگایە، ئێستا حەشدی شەعبی خەریكی نۆژەنكردنەوەی بنكەیەكی تەندروستی و دروستكردنی دوو خوێندنگەی دیكەی مەزهەبین. هەموو ئەو كارانەش لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی كونسوڵی ئێران و فەرماندەكانی حەشدی شەعبیدا دەكرێن".

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، تاكە دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیە حەشدی شەعبییە. سەرچاوەكە گوتی: "حەشدی شەعبی زۆر كار لەسەر بە شیعەكردنی ئەو ناوچەیە دەكات، گەڕەك و شەقامەكانی بەرتللەی پڕكردووە لە دروشم و لافیتەی تایفەگەری. لە حەمدانییەش بەهەمانشێوە، هەرچەندە لەوێ‌ كریستیانی سەر بە حەشدی شەعبی هەن، بەڵام هیچ دەسەڵاتیان نییە".

وەحیدە یاقو كە یەكێكە لە نوێنەرانی كریستیانەكان لە پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت ئاگاداری ئەو هەوڵانەی حەشدی شەعبین بۆ بە شیعەكردنی ناوچەكە، هەموو هەوڵەكانیشمان دۆكیۆمێنت كردووە.

وەحیدە یاقۆ بە (رووداو)ی گوت "مەسەلەی بە شیعەكردنی دەشتی نەینەوامان گەیاندووەتە ڤاتیكان و رێكخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ، چونكە ئەوە ستەمێكی ئاشكرایە لە كریستیانەكان دەكرێت، نابێت بەغدا بەرامبەر ئەو كارانەی حەشدی شەعبی بێدەنگ بێ‌".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلدار | 16/11/2017 08:11:56 م
ئەگەر پێشتر سزای جاشەکانیان بدایە ئەمرۆ ئەمانە نائەبوون بە جاش.
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئامادەنەبوون هۆڵی پەرلەمانی عێراق جێبهێڵن
| دوێنێ کاژێر 10:22 | (1)
شێخ ئارام | 16/11/2017 07:50:11 م
خائین هەر خائینە
ئاشکرابوو.. ریال مەدرید بە ئاسانی نەیمار دەکرێت
| 15/11/2017 | (1)
ئارام شێخ جلال | 16/11/2017 07:44:14 م
ان شاء الله بۆی ناچێتەسەر . ستەم هەت ستەمە . پیاو بوایە وەک م ۱٠ بەهاتریکئ سەرکەوتایە.
ئیتالیا هیوای ماوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ مۆندیال
| دوێنێ کاژێر 06:33 | (1)
Azad Azad | 16/11/2017 06:47:55 م
كۆڕان له‌ موو هه‌ل ومه‌رجێك و ته‌نگانه‌ێكدا كه‌ ڕووی كردبێته‌ میله‌تی كورد مهانه‌ و پیانوی هه‌یه‌ یان سیلسیله‌ێك كۆبونه‌وه‌ی بێ ماناو وه‌خت كوشتن بێ...
گۆڕان پڕۆژەی پێکهێنانی حکومەتی کاتی دەداتە پارتی
| دوێنێ کاژێر 05:42 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی سەر لە مرۆڤدا ئەنجامدرا 14 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی سەر لە مرۆڤدا ئەنجامدرا

دکتۆر کاناڤێرۆ جەخت لە سەرکەوتوویی بیرۆکەکەی زۆرتر
سێیەکی ئەڵمانەکان خەویان باش نییە دوێنێ کاژێر 01:46 |

سێیەکی ئەڵمانەکان خەویان باش نییە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.218 seconds