وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

كۆمیسیۆن 60 كاندید و قەوارە سزادەدات

لەلایەن سەمیع زوبێر 16/4/2018
دیمەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەغدا، فۆتۆ: AFP
دیمەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەغدا، فۆتۆ: AFP

رووداو- هەولێر

بەهۆی سەرپێچیكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 60 كاندید و قەوارەی سیاسی سزادەدات.

كەریم تەمیمی، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندووە، ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سزای تووندی دژی 60 كاندید و قەوارەی سیاسی بەشدار لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەلەمانی عێراق دەرکردووە.

تەمیمی جەختیكردووەتەوە کە سزاكان پێبژاردنی دارایین دژی قەوارە و كاندیدەكان. هەر قەوارە و کاندیدێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن سەرپێچی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بکات سزادەدرێت، سزای کۆمیسیۆن بۆ قەوارەکان 5 ملیۆن دینار و بۆ کاندیدەکانیش 3 ملیۆن دینارە.

تەمیمی روونکردنەوەی زۆرتری داوە و گوتوویەتی: "ئەگەر كاندیدان و پارتەكان سەرپێچی دووبارەبكەنەوە ئەوكات كۆمیسیۆن سزای پێبژاردن دوو هێندەی خۆی زیاددەكات، ئەگەر جاری سێیەمی سەرپێچییان كردەوە، ئەوكات متمانە لە كاندید و پارتەكەش وەردەگرنەوە.

دیارترین رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بۆ قەوارە و کاندیدەکان بریتین لە: 

-نابێت هیچ کەلوپەلێکی حکومی بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێت. نابێت بانگەشە لە هیچ شوێنێک بکرێت کە کاریگەری بکاتە سەر ژیانی هاووڵاتیان. 

- سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان، پارکەکان، شوێنە ئاییەنییەکان، نێوەندەکانی خوێندن، شوێنەوارەکان و شوێنە کولتوورییەکان بۆ هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە قەدەخەن.

- هەڵواسینی پۆستەر بە دار و باخچە و نیشانەکانی هاتووچۆ قەدەخەیە.

- سەرجەم پرد و ئەندەرپاس و تونێلەکان بۆ هەڵواسینی پۆستەر بە شێوەی لکێنەر قەدەخەن.

- هەموو جۆرە ناوزڕاندن و تەشهیرێک قەدەخەیە.

رۆژی 14ی نیسان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. دوێنێش لە هەرێمی کوردستان دەست بە بانگەشە کرا. بانگەشە تاوەکو 24 کاژێر بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە بەردەوامدەبێت کە بڕیارە 21-5-2018 بەڕێوەبچێت. 


داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| دوێنێ کاژێر 01:09 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| دوێنێ کاژێر 11:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون 12 کاژێر لەمەو بەر |

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون

بازرگانێک: کەمپەینی برێکزیت لەسەر بنەمای درۆ زۆرتر
  لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ ناوی لە کۆرپەکە ناوە زۆرتر
0.422 seconds