وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەممار حەکیم لەبارەی گشتپرسیی کوردستان داوای هەڵوێست لە ئەمریکا دەکات

لەلایەن رووداو 16/7/2017
عەممار حەکیم: لە پەرلەمانی عێراقدا یاسای گشتپرسی نییە

رووداو - هەولێر

وەکو بەرپرسانی کورد دەڵێن هەموو شتێکی تایبەت بە گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، تاوەکو ئێستا بەگوێرەی پلان و بەرنامەی ئامادەکراو دەڕوات و، پێداگریی کورد لە ئەنجامدانی گشتپرسی، کاردانەوەی تووندی لە بەغدا لێکەوتووەتەوە.

شاندی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەوروپای کرد و، بارزانی و شاندی یاوەری پێداگری کوردیان لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسییەوە خستووەتە بەردەم ئەوروپییەکان.

عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە رۆژانی رابردوودا بەپێچەوانەی راگەیەندراوی فەرمی چەند ساڵەی شیعە، هانای بۆ ئەمریکا برد و گوتی "پێویستە واشنتن نەک تەنها بە قسە، بەڵکو بە کردەوە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی عێراق بخاتەڕوو".
 
حەکیم رایگەیاند "سووربوونی کورد لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسییەکە، ناوچەکە رووبەڕووی تسۆنامی دابەشبوون دەکاتەوە، جیابوونەوەی کورد بنەمای دەستووری نییە، لە پەرلەمانی عێراقدا یاسای گشتپرسی نییە، رووبەری هەرێمی کوردستان پێش 2003 جیاوازە لە رووبەری ئێستا کە بەڕێژەی 100% هەڵکشاوە".

حەکیم رووی قسەکانی دەکاتە واشنتن و، داوی هەڵوێستی روونی لێدەکات سەبارەت بە گشتپرسییەکە، لەکاتێکدا رەخنەگران دەڵێن، پارت و کەسایەتییە سیاسییەکانی شیعەی عێراق، سیاسەتی دووفاقی پەیڕەو دەکەن، کاتێک ئەمریکا دژ بە بەرژەوەندی ئەوان دەجووڵێتەوە، بە شەیتانی گەورە ناوی دەبەن، کاتێکیش لایەنێکی دیکە لەبەرامبەریان دەوەستێتەوە، یان بە ئاراستەی پێچەوانەی بەرژەوەندی ئەوان دەڕوات، هانای بۆ دەبەن و، داوای هاوکاری لێ دەکەن.

نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، هەرچەندە پەیوەندی لەگەڵ زۆربەی سیاسییەکاندا بە باشی نەهێشتووەتەوە، بەڵام گشتپرسی باشووری کوردستان ناچاری کردووە بچێتە نێو خەندەقەکەی حەکیم و دژ بە گشتپرسییەکە بووەستێت، مالیکی داوای لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کردووە، رێگری لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەنتۆنیۆ گوتەرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی میلیشیا چەکدارەکان لە عێراق بەبێ چاودێری حکومەت.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 17/7/2017
Bale bo referandom, ble bo sarbaxoye
نیشانەکردن : عەممار حەکیم
6860 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پلاستیک هۆشداری دەدرێ 2 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پلاستیک هۆشداری دەدرێ

"ساڵانە 11 هەزار خەوشی پلاستیکی لە گۆشتی زۆرتر
لەبارەی گواستنەوەی مەلاریای سەرسەخت بۆ ئەفریقا هۆشداری دەدرێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی گواستنەوەی مەلاریای سەرسەخت بۆ ئەفریقا هۆشداری دەدرێ

ئێستا لە چەند ولاتێکی ئاسیا بڵاوبووەتەوە زۆرتر
پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ 12 کاژێر لەمەو بەر |

پیشەسازیی شەکر تاوانباردەکرێ بە شاردنەوەی زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

"تەنیا ئەو توێژینەوانەیان بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتر
0.578 seconds