وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

عەسائیبی ئەهلی حەق: پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكەین

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 17/12/2016
دكتۆر نەعیم ئەلعەبوودی، گوتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق

رووداو - هەولێر

گوتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق رەتیدەكاتەوە قەیس خەزعەلی گوتبێتی كورد گەورەترین كێشەی دوای داعشن و دەڵێت لێدوانەكە شێوێندراوە و بەشێكی قسەكانی بڕدراون، وێڕای ئەمەش رەخنە لە لێدوانەكانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت لەبارەی سنووری داهاتووی باشووری كوردستان، پشتگیریش بۆ سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیێنێ.

دكتۆر نەعیم ئەلعەبوودی، گوتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق، رۆژی شەممە 17-12-2016 لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند "نە قەیس خەزعەلی و نە عەسائیبی ئەهلی حەق نەیانگوتووە كوردەكان بەشێكن لە كێشە، بەڵكو بەپێچەوانەوە لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی گەلی كوردین لە دیاریكردنی مافی چارەنووسیان و ئەگەر سەربەخۆیی رابگەیێنن پشتگیرییان دەكەین، بەڵام (دیاریكردنی سنوور بە خوێن) رەتدەكەینەوە".

رووداو: ئەمینداری گشتی رێكخراوەكەتان نەتەوەی كوردی بە گەورەترین كێشەی دوای داعش داناوە، ئایا كێشەی ئێوە لەگەڵ كورد چییە؟

نەعیم ئەلعەبوودی: بەداخێكی زۆرەوە، بەشێك لە قسەكانی شێخ بڕدراون و ئەوانەی بڵاوكراونەتەوە هیچی راست نین، نە شێخ قەیس و نە عەسائیبی ئەهلی حەق نەیانگوتووە كوردەكان بەشێكن لە كێشە، بەڵكو بەپێچەوانەوە لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی گەلی كوردین، ئەوەشمان بەفەرمی راگەیاندووە، هەر لەدوای رووخانی رژێمەوە گوتوومانە ئێمە لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی گەلی كوردین، ئەگەر گەلی كورد بیەوێت جیابێتەوە و سەربەخۆیی خۆی بەفەرمی رابگەیێنێت، ئەوا ئێمە پشتگیری لەو داوایەی ئەوان دەكەین، چونكە مافی گەلی كوردە چارەنووسی خۆی دیاری بكات.

رووداو: كەواتە قەیس خەزعەلی، ئەو قسانەی نەكردوون؟

نەعیم ئەلعەبوودی: سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی قسەكانی و لێدوانەكانی بەدیاریكراوی بۆ سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەڕێز مەسعود بارزانی بووە، لەبەرامبەر ئەوەی گوتبووی "ئەو خاكەی تێیدان ناگەڕێینەوە بۆ پێش ساڵی 2014 و هەموو ئەو خاكەشی لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادكراوە، لێی ناكشێینەوە، چونكە ئەو سنوورانە بەخوێن دەستنیشانكراون"، سەماحەتی شێخیش رەخنەی هەبوو، گوتبووی كێشەیەكی زۆر گەورەیە دوای داعش ئەو خاكەی لەلایەن پێشمەرگە ئازادكراوە لە ناوچەكانی موسڵ، بەتایبەتی پارتی و بەڕێز مەسعود بارزانی رەتیدەكەنەوە بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی پێش 2014 لێی بوون.

ئەمە كێشەیەكە و چارەسەرێكی واقیعی نییە و ناكرێت بەسەر یاسا و دەستوور باز بدرێت، سەماحەتی شێخ  نەیگوتووە گەلی كورد كێشەیە، بەڵكو ئێمە لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی گەلی كوردین، ئێمە لەگەڵ گەلی كوردین لە دیاریكردنی چارەنووسی، دواتر هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ كورد نییە، گەلی كورد بەشێكی بنەڕەتی و رەسەنن لەو نیشتمانە، ئەگەر گەلی كورد بیەوێت بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بە سەربەخۆیی بدات، ئەوا ئێمە پشتگیری لێدەكەین، ئەگەر گەلی كورد یان كوردستان بیەوێت بمێنێتەوە وەكو بەشێك لە گەلی عێراق و بەشێك لەو نیشتمانە، ئەوا مافی خۆیەتی و پێویست بەوەش دەكات هەموو لەگەڵی كۆك بن بە كورد و رۆڵەكانی ناوەڕاست و باشووریش بۆ ئەو ئەرك و مافە، بەڵام كێشانی سنوور بە خوێن پێمانوایە ئەو سیاسەتە هەڵەیە و وادەكات لێكەوتەی گەورەی لێبكەوێتەوە، ئێمە رۆڵەی یەك نیشتمانین، پێویست بەوە دەكات لەسەر مێزێك دابنیشین بۆ ئەوەی ناكۆكی و كێشەكانمان بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەر بكەین.

رووداو: قەیس خەزعەلی دەڵێت بە سیاسەتی ئەمری واقیع رازی نابن، ئایا پلانی ئێوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كورد لە داهاتوودا چی دەبێت؟

نەعیم ئەلعەبوودی: دوای داعش دەبێت چارەسەرێكی راستەقینە بەپێی یاساو دەستوور بدۆزرێتەوە، پێویست بەوە دەكات ئەو ناوچانەی بە ئەمری واقیع  ئازادكراون، بەپێی یاسا و دەستوور  بكەونەوە ژێر كۆنترۆڵی دەسەڵاتی بەغدا، دەبێت سنووری هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكان و دیالۆگەوە دەستنیشان بكرێت، بەڵام كێشانی سنوورەكان بە خوێن رەتكراوەیە، پێمانوایە ئەو سیاسەتە نەك تەنیا زیانی بۆ كوردستان، بەڵكو زیانی بۆ هەموو عێراقییەكان دەبێت.

لەگەڵ ئەوەش رەخنە لە سیاسەت و لێدوانەكان هەیە، بەڵام وەكو گەلی كورد، رێزمان بۆیان هەیە، هاوبەشی زۆرمان لەگەڵ كورد هەیە، گەلی كورد بەشێكی بنەڕەتی بووە لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی پێشوو، تەنانەت لەدوای 2003 وە بەشێكی بنەڕەتی بووە لە پرۆسەی سیاسی، گەلی كورد هاوبەشی راستەقینەن لەو نیشتمانە، بەڵام ئەو سیاسەتانەی رەخنەمان لێی هەیە، پێمانوایە ناكۆكییەكان نابێت بۆ ناكۆكی دیكە سەربكێشن، ئەو ناكۆكییانە دەبێت لەڕێگەی كەناڵی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بكرێن، ئەوەی رەخنەمان لێی هەبووە لەسەر بەشێك لەو لێدوانانە بووە، لە هەندێك بەڕێزی نێو پارتی دیموكراتی كوردستان.

رووداو: بۆچی تەنیا رەخنەتان لە پارتی و بارزانی هەیە، لەكاتێكدا لایەنەكانی دیكەش نوێنەریان لە بەغدا هەیە، وەكو یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی دیكە؟

نەعیم ئەلعەبوودی: چونكە پارتی دیموكراتی کوردستان گوتوویەتی ناكرێت بگەڕێنەوە بۆ پێش 2014، بەڵكو سنوورەكانمان بە خوێن كێشاون، لەبەرامبەریشدا ئەو لێدوانانەمان لە حیزبەكانی وەكو یەكێتی نیشمانی و گۆڕان بەو ئاراستەیە نەبینیون، بۆیە ئێمە رەخنەمان لەو لێدوانانە هەبووە، دوور لە لایەنی كەسی، ئێمە رێز لە هەموو كەسایەتییەكان دەگرین، بەڵام بەداخێكی زۆرەوە پارتی ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەكات، ئەوە وای لێكردووین ئەو جۆرە لێدوان و رەخنانەمان هەبێت، ئێمە رۆڵەی یەك گەلین، پێویستە ئەو لێدوانانە بۆ ئەملاو ئەولا سەرنەكێشن، بەڵكو پێویستە كێشەكان بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێن.

كوردەكان بەشێكی بنەڕەتین لەو نیشتمانە، مافی خۆیان هەیە و ئەركیان لەسەرە، ئەگەر بیانەوێت چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن، ئەوا عەسائیبی ئەهلی حەق یەكەمین لایەن دەبێت پشتگیرییان لێ بكات، ئێمە لەگەڵیانین بۆ دیاریكردنی چارەنووسیان، ئەوەش مافی خۆیانە، ئەگەر بیانەوێت لەگەڵ عێراق بمێننەوە، دەبێت پابەندی ئەو ماف و ئەركانە بن كە لەسەر هەموو عێراقییەكانە نەك بەتەنیا كورد، لەڕاستیشدا كێشەی كەسیمان لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، بەڵكو بەپێچەوانەوە، بەڵام رەخنەگرتن لەلایەنی سیاسییەوە كارێكی سروشتییە، رەخنەمان لە هەندێك لێدوان و هەندێك سیاسەت هەیە، بەڵام ئەوەی بەداخەوەین بۆی ئەو بەشە لە قسەكانی سەماحەتی شێخ بڕیویانە، كە سێ هەفتە پێش ئێستا كردوونی.

پێویست بوو هەرێمی كوردستان ئەو لێدوانانەی لە سەرچاوە ئەسڵییەكەوە وەرگرتبا بەبێ بڕان، چونكە ئێمە یەك گەلین، دواتریش پیشەی میدیا ئەوەیە لێدوانە راستەقینەكان و راستییەكان بگوازێتەوە، ئەوەی روویدا بۆی بەداخەوەین، ئەوە شێواندنی قسەكان بووە، گەلی كورد بەشێكی بنەڕەتین و جەختمان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، وەكو عەسائیبی ئەهلی حەق نەك ئەمڕۆ، هەر لەسەرەتاوە بڕیارمان داوە و هەڵوێستی فەرمیمان هەبووە لەلایەن سەماحەتی ئەمینداری گشتی و سەركردەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق، كە ئێمە لەگەڵ خواست و داواكارییەكانی گەلی كوردین لە دیاریكردنی مافی چارەنووسیان.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
برزى | 17/12/2016
ئه مانه شيعه ن كه ى وتيان خوا يه كه باوه ريان پيناكه م

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/05/2017 08:32:57 ص
به‌ڕاشكاوی ئه‌مانه‌ زۆر باش دیارن گێن بۆ چی جیهه‌تێك یان حیزبێك ئه‌م توجاره‌ته‌ ده‌كه‌ن وه‌ زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم كوردستانی باشور تێك ده‌ده‌ن...
 لە کەرکووک سزای لەسێدارەدان بۆ حەوت بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەردەچێت
| دوێنێ کاژێر 09:54 | (1)
ره شید | 22/05/2017 06:58:27 ص
کا ک هیمن ده ستت خوش با یه کیه تی کیسه بو میراته که ی کاک نوشیروان هه لنه دروی! گورانی بو هه ل نالوشری!و هه روه ها با که سیش پی وانه بی به زه عیف...
گۆڕان پاش نەوشیروان
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (1)
Jangi | 21/05/2017 08:36:53 م
به ريزم ئه مه نريت نيه ئه م فه رزه خودا واجبي كرديه بو پاك كردنه وه ي ماله كه ت
عەلی قەرەداغی دروستکردنی سندووقی زەكاتی لە كوردستان راگەیاند
| 21/5/2017 | (1)
Sarkawt | 21/05/2017 10:54:56 ص
خوا بوى قه ره بو كاته وه
ئەم جۆرە تەڵانەش هەن
| 21/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

سعودیە لەبارەی رەمەزان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ئەوقافی کوردستان پێشبینی بۆ یەکەم رۆژ زۆرتر
لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە دووکان دەستبەسەر پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 84 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
0.454 seconds