وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

شەڕ لە دەوروبەری منارەی حەدبا لە موسڵ

لەلایەن رووداو 18/6/2017
9379 ژمارەی بینین
رووداو - AFP

رۆژی یەکشەممە 18-6-2017، دوای ماوەیەکی زۆر لە گەمارۆدان، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵی کۆن دەستیپێکرد. لە راگەیێندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی دژەتیرۆر و سوپا و پۆلیسی فیدراڵی لە سێ قۆڵەوە (رۆژئاوا، باکوور و باشوور)ەوە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن.

دوای چەند کاژێرێک هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دوو گەڕەک (بابولبەیز و باب لەگش) دەربازی نێو موسڵی کۆن بوون و  بەرەو سەنتەری موسڵی کۆن لە پێشڕەویدان. وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە محەممەد موختار، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراقیش لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە بەیانییەوە بۆ رێگریکردن لە پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان بەرەو ناوچەی موسڵی کۆن، داعش 10 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی بە هێزە عێراقییەکاندا تەقاندوونەتەوە، بەڵام نەیانتوانیوە پێشڕەوییەکان رابگرن.

داعش لە دەوروبەری منارەی حەدبا و مزگەوتی نووری، ئەو مزگەوتەی ئەبوبەکر بەغدادی خەلافەتی داعشی تێدا راگەیاند، بەرگرییەکی سەخت دەکات، بەڵام ئێستا هێزە عێراقییەکان زۆر لە مزگەتەکە نزیکبوونەتەوە و لە هەندێ شوێن کەمتر لە 150 مەتری لێیەوە دوورن. 

هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت بەبێ رووخان ئەو دوو شوێنە کونترۆڵ بکەنەوە، بەڵام زانیاری هەیە کە هەردوو شوێنەکە بۆمبڕێژکراون و داعش نایەوێت شکۆی خەلافەتەکەی بکەوێتە دەست هێزە عێراقییەکان، بۆیە بەهەموو شێوەیەک بەرگریی دەکەن.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

جیهان
0.156 seconds