وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ژیانی دوای داعش لەلای چەپی موسڵ

لەلایەن راوچی حەسەن 20/4/2017
956 ژمارەی بینین

رووداو - موسڵ 

لە دوای نەمانی داعش لەلای چەپی موسڵ، هاووڵاتییان دووبارە گەڕاونەتەوە نێو ژیانی ئاسایی خۆیان، بەشێک لە هاووڵاتیان لەنێو بازاڕی نەبی یونس کاری خۆیان دەکەن و بژێوی ژیان پەیدادەکەن.


ژیانی ئەوانەی لەو ناوچەیە لەژێر دەستی داعش رزگارییان بووە، پڕیەتی لە چیرۆکی جۆراوجۆر، یەکێک لە هاووڵاتییەکانی ئەو ناوچەیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "داعش دوای جێهێشتنی هیچ شتێکی نەهێشتووەتەوە تاوەکو خەڵکەکەی بە ئاسودەیی تێیدا بژین".

هاووڵاتییەکی دیکەی موسڵیش ئاماژەی بەوەکرد کە" ژیان لێرە ئاسایی بووەتەوە ، بەڵام نە ئاومان هەیە و نە کارەبا، دواکاریمان لە حکومەتی عێراق هەیە یارمەتیمان بدات و خزمەتگوزارییەکانمان بۆ دابین بکاتەوە".

رۆژی 24-1-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی لاى چەپی موسڵی راگەیاند.
8.984 seconds