وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سرووشتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 20/12/2018
3292 ژمارەی بینین

رووداو - بەغدا

ئەمڕۆ چەند گەنجێکی کورد لە بەغدا پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیان کردەوە، کە تێیدا 51 وێنەی سرووشتی کوردستان نمایشکرا و سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران سەردانیان کرد. 

پێشانگەی سرووشتی کوردستان بە چاودێری محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

لەو پێشانگەیە  وێنەکانی ھەردوو فۆتۆگرافەران "ھادی حوسێن و محەممەد بارزانی" نمایشکران، کە وێنەی سرووشتی ناوچەکانی بارزان، باڵەکایەتی، رواندز و رانیە بوون.

دەرباز ساڵح، یەکێک لە رێکخەرانی پێشانگەکە رایگەیاند، ئامانجیان ناساندنی سرووشتی جوانی کوردستانە بە ناوچەکانی دیکەی عێراق، هەروەها دوای ئەو ئاڵۆزیانەی کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا روویاندا، دەیانەوێ پێکەوەژیان لەنێو پێکهاتەکانی عێراقدا گەشەپێبدەنەوە.

0.344 seconds