وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئەنباری دوای داعش

لەلایەن محەممەد شوانی 22/1/2019
1026 ژمارەی بینین

رووداو - ئەنبار

ئەنبار دوو ساڵە لەژێر دەستی چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە، بەڵام هێشتا کاولکاری بە سیمای ئەم شارەوە دیارە.

پارێزگای ئەنبار بووەتە وێرانەیەک، شەڕی داعش 80%ـی ئەنباری خاپوورکرد، زیاتر لە 80 ھەزار خێزان ئاوارەبوون، زیاتر لە 300 قوتابخانە و 45 بنکەی تەندروستی و 84 پرد بەتەواوی رووخێندراون، زانکۆی ئەنبار و فەللوجە نەماون، کەم خێزان ھەیە ئامادەی گەڕانەوە بێت بۆ ئەم ژیانە.
جومعە عەبدوڵڵا دانیشتوویەکی ئەنبارە و بۆ رووداو دەڵێت، حکومەت وەکو پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکان یارمەتی نەداوین، ئێمەش لە رووی ماددییەوە ئەو توانایەمان نییە. 

شەڕی داعش ناوچە سوننەنشینەکانی بەتەواوی وێرانکرد، بەڵام دوای ساڵێک لە راگەیاندنی کۆتایی پێھێنانی داعش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، نەتوانرا دەستی ئاوەدانکردنەوە بە ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکان بگەیەندرێت، تەنیا ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ئەنبار، پێنج ملیار دۆلاری پێویستە کەچی لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 ، تەنیا بڕی 139 ملیار دیناری بۆ دانراوە.

ژمارەی دانیشتووانی ئەنبار نزیکەی دوو ملیۆن کەسە و رێژەی هەژاریش لەم پارێزگایە 40%ـە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

0.328 seconds