وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پەرلەمانی عێراق بڕیاری ناردنی هێز بۆ کەرکووک پەسەند دەکات

لەلایەن سەمیع زوبێر 27/9/2017
عەبادی ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بوو
عەبادی ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بوو

رووداو ـ هەولێر

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق 12 بڕیاری لەبارەی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد، کە یەکێکیان ناردنی هێزە بۆ کەرکووک.



دەقی بڕیارەکان:

1 ـ ئەنجامدانی گشتپرسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەستووری نییە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی 1ی دەستووری عێراق كە جەخت لەسەر یەكێتی خاكی عێراق دەكاتەوە.

2 ـ پابەندكردنی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بە گرتنەبەری سەرجەم رێو شوێنە دەستووری و یاساییەكان لە پێناو پاراستنی یەكێتیی عێراق و هاووڵاتیان و دەركردنی فەرمان بۆ هێزە ئەمنییەكان بە گەڕانەوەو بڵاوبوونەوەیان لە سەرجەم ناوچە جێناكۆكەكان، بە كەركوویشەوە بۆ ئەو شوێنانەی لە پێش 10/6/2014 تێیدا بوون

3 ـ جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی لە دوایین دانیشتن دەركراون، سەرەڕای بڕیاری بەدواداچوونی دادگایی ئەو كەسانەی بەرپرس بوونە لە جێبەجێكردنی گشتپرسی، لەوانە سەرۆكی دەسەڵاتی هەرێم و دادگاییكردنی بەپێی یاساكانی عێراق و سەرجەم ئەو فەرمانبەرە كوردانەی سەربە دامەزراوەكانی دەوڵەتی فیدراڵین.

4 ـ داخستنی ئەو دەروازە سنوورییانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵین و هەژماركردنی كاڵاكانیان بە قاچاخ، داواش لە وڵاتانی دراوسێی عێراق بكرێت رێكاری پێویست بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی عێراق بگرنەبەر بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.

5 ـ گەڕاندنەوەی كێڵگە نەوتییەكانی باكوور لە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان و سەرپەرشتی كردنیان لەلایەن وەزارەتی نەوت و رێگرتن لە دەستتێوەردانی پارتە دەستڕۆییشتووەكان لەو ناوچانە.

6 ـ گرتنەبەری سەرجەم رێكارەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، یاسادانان و دادوەری تایبەت بە هەرێمی كوردستان، بەبڕیاری لادانی پارێزگاری كەركووكیشەوە.

7 ـ حكومەتی عێراق سەرجەم باڵیۆزو نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی نوێنەرایەتیان لە هەرێم هەیە بانگهێشت بكات و داوایان لێبكات نوێنەرایەتی و كونسوڵخانەكانیان بۆ دەرەوەی پارێزگاكان هەرێمی كوردستان بگوازنەوە.

8 ـ داوا لە سەرۆككۆماری عێراق بكرێت بەپێی مادەی 67ی دەستووری عێراق بە ئەركی دەستووری خۆی هەڵسێت، بەو پێیەی سومبولی یەكێتیی نیشتمان و نوێنەری سەروەری وڵات و پارێزەری سەربەخۆیی و سەروەری و یەكێتیی خاكی عێراقە.

9 ـ جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی ستراتیژیەتی ئاشتەوایی نیشتمانی لەسەر بنەمای زاڵكردنی ناسنامەی نیشتمانی.

10 ـ كاركردن لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان و گرتنەبەری سەرجەم رێگەكان بۆ بە دیهێنانی ئەو ئامانجەو دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان.

11 ـ بەردەوامبوونی سەرجەم فەرمانبەرانی كورد، ئەوانەی بەشداریان لە گشتپرسی نەكردووە، لە سەركار و پۆستەكانیان.
   
12 ـ پاراستنی پەیوەندییە نیشتمانی و كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ هاووڵاتیانی كورد بەو پێیەی پێكهاتەیەكی بنەڕەتیە لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
یاسین حمە غریب | 27/9/2017
من پێم وایە کە سیاسیەکانی کورد پێویستە نامەیک ئاڕاستەی جیھانی ئیسلامی و ووڵاتان ڕۆژئاواو ووڵاتانی دیمۆکراتی بکەن، وە تێیدا بڵێت کە کورد شەڕی ناوێت و لەسەر خاکی خۆیەتی، و وە ئاشتی دەوێت، ھەر ووڵاتێک دەیەوێت نێوەند گیری بکات بۆ جیابونەوە، ئێمە بەخێرھاتنی دەکەین خۆ ئەگەر سیاسیە کانی بەغداش دەیانەوێت وەک سەدام ھێرشمان بکەنە سەر، ئەوا یەکسەر دەوڵەت ڕابگەیەنن ، چونەک عێراق گفتوگۆی ناوێت، بەڵکو شەڕی دەوێت، ئەوکاتە لەوانەیە ھەندێک ووڵات ئیعتراف بە دەوڵەتی کوردستان بکەن، ئەگەر دانپیانانی ھەندێک ووڵات ھەبێت، ئەشتوانیت چەک بکڕیت و پارەش قەرزبکەیت، ھەتا شەڕ لەخۆت دووربخەیتەوە، ھیوادارم کە شەڕ نەبێت بەڵام ووڵاتانی ڕۆژئاواو ئیسلامیش لەوەنیە چاو نەنوقێنن و ئاوێک بکەن بەو ئاگرو بێ عەقڵییەی سەرانی عێراقدا
صلاح | 29/9/2017
سه‌ره‌ ڕای پشتیوانیم بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ی كۆمینتی پێشتر ، ده‌ڵێم گه‌وره‌ ترین هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رێگه‌بدرێت هێز بێته‌ ناو كه‌ركوك ، كه‌ شه‌ڕ به‌رۆكی گرتیت به‌خێر بێت .
ئاگاردار کرماشانی | 29/9/2017
ئیستا کاتی ئه ویه کورد له م ئه زمونه سه ر بکه ویت و مردن یه جار شیوه ن یه جار باشتره له هه زار جار مردن.ژنان و پیاوانی کورد دیپلوماسی و گوفتگو زور باشه به لام له بیرتان نه چی تا دونیا دونیا دونیاس زور و ئه سته م هه یه و له م تاقی کردونه هوشیار و به هیز بن .ئه مریکا و هه مو ولاتان تماشا ده که ن تا بزانین له م یاری مچ شکاندنه کورد چون توانائی خوی نیشان ددات.
سابلاغ | 1/10/2017
وڵاتانی عێراق و ئیران و تورکیا هێرشی چه‌ند قوڵی ناکه نه سه‌ر کوردستان چون ده‌زانن ده‌بێته هۆی ئه‌وه کورد یه‌ک بگرێ ، ئه‌وان ده‌یان هه‌وێ کارێک بکه‌ن هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه که ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی داوه ، له برسان و بێکاری برژێنه سه‌ر شه‌قام و دژ به سه‌رۆکی هه‌رێم رێپێوان بکه‌ن ، ئه‌و پیلانه‌ش ده‌کری به هروژانی ئه‌وانه جێ به جێ کرێ که ده‌یان کوت ئێستا کاتی رێفراندۆم نیه ، ئه‌وانه ئه‌و جار ده‌رفه‌تیان ده‌بێ که شه‌رعیه‌ت بده ن به بیر و رای خۆیان و بڵێین که ئێمه کوتمان کاتی نیه فه‌رمون بزانه چیمان به‌ سه‌ر هاتوه ، پلانی دوژمنان ساز کردنی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێو خۆییه ، ده‌نا بڕیاری دادگایی کردنی رێبه‌رانی کورد کاتی خۆی که کورد له چیاکانیش بو بۆیان جێ به جێ نه‌ده کرا چ بگا به ئێستا.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Bawer | 13/12/2017 06:10:35 م
Dastkkhosh sarkawtubet
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا 2 کاژێر لەمەو بەر |

تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا

بەهۆی بەکتریای شیگیڵلا روویداوە زۆرتر
ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس 13 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس

34 کەسیان مردوون زۆرتر
تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 19 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
3.938 seconds