وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

هاوپەیمانیی بنیاد داوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات لە بەغدا

لەلایەن هەڵات رێبوار 27/12/2018
دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوژینی لە عێراق، وێنە: AFP
دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوژینی لە عێراق، وێنە: AFP

رووداو - هەولێر

هاوپەیمانیی بنیاد (بینا)، بەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 27-12-2018) داوای رەتکردنەوەی ئەوجۆرە سەردانە نهێنییەی ترەمپی کرد بۆ عێراق و، دەڵێت دەبێت لێپرسینەوە لە باڵیۆزی ئەمریکا بکرێت لەوبارەیەوە.

هاوپەیمانیی بنیاد لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، دەڵێ "سەیرمان بەو سەردانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆ بنکەی سەربازیی ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، کە دوورە لە هەموو رێوشوێنە دیپلۆماسییەکان". روونیشی دەکاتەوە "ئەوجۆرە سەردانەی ترەمپ بەزاندنێکی روونی عورفە دیپلۆماسییەکانە و دەریدەخات چەند بە لووتبەرزی لەگەڵ حکومەتی عێراق مامەڵەی کردووە، ئەمەش بەهەموو شێوەیەک رەتکراوەیە".

لەبارەی لێکەوتەکانی ئەو سەردانەی ترەمپ، هاوپەیمانیی بنیاد هەروەها دەڵێ "ئەم سەردانە زۆر پرس لەبارەی سرووشتی بوونی سەربازیی ئەمریکا و ئامانجەکانی و ئەگەری هەڕەشەی ئەو ئامانجانە لە عێراق دروستدەکات".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاوپەیمانییەکە داوا دەکات "حکومەتی عێراق ئەو سەردانە رەتبکاتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداربکاتەوە و، بەخێرایی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بانگهێشت بکات". داواش دەکات "هەموو لایەنە سیاسییەکان یەکبگرن لەپێناو سەروەریی نیشتمانی و دانانی سنوورێک بۆ بوونی سەربازیی گوماناوی هێزە ئەمریکییەکان لەسەر خاکی عێراق".

شەوی رابردوو (چوارشەممە، 26-12-2018) کۆشکی سپی سەردانی ترەمپی بۆ عێراق و بەسەرکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی بەبۆنەی کریسمس ئاشکراکرد و، رایگەیاند "سەرۆکی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرە پلانێکی هەبێت بۆ دەرچوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.234 seconds