وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پێنج چەکداری داعش لەلایەن پێشمەرگە کوژران و 12 ی دیکە بەدیلگیران

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 28/8/2017
تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو باسی شەڕی عەیازیە دەکات

رووداو - هەولێر

شەوی رابردوو داعش لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە لە (عەیازیە)  هێرشی كردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە ئەنجامی تێکشکاندنی هێرشەکەدا 5 چەکداریان کوژران و 12 ی دیکەیان بەدیلگیران. ئێستاش هێزە عێراقییەکان بەرەو نێوەڕاستی شارۆچکەکە لەپێشڕوەیدان.

كامیل هەركی، فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆك بە (تۆڕی میدیایی رووداو) راگەیاند، شەوی رابردوو 27-8-2017، داعش لە سنووری شارۆچكە (ناحیە)ی عەیازیە هێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەكەی دایەوە و تێکیشکاند‌.

بەگوتەی كامیل هەركی، لەو هێرشەدا 12 چەكداری داعش لەلایەن پێشمەرگەوە بەدیلگیراون و  4 چەكداریش کوژراون،‌ یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە.



فەرماندەی هێزی ژینگەی دهۆك باسی لەوەش كرد، هەر شەوی رابردوو كچێكی ئێزدی كە لەدەستی داعش بووە، خۆی گەیاندووەتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە ‌و توانراوە رزگاربكرێت.

ئێستا هێزە عێراقییەکان بەرەو عەیازیە لە پێشڕەویدان، تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو کە شەڕەکە رووماڵ دەکات دەڵێت، ئاوارەیەکی زۆر روویان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە کردووە.

وەک پەیامنێری رووداو ئاماژەی بۆ کرد، شەڕ و پێکدادان لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش لە عەیازیە بەردەوامە و داعش و خێزانەکانیان لە دوا گوندی عەیازیە لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە.

عەیازیە یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە تەلەعفەرە، تەلەعفەریش قەزایەکی سەر بە موسڵە و رۆژی دووشەممە 27-8-2017 لەلایەن هێزە عێراقییەکان لەژێر دەستی داعش دەرهێندرا.



هاوکات فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیێندراوێکی لەبارەی پێکدادانەکە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش هەوڵی دزەكردن و نزیكبوونەوەیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە داوە، بەڵام شکستیان پێ هێنراوە".

دەقی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجله

شەوی 27 لەسەر 28ـی 8ـی 2017 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش هەوڵی دزەكردن و نزیكبوونەوەیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان. بەڵام پێشمەرگە بە وریایی و چاوكراوەییەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە و لە ئەنجامی شەڕی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستان دوو تیرۆریست خۆیان تەقاندەوە و چەند تیرۆریستی دیكەش كوژران و تیرۆریستەكانی تریش هەڵاتن و بە ئامانجەكەیان نەگەییشتن.

لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە بەرگری لە سنوور و سەنگەرەكانی كوردستان دەكات و ئەنجامی هەر هەموو هەوڵێكی تیرۆریستانیش شكست و نەمان دەبێت.

فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە

28ـی 8ـی 2017

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 5 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.297 seconds