وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پرۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراق بەبێ دەستکاری رەوانەی پەرلەمان کرا

لەلایەن رووداو 29/10/2018
"هەمان کێشەکانی ساڵی رابردووی تێدا دووبارە بوونەتەوە"

رووداو-هەولێر

پرۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان پەسەند بکرێ، بەشی کوردستان 12.67%ـەوە، وەک ساڵی رابردوو کەمکراوەتەوە و بەشی مووچە و، خەرجیی خەڵک و حکومەت ناکات.


حەیدەر عەبادی فرسەتی لە دوایین رۆژەکانی دەسەڵاتی خۆی هێنا و، لە وەزارەتی داراییەوە بودجەی تەرتیب کرد و بەپەلە ناردوویەتی بۆ پەرلەمانی عێراق بە هەمان رێژەی کەمی هەرێمی کوردستان کە هۆکاری کێشەی قوڵی هەولێر و بەغدا بوو. لە رەشنووسی بودجەی 2019دا بەشی پێشمەرگە و بودجەی سیادیش نەدراوە و، هەڵەبجە بە پارێزگا ئەژمار نەکراوە.  

بەبێ لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی کورد، وەزارەتی دارایی عێراق، رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2018 ی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد، پرۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسندکرا و رەوانەی پەرلەمان کراوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق گوتی: "رەشنووسەکە هەمان کێشەکانی ساڵی رابردووی تێدا دووبارە بوونەتەوە، بەتایبەت پشکی هەرێمی کوردستان، بودجەی پێشمەرگە، بودجەی سیادی، ناونەهێنانی هەڵەبجە وەک پارێزگا و  ناونەهێنانی هەرێمی کوردستان".

حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر رەوتی حیکمە لەبارەی نیگەرانییەکانی کورد لە پرۆژەیاسای بودجە بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "كورد پێكهاتەیەكی بنەڕەتییە لەپێكهاتەكانی عێراق و دەبێ مافی خۆیان وەربگرن، ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین داهات و بودجەی عێراق بەشێوەیەكی دادوەرانە لەنێوان هەموو گەلانی عێراق دابەشبكرێت".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بەپێی ئەحكامەكانی هەردوو ماددەی 61ـی بەندی یەكەم و 80ـی بەندی دووەمی دەستووری عێراق، ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی كۆماری عێراقی فیدراڵی بۆ ساڵی 2019 پەسندكرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد".

بەهۆی بوونی تێبینی زۆری کورد لەسەر پرۆژە بودجەی چەند ساڵی رابردووی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنە کوردییەکان چەند جارێک بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانیان کرد، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان لە پەرلەمان پرۆژەی بودجە پەسند دەکرا، هەرچەندە ئەمساڵیش کورد تێبینی هەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاساکە پەسندبکرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.875 seconds