وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

سائیروون لیژنەی لێكۆڵینەوە لە پرسی فرۆشتنی پۆستە وەزارییەكان پێکدەهێنێت

لەلایەن سەمیع زوبێر 28/11/2018
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە 14 وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە 14 وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی

رووداو - هەولێر  

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیروون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر دەڵێت، ئاراستەیەك لەنێو پەرلەمان هەیە بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی فرۆشتنی پۆستە وەزارییەكان لە کابینەی عەبدولمەهدی.

جەمال فاخیر، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیروون بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، هاوپەیمانی سائیروون هەوڵی پێكهێنانی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە دەدات بۆ ئاشكراكردنی دەنگۆكانی فرۆشتنی پۆستە حكومییەكان، ئەوەش دوای توویتەكەی سەدر دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاشكراكردنی دۆسێكانی گەندەڵی كە حكومەتی عێراقی گرتووەتەوە.

جەمال فاخیر گوتیشی "لیژنەی لێكۆڵینەوە سەرجەم رێكارە یاساییەكان دەگرێتەبەر بۆ ئاشكراكردنی فرۆشتنی پۆستەكان كە لەلایەن ژمارەیەك پارتی سیاسی دەكرێت، لایەنی یاسایی تایبەتیش هەیە و دواتر هەنگاوەكانی ئەنجامدانی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەی تاوانی خراپەكاریان بەرامبەر دەوڵەت كردووە دەگرێتەبەر".

پەرلەمانتارەکەی سائیروون دەڵێت "بەپێی راسپاردەكانی سەدر دەبێ گۆڕانكاری بەشێوەیەك بكرێت لەگەڵ داواكاری عێراقییەكان گونجاوبێت، بەتایبەتی رادەستكردنی پۆستە وەزاریەكان بە كەسایەتییە بەتواناكان و دوور لە وابەستەی پارتی و تائیفی".

پێشتر لەبارەی كڕین و فرۆشتنی هەندێك لە پۆستە وەزاریەكان لە حكومەتی نوێى عێراق، سەدر پەیامێكی ئاراستەی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كرد و رایگەیاند، چەند بەرپرسێکی فەتح و لایەنە سونییەکان بە پارە کڕین و فرۆشتن بە پۆستەکان دەکەن.  لەبەرامبەردا  عامری داوای  لە سەدر كرد زانیاری ووردی لەو بارەوە بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی لە دادگا بەدواداچوونی بۆ بكات. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 5 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.437 seconds