وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لابردنی 600 بەربەستی کۆنکریتی لە بەغدا

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 28/11/2018
592 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستیکردووە بە لابردن دەیان بەربەستی کۆنکریتی لە ناوەڕاستی شاری بەغدا و کردنەوەی چەند رێگەیەکیش بۆ ناوچەی سەوز.

فەریق روکن جەلیل روبەیعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، 600 بەربەستی کۆنکریتی بە ئاراستەی گۆڕەپانی ئیمام حوسێن لە ناوەڕاستی شاری بەغدا لابراون.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای ساڵی 2019 بازگەکانی سەر شەقامەکان کەمدەکرێنەوە. هەروەها لە چەند رۆژی داهاتووشدا چەند رێگەیەک بۆ ناوچەی سەوز دەکرێنەوە، کە ئەوەش کاریگەری دەبێت لەکەمکردنەوەی گرفتی هاتووچۆ و قەرەباڵغی پایتەخت.

لەدوای ساڵی 2003ەوە عێراق بە گشتی و بەغدا بەتایبەتی، رۆژانە تەقینەوە و کردەوەی تووندوتیژی بەخۆوەدەبینێت، بەهۆیەوە رۆژانە چەندین کەس دەبنە قوربانی، بۆیە وەک رێکارێکی ئەمنی چەندین شەقام و ناوچە داخراون. 

0.359 seconds